🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
شەهاب کەریم
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و رووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی
📖 حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
نووسەر :- ئیبراهیم دوەیش
وەرگێر :- رێباز خورشید

هەموو مرۆڤێک گوناح دەکات وە باشترین گوناح کار ئەوانەن کە تەوبەدەکەن :
عن أنس بن مالک رضي الله عنه: قال رسول الله صلی الله
📕 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 6
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
عەبدولڕەزاق شەمسەدین ساڵی 1954 لە دایکبووە و هونەرمەندێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە و لە تەمەنی لاوییەوە و ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
ساڵی 1983 هاوسەرگیری کردووە و بووە
👫 عەبدولڕەزاق شەمسەدین
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
نووسینی: جۆزێف مۆرفی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە: قادر دەرەشیشی
چاپی دووەم 2005 [1]
📕 هێزی بیرکردنەوە، زنجیرەی یەکەم و دووەم
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
ڕزگار عەبدوڵڕەزاق ساڵی 1984 لە دایکبووە و ئەکتەرێکی شاری هەولێرە.
ناوبراو هەر لە منداڵیەوە تامەزرۆی هونەری نواندن بووە و کوڕی هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدینە.
یەکەم چالاکی هونەری لە زنجیرەی (سێ کەلل
👫 ڕزگار عەبدولڕەزاق
👫 هێمن شێخانی
هێمن شێخانی باژێڕوانی مەکۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانییە.
👫 هێمن شێخانی
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
نووسینی: نەجم سەنگاوی
چاپی: 2014 [1]
📕 کوردستان و سەرکرده و دەسەڵات و شۆڕشەکانی لە (1169 - 1994)
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
نووسینی: عادل شاسواری
توێژینەوە/2008[1]
📕 خۆشەویستی لەتەمەنی گەنجیەتیدا
📕 هایتا
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایتا
📕 هایما
نووسینی: عادل شاسواری
چیرۆکی سەرکەوتن/ 2021 [1]
📕 هایما
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 متمانە بە خوا بنەمای ژیانە
📕 گوناهی پەنجەرە
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 گوناهی پەنجەرە
📕 تابلۆیەک لە نوور
نووسینی: عادل شاسواری [1]
📕 تابلۆیەک لە نوور
📕 عەرەبانەی هەق
عادل شاسواری
چیرۆکی وەرگێڕاو لە عەرەبیەوە. 2011[1]
📕 عەرەبانەی هەق
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
عادل شاسواری
وەرگێڕانی چوار کتێبی عەرەبییە. 2021 [1]
📕 100 نهێنی سەرکەوتووان
👫 هێمن ڕەفیق
نووسەر و توێژەری کۆمەڵایەتی
👫 هێمن ڕەفیق
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
سەباح عەلی جاف
د.فازڵ مەهدی بەیات لە ساڵی 1946 لەشار کەرکوک لەدایک بووە، له نەتەوەی تورکمانە، لە ساڵی خوێندنی 1969-1970 توانیویەتی بەشی مێژوو – لە کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی بەغداد تەواو بکات، بڕوانامەی
📖 فازڵ مەهدی بەیات، رۆڵی له بواری مێژوو و ئەرشیفدا
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
گفتوگۆی گرووپی گوڵنار لەگەڵ گەورەکوردانی سەدەی بیست
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
رێکخستن و ئۆرکێسترا: دڵشاد سەعید
2021
📕 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ بەشەکان بۆ سروودی نیشتمانیی کوردستان؛ ئەی رەقیب
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👫 کەسایەتییەکان
دڵزار بەرزنجی
👫 کەسایەتییەکان
هەژیر قادریان
👫 کەسایەتییەکان
محێدین سەلیمی
👫 کەسایەتییەکان
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
📝 گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️
گۆڕان بۆ مەلا بەختیار: ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت
📝 بەڵگەنامەکان

مەلا بەختیار، کە ئێستا سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات و لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتییە، بۆ یەکەمجار لەدوای بۆشایی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و کۆتایی خولی سەرۆکایەتی، بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ناوبرد.
مەلا بەختیار وتی” مرونەت لە باشورەوە لە دەسەڵاتی باشورەوە لە پەرلەمان و حکومەتی باشورەوە لە سەرۆکی ئێستای هەرێمی کوردستان بۆ بەشەکانی تری کوردستان مەسئولیەتە ئێستا”.
مەلا بەختیار کە لیژنەی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی لە ئەکادیمیایی بیروهۆشیاری دروستکرد، دواجار پرۆژەی لیژنەکەی لەدەستەی کارگێڕ پەسەندکرد، هەر خۆی دای بە فراکسیۆنی سەوزو ئەوانیش پێشکەشی پەرلەمانیان کرد، بیری چوە کە لەپرۆژەکەیدا، نوسیویەتی مەرجی سەرۆکی هەرێم ئەوەیە کە نابێ هاوکاری رژێمی بەعسی کردبێ!؟ بیری چوە نوسیویەتی دەبێ لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ!؟ بیری چوە نوسیویەتی دەبێ شەهادەی هەبێت!؟
ئەی ئەگەر ئەمانەت بۆ مەسعود نەنوسیوە، بۆ کێت نوسیوتە؟؟ ئەی خێرە بە هەڕەشەیەک وەک هەڕەشەکەی میحوەری رۆژئاوای دیجلەو بەزمی هاتنی حەشدی شەعبی، سەدو هەشتا دەرەجە با ئەدەیتەوە، ئەو سەرۆکە پیرۆزی خۆت و کاری گێڕت بێت.
ئەو نزاو دەستە نەزرو لاڵانەوەیەت بۆکێیە کە دەڵێیت” ئازار دراویت، ئەزانم، رەخنەت لێگیراوە، ئەزانم، کێشەی گەورە دروستکراوە، ئەزانم، ئەو شەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەمەریکا و پێنج حیزب دانیشتوین سەرۆکی پەرلەمان بەقسەی نەکردوین، ئەوە ئەنجامەکەی، یەکێک لە هۆیە سەرەکییەکانی ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە هەیە، وە هەمو فراکسیۆنەکان هەڵەیان کرد بە فراکسیۆنەکەی یەکێتیشەوە، فەرمو ئەڵێن پەرلەمان ئەتوانێت بەبێ حیزبەکان قەرار بدات، بڕۆ قەرار بدە، ئاوای بەسەردێت”.
بەڵێ ئازارمانداوە، بەڵێ رەخنەمان گرتوە، بەڵام شتی شەخسی و کۆنەقین نەبوە، ئەوە رای پێنج فراکسیۆنی زۆرینەی پەرلەمانین و مەسەلەی هەق و عەدالەت و جێبەجێکردنی یاساو بنەماکانی دیموکراسییە، تۆ بەدەلەسەو فیشاڵ ساڵانێکە بانگەشەی بۆ دەکەیت و دوای منداڵی وەرەسەی سەرۆکەکەکەت دەکەویت.
داوای چارەسەری کێشە لەبارزانی دەکەیت ؟
مەلا بەختیار وتی” سەرۆکایەتیت دەوێت، دەی فەرمو سەرۆکبە و موشکیلە حەل بکە، بۆ حەل ناکەیت، موشکیلەی باشور حەلکە، ئەتوانی حەلی کەیت”.
چارەسەری ئەو کێشەیە یاساو هەموارکردنەوەی یاساو جێبەجێکردنی یاساو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانییە، وەک فراکسیۆنی یەکێتی و رۆشنبیرەکانی ناو یەکێتی بانگەشەی بۆ دەکەن، نەک تۆ کە وەک ئەوە وایە داوا لە میوانە سۆشیال عەشایەرەکانی دیوەخانەکەت بکەیت.
دواجار سەرۆکە ناشەرعیەکەت بێبەری دەکەیت لە تاوانی پەکخستنی پەرلەمان و دامودەزگا شەرعییەکان و هەمو ئەو نەهامەتیانەی یانزە ساڵە بەسەر هەرێمەکەماندا هێناویەتی و دەڵێیت” لێرە دانیشتوە ئەڵێ خۆ ئێمە قازنین بەقسەی حیزبەکانمان بکەین، ئەی جەنابت کێ هێنایتی بۆ پەرلەمان، دەی بۆ خوت هەڵنابژێریت بەتاقی تەنها و دەرچیت، ئەگەر قازنیت، بۆ ناچیتەدەرەوە ئەم حیزبە ئیشی خۆت بکەی؟”
ئەمە قسە زۆر هەڵدەگرێت هەمو ئەوانەی لە یەکێتیدا کاری سیاسییان کردوە دەزانن کە ئەوە قسەی مام جەلالە کە لەدەیان کۆبونەوەدا بە کادرو پەرلەمانتارانی وتوە” ئێوە قازنین ئێمە هەرچیمانوت بەدواماندا بیڵێنەوە”، بەڵام تۆ دەتەوێت بەبەردێک هەردو نیشانەکە بشکێنیت، هەم بە ئەندام پەرلەمانەکان بڵێیت ئێوە قازی بارزانین و خۆشت بە شوانی قازەکان بچوێنیت، هەم تەعنی مەبدەئێکی مام جەلال بکەیت، کە تەعریفی تۆی لە زۆر مناسەبەدا کردوەو تازەترینیان ئەوەیە کە رۆژنامەکەی مەسرور بارزانی بۆی بڵاوکردیتەوە کە لە نامەیەکدا دەڵێت” مەلا بەختیاری لەخۆبایی و قول گیراو”…
مایەی سەرسوڕمانە دوای ئەو هەمو ساڵە جارێکی تر قولت ئەگیرێتەوە، بەڵام ئەمجارە لای مام جەلال و یەکێتی نا، لەلایەن پارتی و پاراستنی پارتییەوە.
دواجار دەڵێی پەرلەمان بەقسەمان نەکات ئاوای لێدێت” هاتوین ئەڵێین هەفتەیەک مەجالمان بدەنێ، موشکیلەکانت حەلکەین، نەتکرد، ئەوە لە گیرێژنە دەرچو، بڕۆ قەرار بدە ئاوات بەسەردێت”..
وەک ئەوەی هەڕەشەی نافرسەتی کارەساتەکانی گوندی کانی سوری دەشتی کۆیەو کانی ژەنانی هەورامان و بزەینانی شارباژێڕو شێخ باخی دۆڵی جافایەتی دوبارەبکەیتەوە. ئۆخژنت بە پەکخستنی پەرلەمان دێ و خۆت بەسەر میکرۆفۆنەوە بائەدەی، دروست وەک سیاسییەکی موراهیق کە تەعریفی ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی حزبەکەی خۆتە بۆ تۆ.
تائێرە لێدوانی خۆی و هاوڕێکانی خۆی بو، ئەوەی کە بۆ ئێمە دەمێنێتەوە بێژینە ئەو، ئەگەر بۆ یەکجارو یەک دەقیقەی تر لەژێر نسێی یەکێتی قوڕباقە ئاسا لە گۆمی لیخنی ناخی خۆتەوە مل دەربهێنێ و بەقیڕەی ناوەخت ئارامی سلێمانیمان لێتێکبدەی، وەک خۆت بێدەنگ دەکرێی.
خۆ ئەگەر لە لۆقەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆت و بارزانی سەرۆکتا، یەک تۆسقاڵە بەردی ژێر سمی دەست و ناڵی ژێر پێت بەر بزوتنەوەی گۆڕان بکەوێت، قسەی ترمان دەبێت.
30-10-2016
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️حەشدی شەعبی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️30-10-2016
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەسرور بارزانی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 30-10-2016
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2016 7:26PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Oct 31 2016 7:26PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 5,456 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەسرینەکانی تەوبەکارێک
  📖 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆ...
  📖 هێزی بیرکردنەوە، زنجیر...
  📖 کوردستان و سەرکرده و ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 27-01-2021
  🗓️ 26-01-2021
  🗓️ 25-01-2021
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
دڵزار بەرزنجی
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمەڵەی نەخۆشانی تالاسیما بوو، رۆژی 26-01-2019 کۆچی دوایی کرد.
دڵزار بەرزنجی
هەژیر قادریان
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
هەژیر قادریان
محێدین سەلیمی
شاخەوانێکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ڕۆژی هەینی 27-01-2017 لەکاتی سەرکەوتندا بۆ سەر شاخی قوڵقوڵەی شاری سەقز بە هۆی هەرەسی ڕنووە بەفرەوە کاتژمێر 2:30 پاشنیوەڕۆ گیانی لەدەستداداوە.
-
محێدین سەلیمی
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ (Aleksander Borejko Chodźko): لە 30-08-1804 – 27-01-1891 شاعیر، ڕۆژهەڵاتناس و زمانناسێکی پۆڵەندی بوو.
سەبارەت بە زمانی کوردی کتێبێکی هەیە بە ناوی (لێکۆڵینەوەی فیلۆلۆجیایی زمانی کوردی (شێوەزاری سلێمانی) (بە زمانی فەڕەنسی: Études philologiques sur la langue kurde dialecte de Soléimanié).
ئەلکساندەر خۆجکۆ لە کرزیوکزی لە ئیمڕایۆریەتیی ڕووسی لەدایکبوو، ئەو لە زانکۆی ڤیلنیەس دەیخوێند. ئەو ئەندامێکی کۆمەڵەی فیلارێت و پەیمانگای خوێندنی ڕۆژهەڵاتی بوو کە هاوپێچ بوو لەگەڵ وەزارەت
ئەلکساندەر بورەیکۆ خۆجکۆ

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574