- بەهۆی شەڕی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە، خەڵکێکی زۆری شاری سلێمانی لەترسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوویان کردووەتە ئەو نێوچانەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان لێیە و بارودۆخیان گەلێک خراپە و خەڵکی ئەو نێوچانە چادریان بۆ هەڵداون.
- نزیکەی 7.000 کورد لە باکووری وڵاتەوە هاتوون بۆ باشوور، بەهۆی هێرشەکانی تورک بۆسەر کوردستان و پکک.
- پێکدادانێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حسک، کە 3 کەس لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژراوە.
- نێوەڕاستی ئەم مانگە: کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە گرفتی کۆچبەرانی کوردی باکوور کە لە چوار ئۆردووگای نزیک باژێرەکانی زاخۆ و دهۆکدا دەژین، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی ژیانی سەختی ئەو 15 هەزار کوردە ئاڕاستەی ن.ی کرد.
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەوتە گرتنی ئەو کەسانەی کە بەشداریی ڕێپێوانی ناشتنی تەرمی عوسمانی قالە منەوەریان لە سلێمانیدا کردبوو.
- ئەمنستی ئنتەرناسیۆنال، بەیانێکی لەسەر کوشتنی ڕامیاری لە ناوچەی دهۆک لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەرکرد.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان