سووتانی قوتابخانەیەک لە قوتابخانەی کچانی سەرەتایی شیناوێی سەر بە شاری پیران...
- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، پۆلێک لە قوتابخانەی کچانی سەرەتایی شیناوێی سەر بە شاری پیرانشار، بە هۆی ئاگرگرتنی سۆبەی نەوتیی ژوورەکەیان، 36 قوتابیی پۆلێکی چواری سەرەتایی بەر ئاگر کەوتن.
بەپێی زانیارییەکان، قوتابییە سووتاوەکانی ئەم رووداوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی پیرانشار(خانێ)، نەغەدە، ورمێ و سەردەشت کراون.
بەپێی ئەم هەواڵە باری ژیانی 12 قوتابی ناجێگیرە و تا ئێستا رێژەی کوژراوانی ئەم رووداوە دەرنەکەوتووە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان