ژمارەیەک لەسەربازەکانی فەوجی ئیمام موسای کازم، یەکەم فەوجی سوپای عێراق
- دامەزراندنی سووپای داگیرکەری ئێڕاقی، لەلایەن ئینگلیزەکانەوە.
چواردە ئەفسەری دەرچووی مەدرەسەی حەربی عوسمانلی کە هەشتیان کورد بوون، لە شەشی رەشی کانوونی دووەمی ساڵی 1921دا بەشدارییان لە دروستکردنی یەکەم فەوجی سوپای عیراقدا کردووە و کردیان بە بناغەی سوپای کوردکوژی عیراق... ئەمەش ناوی کوردەکانیانە:
یەکەم: لیوا روکن
جەعفەر عەسکەریجەعفەر عەسکەری.
دووەم: رائید
تۆفیق وەهبیتۆفیق وەهبی بەگ.
سێیەم: نەقیب
محەمەد ئەمین زەکی بەگمحەمەد ئەمین زەکی بەگ
چوارەم: رائید یاسین حیلمی سەلمان هاشمی (ئەمیان خۆیی بە کورد نەزانیوە)
پێنجەم: رائید
بەکر سدقیبەکر سدقی شەوقی عەسکەری
شەشەم: عەقید عەبدولحەمید ئەحمەد
حەوتەم: رائید سەعيد محەمەد
هەشتەم: نەقیب حەسەن حوسێن عەسکەری
ئەو سوپایەی ئەو ئەفسەرە کوردانە بەشدارییان لە دامەزراندنیدا کرد، بوو بەو دڕندەیەی کە کوردی ئەنفال کرد و کیمیای بە سەر شار و گوندەکانیدا باراند. سێ لەو ئەفسەرانە خەڵکی گوندی عەسکەر بوو و ئەو گوندەش چەندین جار خاپوور کرا و کیمیایی بە سەردا باری و بەر ئەنفالی ئەو سوپایەش کەوت.
[1]
وێنەی هاوپێچ: ژمارەیەک لەسەربازەکانی فەوجی ئیمام موسای کازم، یەکەم فەوجی سوپای عێراق کە لە 06-01-1921دا بەبڕیاری حاکمی بەریتانی ئەو کاتەی عێراق لەدەستەیەک لەئەفسەرو سەربازەکانی دەوڵەتی عوسمانی دامەزرێنرا.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان