15-03-2016
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- داعش بە 6 خۆکوژ هێرشیکردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە گوندی گڕاوی رۆژئاوای کەرکووک، هێرشەکەشیان تێکشکێندرا. لە هێرشەکەدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و فەرماندەیەکە بەناوی مامە غەفە و 4 پێشمەرگە برینداربوون.
- لە میحوەری مەخمور داعش لەڕێگەی چەند خۆکوژێکەوە هێرشیکردە سەر فیرقەی 15 ی سوپای عێراق و، بەهۆیەوە چوار سەرباز برینداربوون.
- بڕیاربوو ئەمڕۆ د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی پەردە لەسەر لادانی پەیکەری بەرخۆدان بچێتە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام رێگری لێکرا.
- لە ناوەندی شاری ئامەد لە باکووری کوردستان شەوی رابردوو لەنێوان شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی سیڤیل یەپەسە و هێزە ئەمنیەکانی تورکیا شەڕو پێکدادان روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
- جەمیل بایک هاوسەرۆکی کوما جڤاکێن کوردستان کەجەکە قۆناغێکی نوێی شەڕی پەکەکەی لەدژی تورکیا راگەیاندو جەختیکردەوە، ئامانجی سەرەکییان رووخاندنی دەسەڵاتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارو پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدارە.
- هەریەک لە فەریق روکن ریاز جەلال فەرماندەی هێزی وشکانی عێراق و هادی عامری سەرۆکی رێکخراوی بەدر و مەهدی تەقی فەرماندەی حەشدی شەعبی لە دوزخورماتوو و شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانی 70ی و سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری گوێر و مەخمورو لەگەڵ نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک کۆبوونەوەیەک لە کەرکوک ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی هەماهەنگی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ بەرەنگاربونەوەی چەکدارانی داعش.
- رێکخراوی داعش ئەمڕۆ لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێرشەکەی سەر پێشمەرگە لەگوندی گڕاو سەر بەقەزای دبس لەلایەن چوار چەکداری تایبەتەوە ئەنجامدراوە بەناوەکانی (ئەبو تەڵحە ئەنساری، ئەبو خەتاب ئەنساری، ئەبو کەرەم ئەنساری، ئەبو ولاء شامی). داعش ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهێرشەکەدا کە شەش کاتژمێری خایاندووە سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندووەتەوەو کوژراون، چەکدارێکی دیکەشیان لەمیانەی پێکداداندا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە کوژراوە.
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە 53 ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)یان دەستگیرکرد، لە ئۆپەراسیونێکدا کە لە شارەکانی کۆنیا و ئەسکی شەهیر و ئانتالیا و ئەدەنە بەڕێوەچوون.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان