حەسەن ئەحمەد مستەفا ئەکادیمیست و توێژەرێکی دیاری کوردە و پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان و شیکارێکی بەسەلیقەی مێژووییە. دکتۆرای بە قۆناخی ئێم فیلەوە دوای شەش ساڵ خوێندنی توند لە زانکۆی کوردستان (ukh) بەدەستی هێناوە، بەشدارییەکی بەرچاوی لە تێگەیشتن لە ئاڵۆزییەکانی سیاسەتی کوردی و دینامیکی ناوچەیی و ململانێ ناوخۆییەکانی کردووە. دکتۆر حەسەن بە بەشدری لە دیبهیتی تیڤی کورد و تورکی و ئینگلیز، شرۆڤەو هەڵسەنگاندن وتارو بیرکردنەوەکانی لەسەر پرسەکانی ڕۆژهەڵنتی ناوەڕاست، سووریا و ئێراق ناسراوە، کە باس لە پرسە سەرەکییەکانی وەک حوکمڕانی، دیموکراسی و ئەو تەحەددایانەی هێزە ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکات.
حەسەن جگە لە کارە ئەکادیمییەکانی، داکۆکیکارێکی بەسۆزە بۆ یەکگرتوویی کورد، جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی کەرامەت و شوناسی مێژوویی گەلی کورد دەکاتەو، بەتوندی دژی ناکۆکییە، پێی وایە کوردکەسی لێ زیاد نییە و پێویستە پێکەوە کار بۆ مانەوە بکەن، کە مانەوە مسۆگەر بوو دەشێت بچنە ناو هەندێک ململانێ کە ناتوانن وازی لێ بهێنن.
زۆرجار کارەکانی نموونە مێژووییەکان لەگەڵ شیکارییە هاوچەرخەکاندا تێکەڵ دەکات، دیدگای نوێ لەبارەی دیمەنی سیاسی ناوچەکە پێشکەش دەکات. پابەندبوونی حەسەن بە وتاری فیکری و توانای پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بە زمانێکی ئاست بەرز و نوخبەیی، دەیکاتە دەنگێکی بەڕێز لە بوارەکەیدا.[1]