🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📷 شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی
شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی[1]
کاتی وێنە: نەزانراو
📷 شێخ مەحمودی حەفید و رەفیق حیلمی
📷 یادگارییەکانی منداڵی
چەند وێنەیەکی جوان کە بیرەوەریت بیردەخاتەوە بۆ ئەم ژیانە سادەیەیی ڕابردوو
کە پێک هاتووە لە کۆمەلێک وینەی یاری و یادگاریەکانی سەردەمی جاران و منالی وە ئەم یاریانەو یادەوەریانیە تایبەت نیە بە شوین و نا
📷 یادگارییەکانی منداڵی
📷 وێنەی کاک عەبدول حوسێن لەگەل ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی 1984
وێنەی کاک عەبدول حوسێن محەمەد لەگەل پێشمەرگەیەک بەناوی ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی لە ناوشوان ئەم وێنەیە لە ڕۆژی جەژنی کرێکاران لە 1/ئایاری /1984 لە دێی تۆمار گیراوە ئەو ڕۆژە حەفلە بوو مام جەلال لەوێ بو
📷 وێنەی کاک عەبدول حوسێن لەگەل ئەحمەد کوێخا جەلال تەرەقی 1984
📕 گوڵی وەریو
بەشێک لە هۆنراوەکانی شێخ لەتیفی حەفید کوڕی شێخ مەحمودی حەفید
لەسەر ئەرکی دایکی شێخ کاوەی شێخ لەتیفی حەفید لە سالی 1975 چاپکراوە.
📕 گوڵی وەریو
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیە
📝 بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
وتراویشە (نان بۆ نانەوا، گۆشت بۆ قەساب) واتە هەر کارە و بۆ وەستا و شارەزا و کەسی لێزان و کارامەی خۆی، مەڕوماڵاتداری بۆ خاوەنەکەی لەبارترە وەک ئەوەی دەستی دووەم شوانکا
💬 پەز هی پەزەوانی، ڕەز هی ڕەزەوانی
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانک
💬 مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ
💬 بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
زمانی وەکو بزنمشک وایه
بزن مژ، گیاندارێکی خشۆکە هاوشێوەی قومقمۆک و مارمیلۆک(مارمێلکە) و شەوگەرد، لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا بەتایبەت لەناوچەی ڕەوەزەشاخ و تەمتەمە شاخدا دەژیێت، یەکێکە له و گیاندار
💬 زمانی وەکو بزنمشک وایه
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
سینەمای جاران لە هەولێر

جاران لە هەولێر کاتێک فلیمێکی نوێ دەهات پێش ئەوەی لە سینەما پەخش بکرێ دوو نەفەر تەختە دارێکیان لەسەر شانی دادەناو و دەگەڕان تاوەکوو خەڵک بزانێ..
پیاوێک کە بە پێش دعایەکە د
📖 سینەمای جاران لە هەولێر
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵای هەولێر

گەڕەکەکانی قەڵات بەکۆنترین گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەژمێردرێت..
قەڵای هەولێر لەسەر بەرزاییەکی فرەوانە، لە سەردەمی عوسمانیەکان و سەرەتای حوکمی پادشایی عیراق دە
📖 گەشتیک لۆ گەڕەکە کۆنەکانی قەڵاتی هەولێر
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
سەردەمی شکۆمەندی کورد
ساڵی 590 پ.ز کەیخسرەو پادشای گەورەی ماد دوای ئەوەی کۆتایی بە ئیمپڕاتۆریەتی هەزاران ساڵەی ئاشوری هێنا، بەرەو ناوچەکانی ڕۆژئاوای تورکیای ئەمڕۆ و سنوری یۆنان بەڕێ کەوت، کۆمەڵێک لە
📖 سەردەمی شکۆمەندی کورد ساڵی 590 پ.ز
📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)...

هەرلەشێستەکان دەبی زووتریش بێ، لەبەرامبەر(کۆگای بتهۆڤنی) تەنیشت و نزیک(ستۆدیۆ تاڤگەی) بەرامبەر چایەخانەی قەردارانی فیلکەی کۆتری سەلام.

📖 قازی بازاڕ، مەزاد خانە (دەرارخانە) و بازاڕگە (ئەسواق)
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
1. مستەفا رازادە
2. عەبدول سەعید
3. نوری
4. جەبار
5. دڵشاد
📷 وێنەکەیی کۆنی مستەفا رازادە 1975
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
بۆ بڵاوکردنەوەی یەکەمجار لە ڕێگەی کوردپێدیاوە.
لەگەڵ سڵاو وڕێز
بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟ خوێنەری هێژا، لە ڕێگەی خوێندنەوەی ئەم نووسراوە، وڵامی چەندین پرسیاری پێوەندیدار بە دە
📝 بۆ دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستە؟
👫 ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سە
👫 ئالان محەمەد حەسەن
📕 لە رێگای ئازادیدا
ناونیشانی پەرتووک: لەڕێگای ئازادیدا
ژیاننامەی 201 شەهیدی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان 1976 - 1991
نووسەر: ئیسماعیل تەنیا
2021
📕 لە رێگای ئازادیدا
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر(ئەربیل)

دروستکردنی لانک یەکێکە لەو پیشانەی کە رۆژ بەرۆژ بەرەو کەمبوونەوە و لەناوچون دەچێت، ئەو پیشەیەی لە کۆنەوە تا ئەمڕۆ بەرهەمهێنانی بەردەوامە کە باوک و باپیرانمان
📖 پیشەی دروستکردنی لانک لە هەولێر
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📷 هەولێر مەیدانی مریشکان نزیک بازاڕی عەلافان ساڵی 1992
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
دەزانن یەکەم نەخشە کە لە جیاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟
.
یەکەمین و کۆنترین نەخشە لەسەرتاسەری جیهان لەکوردستان دۆزراوەتەوە کە تەمەنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2300) ساڵ پ. ز، واتە (4300) ساڵ بەر لەئێست
📖 یەکەم نەخشە کە لە جیهاندا دۆزراوەتەوە لە کوردستان بوە؟!
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
گەڕانەوەی شێخ مەحمود دوای دەستبەسەری لە هیندستان ساڵی 1922
وێستگەی شەمەندەفەری بەغدا
گەورەپیاوانی کورد، بەپیر شێخ مەحمودەوە چوون.
📷 وێنەی شێخ مەحمود ساڵی 1922
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
وێنەیەکی دەگمەنی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لەعێراق (کینهام کۆرۆنوالیس و ئەحمەد تۆفیق بگ) متصرفی سلێمانی و کاپتن هۆڵت ڕێکەوتی 1926-10-09 لەنزیک شارۆچکەی خورماڵ[1]

وێنەکە لەڕاستەوە :
📷 وێنەی شێخ محمود و جێگری مەندوبی سامی بەریتانیا لە عێراق 1926
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📷 وێنەیەکی دەگمەنی منارەی چۆلی 1920
📖 شەڕە گەڕەک
شەڕە گەڕەک...

قەمبورەکەی قەڵاتێ لە ساڵی1969و دواتر لە حەفتاکان چیتر نەمبینیوە. زۆر جاران لەگەڵ هاوڕێ منداڵیەکانم کە لە مەکتەبی خەباتی سەرەتایی شێخی چۆڵی بووین کە دەگەڕاینەوە قەڵاتێ. کۆمەڵێک شەقاوە
📖 شەڕە گەڕەک
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
چەندین وێنەی بەڵگەی مێژوویی هەن سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
(پێچەوعەبا) یان (چارشەوعەبا)، یان هەر ناوێکی دیکەی هەبێ ژنان و ئافرەتانی لەهەولێرێ بەکاریان هێنابی لۆ چوونە دەر و بازاڕ و مێوانداری و
📖 چەندین وێنەی مێژوویی سەبارەت بە پێچەو عەبا لە هەولێر
✌️ شەهیدان
سولەیمانی موعینی
👫 کەسایەتییەکان
ئالان محەمەد حەسەن
💬 پەند و ئیدیۆم
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خا...
