چایخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی
مێژووی پەیدابوونی چا لە کوردستاندا زۆرکۆن نییە. پێشتر قاوە هەبووە، هەر بۆیە شوێنێکی وەک قاوەخانەی سەرچیمەن پەیدا بووە. یەکەم جار چا لە ساڵی 1895 دا هێنرایە سلێمانی. بازرگانێک کە ناوی محەمەد ئەمین مەحمود بوو، و لەنێوان سلێمانی و ئێراندا کاری بازرگانی دەکرد لەو ساڵەدا چای وشکی هێنایە سلێمانی. سەرەتا ماڵە دەوڵەمەندەکان (بەتایبەت ماڵی عیزەت بەگی وەسمان پاشا) لەو چایەیان دەکڕی و لە دیوەخانەکانیاندا بە لێنراوی پێشکەشی میوانەکانیان دەکرد. وردەوردە دیاردەکە بڵاوبووە و گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە ئێستا چا لە سلێمانی و کوردستاندا زۆربەی کات دەخورێتەوە، بە تایبەت دوای ژەمە سەرەکییەکانی خواردن. هەروەها شوێنی تایبەتیی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی چا کە بە چایخانەکان ناسراون بەشێکی دانەبڕاوی کەلتوور و مێژووی شاری سلێمانییە.
چایخانە کۆن و بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی ئەمانەن:
لە دەوروبەری سەرا:
1.چایخانەی حاجی عەول
2.چایخانەی حەمە ڕەق
3.چایخانەی ئەوقاف
4.چایخانەی مینە شەل
5.چایخانەی عەلی غەمگین
6.چایخانەی وەستا ساڵحی بستە
لە شەقامی مەولەوی:
1.چایخانەی سەرچنار (ئەحمەدی سەعە بانەیی)
2.چایخانەی حەمەی بەکر (لە بیناکەی تۆفیق قەزازدا)
3.چایخانەی ئاشتی (لە دوکانەکەی ساڵحی ڕەشەدا)
لە سابوونکەران:
1.چایخانەی حەمەتۆلە
2.چایخانەی سەعە کۆڵ
لە کانی ئاسکان (کانێسکان):
1.چایخانەی ساڵحی ئەحەی خولە
2.هەروەها لای حامیەی کۆنەوە (پارکی ئازادی ئێستا) چەند چایخانەیەک هەبوو سەربازەکان لێی دادەنیشتن
لای بەر بەلەدێکە (ناو بازاڕ):
1.چایخانەی کاک حەمەومین
2.چایخانەی ڕەشەی هەتیو
3.چایخانەی مام دەروێش
4.چایخانەی حاجی قادر
5.چایخانەی سەعە تەها کۆیی
6.چایخانەی عەبە کۆپرلی
7.چایخانەی عەلی حەمە ئەمین
لە مەیدانی ماست فرۆشەکان:
1.چایخانەی حاجی ساڵحی حەمە بەنگکێش
2.چایخانەی کاکە سوور
3.چایخانەی عەبە خورشە
4.چایخانەی عەلی خەلیفە
5.چایخانەی قادر پێنجوینی
6.چایخانەی مەلا بەکر
لای حەوزە وشکەکەوە:
1.چایخانەی هۆمەر
2.چایخانەی کاک ساڵح و براکانی
3.چایخانەی سەعە کوێر
4.چایخانەی مام یوسف (بە زۆری حافزەکانی دەچوونە ئەو چایخانەیە)
لە سەرشەقام:
1.چایخانەی سمە شەل
2.چایخانەی ڕەشۆل
3.چایخانەی کاک ڕەزا
4.چایخانەی کاک حەمە قادر
5.چایخانەی #فەرەجی حەمە موڕاد#
6.چایخانەی موشی لە گەڕەکی جولەکان[1]