🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 کەسایەتییەکان
شەریف پاشای خەندان
👫 کەسایەتییەکان
محەمەدی ماملێ
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
22-01-1946
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
ئاوارە
✌️ شەهیدان
نەوال کۆبانی
👫 جەلال مەدحەت خۆشناو | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

جەلال مەدحەت خۆشناو
(جەلال مەدحەت خۆشناو)ی شاعیر و ئەندازیار لە چەند دێرێکدا:
1- ژیانی هۆنەر:
جەلال مەدحەت خۆشناو، لە ساڵی 1934 لە شەقڵاوە لەدایک بووە. باوکی (ئەحمەد مەدحەت) کوڕی (تەها)ئەفەندی کوڕی قازی (ئەحمەد). دایکی (حەلیمە) کچی (حەمەدی رسول بەگە) لە بەگزادەکانی شەقڵاوە. لەناو گوڵ و گوڵزارە رەنگینەکانی شەقڵاوە بەپا رۆیشتووە ڵەگەڵ رووبار و جۆگەلە خوڕەمە سازگارەکانی ئەو سەردەمی شەقڵاوە یاری کردووە. زۆر شەیدای یارییە فۆلکلۆرییەکان و رەش بەڵەک بووە جا بۆیە دەڵێ(جا لێم مەگرن ئەگەر بووکی شیعرەکانم ئاڵای رۆمانسیان بەسەر خۆیان دادابێ).
لە ساڵی 1946 خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە لە قۆناغی سەرەتایی هەستی نەتەوایەتی و رێزمانی کوردی لە مامۆستا (خەلیل محەمەد خۆشناو) فێربووە. زانیاری دەربارەی ئاین و زمان و ئەدەبی عەرەبی لە خاڵی (مەلا سادق) وەرگرتووە. لەکاتی منداڵیدا هۆنراوەکانی
(حاجی قادری کۆیی)و(شێخ رەزا تاڵەبانی) سەرنجیان راکێشاوە.
لە ساڵی 1952 لە هەولێر قۆناغی ناوەندی تەواو کردووە.
لە ساڵی 1956 کۆلیژی ئەندازیاری بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی 1962 کەوتۆتە پشکنینی دیوانی (مەولەوی) زۆربەی هۆنراوەکانی کردووە بە سۆرانی، بەڵام بەداخەوە ئەم بەرهەمە فەوتا.
لە ساڵی 1964 بووە بە بەرپرسی رێگاوبانی هەولێر.
لە ساڵی 1968 بووە بە بەڕێوەبەری ئەشغالی کووت.
لە ساڵی 1969 بووە بە بەڕێوەبەری ئەشغالی ناصریە.
لە ساڵی 1970 بووە بە ئەندامی بزوتنەوەی نووسەرانی کورد.
لە ساڵی 1971 بووە بە بەڕێوەبەری ئەشغالی هەولێر.
لە ساڵی 1975 بووە بە بەڕێوەبەری ئەشغال و ئیسکانی هەولێر.
لە ساڵی 1976 بەجێگری سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد هەڵبژێردراوە.
لە ساڵی 1982 بووە بە بەڕێوەبەری نەخشەو پلاندانان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی راپەڕاندنی کوردستان.
لە دووای راپەرین بەماوەیەک بووە بە راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران.
لە بەرەبەیانی یەکەم رۆژ ی جەژنی رەمەزان رێکەوتی 29-01-1998 دڵی لەلێدان وەستا لە گردی زەیتوون لەشەقڵاوە نێژراوە.
2- بەر هەمەکانی هۆنەر:
أ- ئەو بەرهەمانەی هۆنەر کە لەچاپ دراون:
1- کاروانی یار،ساڵی 1975.
2- سێ دەنگی توڕە، ساڵی 1975.
3- ئاسمان و ئاو خاک، ساڵی 1981.
4- نەوای حەیرانێکی چڕ، ساڵی 1982.
5- گرەو، ساڵی 2003.
ب- ئەو بەرهەمانەی هۆنەر کە لەچاپ نەدراون:
1- کاروانی یاد.
2- ژانی گەڵ.

3- هۆنراوەکانی هۆنەر لە رووی رووخسارەوە:
ئەو رەمزە ئەدەبیانەی کە هۆنەر بەکاری هێناوە زۆربەیان رەمزی روون و سادەن، ئەو کێشانەی بەکاری هێناون کەمتر بەر عەروزی عەرەبی دەکەون. هۆنەر قاڵبی شیعری چوارین و پێنج خشتەکی لە هۆنراوەکانی بەکارهێناوە. هۆنراوەکانی بە زمانی کوردی دیالێکتی خوارووە، هەموو کەس تێیان دەگات و بۆنی رەسەنایەتیان لێدێت.

4- هۆنراوەکانی خۆشناو لەڕووی ناوەڕۆکەوە:
هۆنراوەکانی خۆشناو لەڕووی ناوەڕۆکەوە چەند مەبەستێک لە خۆوە دەگڕێت :
أ- هۆنراوەی دڵداری: دیمەنە جوانەکانی شەقڵاوە، خوڕەی ئاو، دەنگی شالوور ئەمانە و چەندین هۆکاری تر کاریگەربوون بۆ ئەوەی هۆنەر لەم بوارەدا هۆنراوە بنوسێت.نمونەش بۆ ئەوە:
چونکە دڵم دڵدارێکە
شەیدای دولبەری خۆشناوە

ب- هۆنراوەی نیشتمانپەروەری: هۆنەر بەردەوام هەستی بە ئازارەکانی گەلەکەی کردووە،خاکی لا پیرۆز بووە خەبات و قوربانی لەپێناوی نیشتمان پێ ی شەرەفێکی گەورە بووە. نمونەش بۆ ئەوە:
منی مرۆڤ،منی ئینسان
فرچکم بەو ئاوە گرتووە
هێزم لەو خاکە بردووە
هەر ئاواتمە لەوێ ژیان
کە دەشمرم لام وا چاکە
گۆرم بخرێتە ئەو خاکە

ج- هۆنراوەی کۆمەلایەتی: ئەوەی لە هۆنراوەکانی بەدیار دەکەوێت لەم بوارەدا خۆی لەچوار تەوەرەدا دەدۆزێتەوە:
1- خوێندن: هۆنەر نەخوێندەواری بە دابوو نەریتێکی چەوتی کۆمەلگە داناوە دەڵێ:
چەرخی ئێستا، چەرخی هەڵمەت بردنە
کــــــــــاتی هەوڵی بێوچان و خوێندنە
2- ژیان: لەو سەردەمەی هۆنەر دەژیا خەڵکان لەهەموو دونیا بەدوای بەدەست هێنانی ئەو مافانە بوون کە لێیان زەوت کرابوو، بەتایبەتی ئێمەی کورد،بۆیە هۆنەر دەڵێ:
ئەرێ تاکەی..........
ژیان ئالۆزوو شێواو بێ
خەڵک گیرۆدەی ماف و نان
لەسەرانسەری رووی جیهان
بەرەڵای دەشت و کێوابێ
3- مافی ئافرەت: هۆنەر لەم بوارەشدا درێغی نەکردووە، هەروەک لە یەکێ لە هۆنراوەکانی باسی بەزۆر بەشوودانی ئافرەت دەکات:
بیســــــــتووتــــــانــــــە
کـــــــچێ بەزۆر مارەبڕکەن
نەگریێتن، قژ نەرنێتن
بادەی بەختی رەشی پڕکەن
وەکو لافاو هەڵنەچەنێت

4- ئەدەبی منداڵان: هۆنەر لەم بوارەشدا درێغی نەکردووە، هەروەک لە یەکێ لە هۆنراوەکانی باسی یاری پەلیکانێ دەکات:
لە مناڵیم.............
بەحەزوو نازی ساوایم
کاتێ پەلیکانەم دەکرد
بە چەڵەنگی هەڵم دەبرد
کە پەلیکەکەم دەپەستا
قـــــــــۆز دەوەســــــتا
کەلێم دەدا
دوورم دەبردە بەر مەودا
هەر بە هەژمار
دەبووە تەغار
هاودژی من
دەکەوتنە بن



🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | نامەیەکی تایبەتی ئەلەند سەڵاح (نەوەی هۆنەر) بۆ کوردیپێدیا.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️29-01-1998
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 94% ✔️
94%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
94%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هەڤاڵ نەژاد)ەوە لە: Jan 26 2012 8:41PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Nov 30 2013 11:08PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,894 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Jan 26 2012 8:41PMهەڤاڵ نەژاد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
شەریف پاشای خەندان
شەریف پاشای خەندان، یەکەم سەرکردە و سیاسەتکاری کوردە کە بانگەشەی درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی کردووە و لەو پێناوەدا ساڵانێکی زۆر لە ئەوروپا تێیکۆشاوە.
سەرەتا وەک چاکسازیخوازێک لە ناو دەوڵەتی عوسمانیدا کاری کردووە و پشتیوانی رژێمی ئیتیحاد و تەرەقی کردووە.
کاتێک رووی راستەقینەی ئەوانی بۆ دەرکەوتووه بەرامبەر کورد وازی لە بیری چاکاسازی لە نێو دەوڵەتی عوسمانی هێناوە و راستەوخۆ بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی کوردی خەباتی کردووە و تێیکۆشاوە.
ئەم نووسینەی بەردەستتان، سەرەتایەکە لە ژیان و خەباتی یەکەم دیپل
شەریف پاشای خەندان
محەمەدی ماملێ
ناوی محەمەد کوڕی سەعید کوڕی عەلییە، لە 02-06-1925 لەشاری مەهاباد (سابڵاخ) لەدایکبووە، بنەماڵەی ماملێ یەکێکە لە بنەماڵە هەرە کۆنەکانی دانیشتووی شاری مەهابادی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە زۆربەی دانیشتوانەکەی بەدەنگ خۆشی و هونەرمەندی ناسراون. محەمەدی ماملێیش کەلەو ژینگەیەدا پەروەردە کراوە هەر زوو بەهرەی خۆشخوانی تێدا دەرکەوتووە، لەتەمەنی سیانزەساڵیدا یەکەمین گۆرانی لەبۆنەیەکدا پێشکەش دەکات و لێهاتوویی خۆی ئەسەلمێنێ.
ئەم هونەرمەندە بلیمەتە لە ماوەی 56 ساڵی ژیانی هونەرییدا نزیکەی 328 گۆرانی تۆمار
محەمەدی ماملێ
22-01-1946
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دامەزراندنی کۆماری دیموکراتیکی کوردستان، لە خۆرهەڵاتی کوردستان کە پێتەختەکەی مەهاباد بوو و رێبەرەکەشی پێشەوا قازی محەمەدی شەهید بوو، کۆمارەکە لە مەیدانی چوارچرادا راگەیەندرا و ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرا. پێشەوا و چەند کەسێکی ناسراوی تر وتار و هۆنراوەیان خوێندەوە، لەوانە مەلا حوسەینی مەجدی، حاجی بابە شێخ، محەمەد حوسەین خانی سەیفی قازی، مامۆستا هەژار، مامۆستا هێمن، سەید محەمەد تەها زادە، شێخ حەسەن شەمسەدینی، عومەر خان، زیڕۆ بەگ، محەمەد ئەمین موعینی، سەعید عەبدولعەزیز، ئیبراه
22-01-1946
ئاوارە
گۆڤاری ئاوارە، گۆڤارێکی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتییە. لە نەوەدەکانی سەدەی بیست لەلایەن ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کورد - مستەفا شڵماشی لە شاری ئاڵمیرەی هۆڵندا دەرچووە.










ئاوارە
نەوال کۆبانی
شەڕڤانێکی یەپەژە بوو، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24-01-2018 لە بەرخۆدانی عەفریندا شەهیدبووە.
نەوال کۆبانی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,249 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574