ناو: سمکۆ
نازناو: ناکام
ناوی باوک: #سەعید ناکام#
ناوی دایک: مەلیحە ڕەشید جۆڵا
شوێنی لەدایکبوون: موکریان
ساڵی لەدایکبوون: 1950
شوێنی کۆچی دوایی: بوبلینگن - ئەڵمانیا
ڕۆژی کۆچی دوایی: #05-04-2026#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
نووسەر و ئەکتەر، کوڕی نووسەر و چالاکی سیاسیی بەناوبانگ سەعید ناکامە ، برای هونەرمەند #پشکۆ ناکام# و #نەرمین ناکام# ە. نێوبراو نووسەری شانۆیی #خولە چەخماخە#، گوڵەمێخەک، گوڵعومەر و بەیتی ڕێزانکێ-یە.
شانۆیی چەخماخە لە ساڵی 1970 لە #سلێمانی# نماییش کرا و گەورەترین دەنگدانەوەی هەبووە.
ساڵی 1968 لەگەڵ #شێرکۆ ناکام#ی برای دەبنە پێشمەرگە. لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریی خولێکی مامۆستایان دەکات و یەکەمی خولەکە دەبێت. بەو هۆیەوە #ئیدریس بارزانی# دەمانچەیەکی خەڵات دەکات.
ساڵی 1974 جارێکی تر دەبێتەوە پێشمەرگە. پاش هەرەس دەگەڕێتەوە سلێمانی و سەرقاڵی نووسین و نواندن دەبێت.
سمکۆ ناکام لە ساڵی 1978 کوردستانی جێهێشتووە و چووەتە فەڕەنسا، ماوەیەکیش لە یۆنان بووە، پاشان نیشتەجێی ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ خاتوونێکی ئەڵمانی هاوسەرگیریی کردووە، کوڕێکیشیان بە ناوی تیمۆ هەیە.
ڕۆژی 05-04-2026 بەهۆی نەخۆشیی سییەوە لە نەخۆشخانەی بوبلینگن سەربە شاری شتوتگارت لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.[1]