📝 بەڵگەنامەکان
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (...
📷 وێنە و پێناس
یادگارییەکانی منداڵی
👫 حەمە چاوشین ئیلنجاغی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

حەمە چاوشین ئیلنجاغی
نوسینی: ئاراس ئیلنجاغی
بەووتەیەکی حەمە چاوشین دەست پێدەکەم کە لەنامەیەکدا بیۆگرافیای خۆی بۆ نوسیووم و دەڵێت" بەڕاستی ژیانی پێشمەرگایەتی بەقسەوبەنوسین ئاسانە بۆ ئەو کەسەی کە دەیخوێنێتەوە،چونکە هەرچی ناخۆشی هەیە لەژیانی مرۆڤ بەقەد ژیانی پێشمەرگایەتی ناخۆش نیە،بەڵام یەک ڕاستی هەیە ئەویش سەربەرزیە"، ژیاننامە لەزاری خۆتەوە وێستگەکانی ژیانت ڕاست و دروستر دەدات بەدەستەوە، بەڵام بۆ ئەو کەسەی خاسیەتی ئەوەی نەبێت بەشان وباڵی خۆی هەڵبدات، هەندێ کەلێن دەهێلێتەوە، وەک ئەوەی حەمە چاوشین نەینوسیوە کەساڵی (1968) لەباڵی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشمەرگەیەکی تەمەن(16)ساڵان بووە لەشارۆچکەی (تەقتەق)لەهەموو هاوسەنگەرانی مناڵتربووە کە چویتە ڕیزەکانی پێشمەرگە.
ناوی تەواوی (محەمەد ئەحمەد حەمەد ڕەسول مەلاک ئیلنجاغی) ناسراو بە (حەمە چاوشین)،لەساڵی(1951) لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری و کوردپەروەری زەحمەتکێشی دایک وباوک بن داسنی لە گوندی ئیلنجاغی گەورەی شێخانیانی سەربەشارۆچکەی تەقتەقی قەزای کۆیە چاوی بەژیان هەڵهێناوە.
لە ئیلنجاغی گەورەوە چوویتە بەرخوێندن و تاوەکو پۆلی سێەمی ناوەندی خوێندووە،گەنجێکی چوست وچاڵاک بووە و زوو خۆی گەیاندۆتە ڕیزەکانی پێشمەرگایەتی لەشۆڕشی ئەیلول وساڵی(1968) لەتەمەنی (16)ساڵیەوە لەباڵی مەکتەبی سیاسی چەکی هەڵگرتووە، و بەردەوام دەبێت تاوەکو ساڵی(1970)، بەهۆی ئەوەی جێگەی متمانەی ڕێکخستنەکانی(کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان)بووە، لەساڵی(1976) لەلایەن(ئەنوەر نادر خدر ئیلنجاغی و مەلاقادری ِێکخستنی ئۆمەرگومبەتی) لە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ناوبراو ڕێکدەخرێت.
لەکۆتایی ساڵی(1981) پەیوەندی دەکات بە(هێزی دەشتی هەولێر) لەکەرتی(2) لەلای (شەهید ئەحمەد قەمبەری) چەکی پیشمەرگایەتی دەکاتە شان، قارەمانانە بەشداری چاڵاکیەکانی سنوری تیپی 86ی دەشتی هەولێری کردووە لەقەراج و کەندێناوەو شەمامک و ڕێگەی نێوان هەولێر-کەرکوک و هەولێر -کۆیەو خۆشناوەتی وبناری سەفین و دێدەوان وهەیبەسولتان و باواجی و کەلکەسماق وتەکەڵتو و گۆرقەرەج و دەشتی کۆیەو دزەیی و دەشتە زێکردەکانی شێخ بزێنی وتەقتەق وقوشەتەپەوپردێ، لەبەرچاپووکی زوو کراوەتە(فەرماندەی مەفرەزە) لە هەمان تیپ، یەکەم مەفرەزەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە لەسنوری کەندێناوە(ئاڕپێچی) بگرنە سوپاو ئەلقە لەگوێکانی ڕژێمی بەعس و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لەدڵ و دەروونی دوژمن دروست بکەن.
بەهۆی ئازایەتی وپێشمەرگایەتی باڵی مەکتەب سیاسی وشۆڕشی نوێ (مام جەلال) زوو (حەمەچاوشین) دەناسێت، هەندێکجار چاڵاکیە سەرکێشیەکانی(حەمەچاوشین) بووە بەمایەی نیگەرانی (مام جەلال)، بەتایبەت لەوکاتانەی(ئەحمەد کوردە) فەرماندەی کەرتەکەی بووە، ئەحمەد کوردە ئەمەی لە(بیرەوەری ڕۆژانی سەختی خەبات) خستۆتەڕوو، کە(مام جەلال) چەندە خۆشیویستون و ڕێزی لێگرتوون.
لەدوای گفتوگۆی ساڵی(1984) لەگەڵ پێکهێنانی (هێزی پشتگیری) و لەسەر پێشنیاری مەڵبەند(حەمەچاوشین) دەکرێتە لێپرسراوی ئەم هێزە لەسنوری گوندەکانی کێڵگەی نەوتی تەقتەق، بەردەوام دەبێت لەو جۆرە خەباتەداو ڕۆلی بەرچاوی هەبووە لە دوو داستاندا وەک (شۆڕەسواری دوژمن) بەزێن ناودەردەکات.
ئەوانیش داستانی(22-10-1986) ی گوندی ئیلنجاغی گەورە،کە هاوشانی پێشمەرگەکانی تیپی 86ی دەشتی هەولێر لە گەردی بەیانیەوە تاوەکو کاتژمێر(5)ی ئێوارە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی جاش و جەیشی سووپای بەعس دەبنەوە.
هەروەها سەروەریەکیتری (حەمەچاوشین)لە شەڕو داستانی ئیلنجاغی گەورەی(26-4-1987)وەک فەرماندەی (هێزی پشتگیری) دەردەکەوێت کە زۆر قارەمانانە دژی جاش وجەیش پەڵامار دەبات و عەقیدمحەمەد جبوری و سەرۆک جاش و مەفرزەخاسەکانی بەعس دەبەزێنێت،لەشەوی 26/27-4-1987 خوای گەورە کچێکی پێدەبەخشێت و بەناوی ئەم داستانەوە ناوی دەنێن(داستان)، هاوسەنگەرانی (حەمەچاوشین) شاهێدی بۆ دەدەن کە لەهیچ شەڕێکدا خۆی کرمۆڵە نەکردووە وهەردەم ڕووبەڕوو، بەپێوەوەستاو وچاونەترسانە بەسەر لێواری گوللەدا ڕۆیشتووە، لەزۆربەی شەڕەکاندا زیاتر لەچەکێکی بەکارهێناوە(کلاشینکۆف و بی کەی سی و ئارپێچی) ئەمەش گوزارشتە بۆ ئەوەی لەکاتی شەڕەکاندا بەرامبەر دوژمن هەردەم لەجولەو سەرپەرشتیکردندا بووە.
لە ئەنفالەکاندا ماوەیەک بەپارتیزانی دەمێنێتەوە و دواتر لەسەر پێشنیاری سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(ئەوەی خاوەن خێزانە دەتوانێت بچێتەوە شار، بەو مەرجەی خیانەت نەکات)، (حەمە چاوشین) لەساڵی (1988)لەشاخەوە دەچێتەوە شار و ڕژێمی بەعس دووری دەخەنەوە بۆکۆمەڵگای زۆرەملێی(کەورگۆسک).
نهێنیەکانی شۆڕش لە سینەی هەڵدەگرێت و لەگەڵ کۆمەڵێک لە کوڕانی ڕۆژانی شاخ پەیوەندی گرێ دەدەات و دەبێتە سەرپەرشتیاری سەربازی شانە چەکدارەکانی بروسک لە کۆمەڵگای کەورگۆسک، چاوەڕێ دەکات تاوەکو جفرەی(726) لە دەنگی گەلی کوردستانەوە پێی دەگات و لەگەڵ محەمەدی برای شەهید ئاکۆ سورو کوڕانی شانەکان سەرکردایەتی پەلامارو ڕاپەڕینی کەورگۆسک دەکات و دەزگای ئەمن ومنەزەمە و بنکەی پۆلیس کۆنترۆل دەکەن وهەموو کوردە هەڵخەڵەتاوەکان بەبڕیاری (بەرەی کوردستانی) دوای بەدیلگرتنیان ئازاد دەکات و(12)ئەمنیش ڕادەستی (بەرەی کوردستانی)دەکات لەشاری هەولێر، درێژە بەڕاپەڕین دەدات و بەشداری ڕاپەڕینی شاروشارۆچکەکانی تر دەدات تا دەگاتە ڕاپەرینی شاری کەرکوکی قودسی کوردستان.
دوای ئەوەی ڕژێمی بەعس لەساڵی(1992)دەزگائیدارییەکانی خۆی لە ناوچەکانی کوردستان دەکشێنێتەوە، بەرەی کوردستانی(حەمەچاوشین) دەستنیشان دەکات بۆ بەرێوەبردنی ئیدارەی شارۆچکەی(تەقتەق) و وەک یەکەم حاکمی مەدەنی ئیدارەی کوردی دوای ڕاپەڕین لەتەقتەق دەستبەکار دەبێت تاوەکوساڵی(1995)، بەهاوکاری حزبەکوردستانیەکان توانی بنکەی پۆلیسی تەقتەق بگەرێنێتەوە وئەنجومەنی گەرەکەکان هەڵبژێرێت وهێلی تەلەفۆنی کۆیە-تەقتەق بگەیەنێت وشەوانە مەفرەزەکانی بەرە بەسەرپەرشتی خۆی ئێشکگری شاربوون و بەردی بناغەی بەربەستی خۆلی گەرەکی رزگاری داناو کەدواتر بووە کۆرنیشی گەشتیاری.
دوای گەڕانەوەی ناحیەی تەقتەق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە(حەمەچاوشین) دەکرێتە فەرماندەی فەوجی تەقتەق، ساڵی 1996دەکرێتە فەرماندەی فەوجی پاراستنی کێڵگەی نەوتی تەقتەق، دواتر دەبێتە یەکەم بەرێوەبەری(بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم) لەشاری سلێمانی.
چەندین خولی کادیری و پێگەیاندنی ئەفسەرانی لەژیانی پێشمەرگایەتی بینیووە، و دوا پلەی(عەمید)ی خانەنشین بووە،
حەمەچاوشین قەلەندەرێکی ڕێبازی کوردایەتی پێشمەرگایەتی بوو، بەگەواهی ئەوەی ئەو (9منداڵ)ەی لەپاش خۆی جێهێشتووە هەریەکەو لە شارو شارۆچکەو گوندو هەرەت و بنارێک لەدایکبوون چونکە ئەو دەروێشێکی کوردایەتی و پێشمەرگەیەکی شەو بەکێو بووە دژ بە داگیرکەرانی کوردستان.
بەداخەوە ئەو کەڵەمێردە خۆنەویستە دوای ئەوەی لەچەندین داستان و نەبەردیدا لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و نوێدا (1968-2016) یەکبینە بەبەردەوامی 48ساڵ خەبات، نەخۆشی زۆری بۆ دەهێنێت و دوای ململانێیەکی دژواروسەخت، لەپێش نیوەڕۆی(29-7-2016)لە نەخۆشخانەی(پار)ی شاری هەولێر دڵەگەورەوماندووەکەی لە لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی ئیلنجاغی شەهیدان بەخاک دەسپێردرێت.


🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️پارتی دیموکراتی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-10-1986
🔤 وشە و دەستەواژە
1.👁️سەرۆک جاش
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کۆیە
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 18 2016 4:34PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 18 2016 4:38PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 11,918 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.177 KB Aug 18 2016 4:34PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 رۆحی ئاوێنە
  📖 سەید کەڵەک و هەشت چیرۆ...
  📖 هزرەکانی مەتی
  📖 هێمن لە نێوان نوێ خواز...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 16-05-2021
  🗓️ 15-05-2021
  🗓️ 14-05-2021
  🗓️ 13-05-2021
  🗓️ 12-05-2021
  🗓️ 11-05-2021
  🗓️ 10-05-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمانی موعینی
رۆژی هەینی 07-02-1933 (28/11/1311 هەتاوی) لە گەڕەکی سەهۆڵخانەی شاری مەهاباد لە دایکبووە. لە سەردەمی کۆماری کوردستان، سولەیمان بۆ خویندن دەنێردرێتە شاری تەورێز. دوای جوانەمەرگبوونی کۆماری کورد و گێرانی باوکی، دەگەڕێتەوە مەهاباد و دەست بە خوێندن دەکاتەوە. کاتێک کە باوکی بۆ تاران دوور دەخرێتەوە، سولەیمانیش دەچێتە تاران و لە وێ دەخوێنێ. دەگەڵ گەڕانەوەی باوکی بۆ مەهاباد، ئەویش دیسان دەگەڕێتەوە و لە فێرگەی محەمەدرەزاشا پەهلەوی، دەست بە خوێندن دەکاتەوە.

سولەیمان هەر لە تەمەنی لاوی و لە سەردەمی خوێن
سولەیمانی موعینی
ئالان محەمەد حەسەن
ئالان محەمەد حەسەن نیشتەجێی شارۆچکەی حاجیاوایە سەر بە پارێزگای سلێمانی. لەدایک بووی بەرواری 18-03-2001 زاینییە. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە و ئێستا قوتابی بەشی ئینگلیزی زانکۆی راپەڕینە سەر بە شاری ڕانیە. شارەزای زمانەکانی عەرەبی-ئینگلیزی-فارسییە.
ئالان محەمەد حەسەن
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
چلەی هاوینێ تاو وتینی گەرما تاو دەسێنێ و مەڕ کۆڕ دەبەستن سەر دەنێن بەپاشەڵی یەکترییەوە وەکو سێبەر بۆ یەکتری و ناتوانن ڕێ بکەن و بچنە لەوڕگا وپاوانان، بۆیە شوانکارەکان یەک دوو سەر بزن بەخێودەکەن و ڕادەگرن تاوەکو ببنە چاوساغ و ڕێوانی ڕانە مەڕەکە بۆ ئەوەی بچنە هەرد و کێوان و لەوەڕگایان، مەڕ زۆر باش دەڵەوەڕێت دەبێت دوای تێرخواردن لە لەوەڕگایان زوو زوو ئاوبدرێت و نابێت، لەئاودانی هاوینێ مەڕ و ماڵات خافل بکرێت و فەرامۆش بکرێت چونکە ئاژەڵی مەڕ پێویستی بەسێ ژەم ئا
مەڕ هاوینێ دەمرێ، زستانی خاوەنی دەزانێ
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
بانگێشت: نامەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کۆمپانیاکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان (Public and Private Partnership) ئەنجام دەدرێت بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە (relations@krg-moawr.org لە
بانگێشتنامە بۆ دروستکردنی (9) بەنداوی ستراتیجی و (2) پرۆژەی ئاودێری
یادگارییەکانی منداڵی
چەند وێنەیەکی جوان کە بیرەوەریت بیردەخاتەوە بۆ ئەم ژیانە سادەیەیی ڕابردوو
کە پێک هاتووە لە کۆمەلێک وینەی یاری و یادگاریەکانی سەردەمی جاران و منالی وە ئەم یاریانەو یادەوەریانیە تایبەت نیە بە شوین و ناوچەیەک بەلکو جیهانین و لەنێویاندا زۆربەیان یاری کوردەوارین و منالانی کوردیش بیبەش نەبوونە لیی و وە لەگەل هەر وینەیەک دەیان یادەوەری لەنێو مێشکمان دروست ئەبن و ئەگەرێنەوە ئەو سەردەمی.
یادگارییەکانی منداڵی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,561 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)