شارەدێیەکە، دەکەوێتە شارۆچکەی #سێمێل#ی پارێزگای #دهۆک#-باشووری کوردستان. [1]
بە پێی بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2024ی #وەزارەتی ناوخۆ#ی #حکوومەتی ھەرێمی کوردستان# لە ڕێکەوتی 12-02-2024 دا بڕیاریدا بە دابڕانی شارەدێی #باتێل# لە شارۆچکەی سێمێل و بەستنەوەی بە شارۆچکەی #زاخۆ# ھەر لە سنووری پارێزگای دھۆک.
ھێنانە کایەی شارەدێی سلێڤانی لە سەردەمی عوسمانیدا ساڵی (1890)دا، لە سنووری شارۆچکەی زاخۆ لە سنجاقی مووسڵ، کە ناوەندەکەی گوندی ئاسیھێ بوو.
ھێنانە کایەی شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە (427) لە 25-07-1978 دا. بە پێی ئەم فەرمانە شارۆچکەی سێمێل پێکھاتبوو لە شارەدێی سێمێل و شارەدێی سلێڤانی (باتێل) پاش ئەوەی لە شارۆچکەی زاخۆ دابڕێنرا.
ئەم شارەدێیە لە سەرەتای درووست بوونییەوە لە سەردەمی عوسمانیدا ناوی شارەدێی سلێڤانی بوو، کە لە ھۆزی سلێڤانییەوە وەرگیرا بوو کە زۆرینەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە پێکدەھێنن.
ساڵی 1992 کە شارەدێکە سەرلەنوێ درووست بووەوە لە سەردەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، ناوەکەی گۆڕدرا بە شارەدێی باتێل.