07-03-2016
- شەش کەس لەکادیرانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە چەند سالێکە دەستگیرکراون، ئەمڕۆ لە گرتوخانەیەکی شاری ئامەد هەڵهاتن.
- باڵیۆزانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری یەکێتی و بانکی نێودەوڵەتیش بەشداری دەکەن و باس لە کێشەی دارایی باشووری کوردستان دەکەن.
- بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرا و ئەحرار و ئەلشام بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەبی سوریا، 20 هاوڵاتی مەدەنی کورد شەهید بوون و بە دەیانی تریش بریندار بوون.
- ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت، گەریلاکانمان لە بەرامبەر لەشکری تورکیا لە سێ بەرەوە لە چالاکیان ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە 26 سەبازی تورکیا کوژران.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان