لە ساڵی (1966) لە شاری #ڕواندز# لە دایک بووە. باوکی خەڵکی دێی #بەرسیرین#ە کە کەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی سەرووی ڕواندز خوێندنی سەرەتایی و نێوەندی لە ڕواندز تەواوکردووە. دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی (موسڵە) لە ساڵی 1991 ژیانی هاوسەری پێک هێناوە خاوەنی سێ منداڵە.. سیرینی لە ساڵی 1999 ڕوو دەکاتە ئەمریکا درێژە بەخوێندن دەدات. دوواین پلەی خوێندنی بە دەست هێنانی بڕوانامەی ماستەر بوو Master’s of Art in Education)
دوای (10) ساڵ مانەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە ساڵی 2009 دەگەڕێتەوە. ئێستا قایمقامی شارۆچکەی ڕواندزە لە ڕۆژی (18-03-2009) لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی کوردستان ئەم پایەی پێ بەخشراوە. ڕۆژی مەراسیمی لەلایەن سەرجەم دام و دەزگاکان و خەڵکێکی زۆری دەڤەری ئەم سنوورە پێشوازیان لێ کرد. خواستی ئەم قایمقامە ئەمەیە کە لە ئاییندەدا بتوانێت لە ئاست ئەم پێشوازیە گەرمە دابێت و خزمەت بەم شارە بکات.
بۆ یەکەمجار توێژینەوەی دکتