بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەقییەوە
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی دووزخورماتوو بۆمبێکی چێنراو بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەقییەوە و لەئەنجامدا چوار پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
- پێشمەرگە لە ئەسکی موسڵ هێرشێکی چەکدارانی داعشی تێکشکاند.
- هێزەکانی پێشمەرگە لەنزیک ناحیەی وانکێ هێرشێکی چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی تێکدەشکێننو چوار چەکداریشیان بەدیل دەگرن.
- لە گەڕەکی بەرکێوی قەزای سەیدسادق لەناو ماڵەکەی خۆیدا تەرمی ژنێکی 80 ساڵە دۆزرایەوە.
- لە کەمپی ئاوارەکانی خانەقین ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە خێوەتی 12 ماڵە ئاوارە سووتان و ئاگرەکەش زیانی گیانی بەدواوە نەبوو.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان