🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 چرای رێگای خۆت بە
ناوی کتێب :- چرای رێگای خۆتبە
نووسەر :- ئۆشۆ
وەرگێران لە فارسیەوە :- عەدنان موحەممەد سەعید

ناوەرۆک و کورتەی کتێب...
تەنها شتێک کە پێویست و سەرەکییە بە ئاگا بوونە، بەڵام خەڵکی لەنێو شتە بێ سوودەک
📕 چرای رێگای خۆت بە
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز، مانگی یانزەی ساڵی 1981، لە ڤیەننا.
📷 کوردۆ عەلی و جەمال نەبەز و حوسێن محەمەد عەزیز
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 کوردستان و سیاسەتی سۆڤێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
📕 هەڵەکانی الحصري
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 هەڵەکانی الحصري
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
نووسینی: خالید مەجید فەرەج [1]
📕 حەلاج، ئیبن ڕوشد، حافزی شیرازی
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
دوو هەنگاو تا پێکەنین
کۆکردنەوەو وەرگیران و نوسینی
حەسەن ئادینا زادە - زەهرا حسێنیان - سلماز بهگام - بریار بەکر
246 چیرۆکی زۆر کورت و کەمێک باڵا
کۆمەڵە چیرۆکیک دەربارەی عەشق و خەم و ئەزمون و زە
📕 دوو هەنگاو تا پێکەنین
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
🏰 ڕەندی خان
ڕەندی خان دەکەوێتە سەر زێی بچووک سەر بە گوندی گۆپتەپەی شەهیدە، دەکەوێتە دامێنی خواروی گوندەکە، جیاواز لە جوانیەکەی و سەرنج راکێشیەکەی، شوێنێکی بەرهەمی کشتوکاڵیە، بەتایبەت لەپێش کیمیای و ژەهر بارانکردن
🏰 ڕەندی خان
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
👫 نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشە
👫 نازەنین ئیبراهیم
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
👫 کەسایەتییەکان
شۆرش مستەفا
👫 کەسایەتییەکان
سەعید یوسف
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵ...
📕 پەڕتووکخانە
2020نامە - وەشانی 1
📖 کورتەباس
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و...
📊 زیاتر لە 100 ملیار دیناری غەرامە لای شۆفێرانە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
زیاتر لە 100 ملیار دیناری غەرامە لای شۆفێرانە
📊 ئامار و راپرسی

دواڕۆژ، سامان قوبادی
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆ، زیاتر لە 100 ملیار دینار پارەی غەرامەی هاتووچۆ لای شۆفێران و ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکانە، لیوا رزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا باس لەوە دەکات، هەر شۆفێرێک پارەی غەرامە نەدات رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشرێت.
دواڕۆژ: لە چەند رۆژی رابردوودا بڕیاری زیادکردنی باج و غەرامەی ئۆتۆمبێل درا و دواتر راگیرا، بۆچی لەم قەیرانە دراییەدا بڕیارێکی لەم شێوەیەتان دەرکرد؟
رزگار عەلی: هیچ بڕیارێک دەرنەچووە بۆ زیاکردنی باج و غەرامە، تەنها بەیان و ئاگادارکردنەوە بووە بۆ ئه و شۆفێرانەی غەرامەی هاتووچۆیان هەیە و نەیانداوە، تاوەکو غەرامەکەیان بۆ بکرێت بە قیست، دەبێت شۆفێران بچن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و داوابکەن پارەی غەرامەکەیان بە چەند قیستێک بدەنەوە.
دواڕۆژ: بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ ناڕەزایەتی لێکەوتەوە و دواتر راگیرا، لەئێستادا بە کوێ گەیشتووە؟ ئایا گۆڕانکاری تێداکراوە؟
رزگار عەلی: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرکراوە نەک ئێمە، هەر ئەوانیش رایانگرتووە و لەئێستادا کاری پێناکرێت، پێمان وتراوە جاری کاری پێنەکەین.
دواڕۆژ: پێتوانییە دەرکردنی ئەم بڕیارە لەئێستادا دەبێتە هۆی بارگرانی زیاتر لەسەر شۆفێران و هاوڵاتیان؟
رزگار عەلی: کاتێک خاوەنی ئۆتۆمبێلێک بڵێت پارەی غەرامەکەم بۆ بکەن بە قیست ئەگەر قیستەکەشی نەدا، لێکۆڵینەوەی تری لەگەڵ دەکرێت، هەر کەسێک پارەی غەرامە نەدات رووبەڕووی دادگای دەکەینەوە، ئەوان بڕیاردەدەن، دواتر ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشرێت و پارەی غرامەکەی لێهەڵدەگرین، باقی پارەکەی دەدرێتەوە بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە، ئەگەر یەکێک سەرپێچی هاتووچۆ نەکات یەک دینار غەرامە ناکرێت، ئەمە پەیوەندی بە قەیرانەوە نی یە، با سەرپێچی نەکەن و غەرامەش ناکرێن.
دواڕۆژ: بڕی ئه و پارەیە چەندە کە وەکو غەرامە لای شۆفێرانە؟
رزگار عەلی: بڕەکەی زۆرە، شۆفێر هەیە 10 ملیۆن دینار غەرامەی لایە، نزیکەی 100 ملیار دینار پارەی غەرامەی هاتووچۆ لای هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێلەکانی فەرمانگەکانی حکومەتە.
دواڕۆژ: تا چەند ئاگاداری داهاتی کامێراکانی هاتووچۆن چەندە و چی لێبەسەردێت؟
رزگار عەلی: سەرجەمی ئەم داهاتە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی، ئاگادارنین چەندە و چی لێ بەسەردێت، بەڵام لە 20%ی داهاتی باج و غەرامە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ هاتووچۆ تەرخاندەکرێتەوە.
دواڕۆژ: سەبارەت بە کەمکردنەوەی پاشەکەوتی مووچەی کارمەندانی هاتووچۆ چییتان کردووە؟
رزگار عەلی: پەیوەندی بە مووچەی گشتی فەرمانبەرانەوە هەیە، هەر کاتێک مووچەی سەرجەم فەرمانبەران چاککرا، بەهەمانشێوە پاشەکەوتی مووچەی کارمەندانی هاتووچۆش کەمدەکرێتەوە، مووچە مافی سروشتی فەرمانبەرانە، کارێکی ناچارییە ئەگەرنا کەس پێی باش نی یە کەمکراوەتەوە.
دواڕۆژ: لە وەرزی زستاندا پێداویستییەکانی هاتووچۆ زیاتر دەبێت، بەتایبەت جلوبەرگی زستانەی کارمەندان، ئایا بودجەتان بۆ تەرخانکراوە؟
رزگار عەلی: بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکان داوای هەرچییەکیان کردبێت ئێمەش ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆمان کردووە، ئەوانیش بەپێی توانای مادی خۆیان پێداویستییەکانمان بۆ دابیندەکەن.
دواڕۆژ: لە هەولێر و سلێمانی کار بە دوو سیستمی جیاوازی هاتوچۆ دەکرێت ئەوانیش دانیمارکی و کۆرین، بۆچی نەکراوە بە یەک سیستمی هاتووچۆ لە هەرێم؟ بەتایبەت لە مۆڵەت پێداندا؟
رزگار عەلی: هەردوو شێوازەکە کوردستانی یە، نەک دانیمارکی و کۆری، پێشتر پرۆژەکە لە هەولێر لەلایەن کۆرییەکانەوە بەشێوەی ئەلیکترۆنی جێبەجێکرا، لەئێستاشدا داواکراوە بەهەمانشێوە لە گەرمیان و دهۆکیش کاری پێبکرێت.
دواڕۆژ: لەماوەی ئەم دوو ساڵەدا رێژەی تەکسی لەناو شارەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، بۆچی رێگەتانداوە بە بوونی ئەم ژمارە زۆرەی تەکسی؟
رزگار عەلی: میدیاکاران لەخەمی بژێوی و ژیانی خەڵکدان، لەلایەکی تریشەوە دەڵێن رێگری لە بژێوی کاری خەڵک بکەن، کەسێک خاوەنی تەکسییە و بژێوەی خۆی پێ دابیندەکات، چۆن دەکرێت رێگری لێبکەین و نەهێڵین کاربکات.
دواڕۆژ: بەڵام رێژەکە ئاستی پێویستی تێپەڕاندووە؟
رزگار عەلی: پەیوەندی بە بژێوییەوە هەیە، ئۆتۆمبیلەکەی یاساییە، ئەمەش پەیوەندی بە وەزارەتی گواستنەوە هەیە و خەتەکانیان دابەشکردووە، ئێمە تەنها رێکخستنی هاتووچۆمان لەسەرە، بەڵام دەبێت ئۆتۆمبیلەکەی یاسایی بێت و تابلۆی کرێی لەسەر بێت.
دواڕۆژ: بۆ ساڵی داهاتوو رێنمایی نوێی تایبەت بە هێنانی ئۆتۆمبێل دەرکراوە؟
رزگار عەلی: لایەنی تر هەیە کە رێگەدەدەن بە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ناوخۆی هەرێم، ئێمە تەنها تۆماریان دەکەین چەند ئۆتۆمبێل بێت پەیوەندی بە ئێمەوە نی یە، لەماوەی قەیرانی دارایدا زیاتر لە 100 هەزار ئۆتۆمبێل لەلایەن هاتووچۆوە تۆمارکراون، پێشتر رێژەکە زیاتر بووە.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 04-12-2016
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️04-12-2016
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 04-12-2016
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ سەرپێچی و تاوان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 11:12AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 4 2016 11:13AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,339 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 چرای رێگای خۆت بە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-02-2021
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شۆرش مستەفا
شۆرش مستەفا ساڵی 1984 لە شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، بنەماڵەکەیان لە بنەڕەتدا خەڵکی گوندی (گەناو)ی ناوچەی شارباژێڕی باشووری کوردستانە، لە بەر زوڵم و زۆرداری ڕژیمی داگیرکەری بەعسی عێراق ناچاری کۆچبەری بووبوون و لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووبوون.
شۆڕش مستەفا و بنەماڵەکەی پەنابەری سەر خاکی وڵاتەکەی خۆیان بوون، ئەوان لە بەشێکی کوردستان کۆچیان کردبوو و لە بەشێکی دیکە گرسابوونەوە، کەچی لەوێش شاهیدیی یەکێک لە کۆمەڵکوژییەکانی تری مێژووی گەلی کورد بوون (کیمیابارانی
شۆرش مستەفا
سەعید یوسف
بە میری ئامێری میوزیکی بوزق ناسرا بوو، خەڵکی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە و لە ساڵی 1947 لە دایک بووە.
لە ساڵی 1973 لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی کورد محەمەد شێخۆ و محەمەد عەزیز شاکر گروپی هونەری نەورۆزیان دامەزراند.
میری بوزق، سەعید یوسف خاوەن مێژوویەکی دەوڵەمەندی هونەرە و وەک یەکەم کەس دادەنرێت، کە ئامێری میوزیکی بوزقی هێناوەتە ناوچەی جزیرەی رۆژئاوای کوردستان.
سەعید یوسف بە درێژایی ژیانی هونەری خۆی ژمارەیەکی زۆری خەڵات و دروشمی جیهانی بەدەستهێناوە.
نازناوی میری بوزق لە لایەن بوزق ژەنی ناوداری
سەعید یوسف
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
ساڵی 1938 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، لە خانەوادەیەکی نیشتماپەروەر و خوێندەوارەدا لە دایک بووە لە ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی 27-02-2019 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردوە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لەو شارەدا تەواو کردووە و پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ- بەشی ئەندازیاری ڕووی لە بەغدا کردووە، ساڵی 1960 خوێندنی زانکۆشی بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە، پاشان وەک نەریتی ئەو کاتە پاش تەواوکردنی خوێندن هەمان ساڵ بووە بە ئەفسەری ئەحتیات لە سەربازگەی ڕەشید، تا ساڵی 1966 دوو ئەستێرەی لەسە
مستەفا فەقێ سلێمانی عەبدوڵڵا - مستەفا سڵێمان عەبدوڵڵا
2020نامە - وەشانی 1
کڕۆنۆلۆژیای رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2020یە کە رێکخراوی کوردیپێدیا بەدەستی هێناوە.
ئامادەکردنی: هاوڕێ باخەوان
25-02-2021
ئەم ساڵنامەیە مێژووی 365 رۆژی ساڵی 2020 لەخۆدەگرێت کە قەبارەکەی 687 لاپەڕەی A4ە.[1]
2020نامە - وەشانی 1
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ
کارێکی ئاشکرایە، کە کتێبی بیبلۆگرافیای یۆبیلی زێڕینی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد، 1969 – 2019، کە بۆ شانۆی کوردی ئامادە کراوە، دەبێ بەرلەهەمووشتێک نووسەرەکەی بیر لەوە بکاتەوە، کە ئەم کارەی لە داهاتوودا دەبێتە سەرچاوەیەک و شارەزا و نەشارەزا چاوی پێدا دەگێڕێ و لێی ورد دەبێتەوە و هەڵێدەسەنگێنێ، تا رادەیەکی زۆریش وەک ژێدەرێک بۆ شانۆی کوردی هێمای پێدەکرێ، کارێک دەبێ، کە کۆکردنەوەی سەرجەمکار و چالاکیەکانی ساڵانی ڕابردووی هونەر و شانۆی کوردی بە بەڵگەنامەوە تێدا تۆمار دەکرێ. دەبێتە بەڵگەنامەیەکی زانیا
کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی و شانۆگەری کێچ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,312 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574