ناو: نەرمین
ناوی باوک: قادر
نازناو: ڕەحە چلدەم
ساڵی لەدایکبوون: 1962ز.
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-08-2025#ز.
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
نەرمین قادر، ساڵی 1962ز. لە شاری سلێمانی لە دایک بووە.
هاوسەرەکەی یەکێک بووە لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان، دوای چەند ساڵێک لە هاوسەرگیرییان، هاوسەرەکەی لە ساڵی 1994ز. گیانی لە دەستداوە.
نەرمین قادر، یەکەم بەرهەمی شانۆیی کە بەشداری تێدا کردووە لە ساڵی 1975ز. نمایشکراوه. ماوەی(30) ساڵ لە شانۆدا ڕۆڵی گێڕاوە، دوایین ڕۆڵی لە ساڵی 1998ز. دا بووە، پاشان بەشداری لە #بەرنامەی بەرنامە# کردووە، کە یەکێک بووە لە پڕ بینەرترینەکانی بەرنامەکانی باشووری کوردستان. دوای چەندین ساڵ ململانێی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، دواجار لە شاری سلێمانی ماڵئاوایی لە ژیان کرد. [1]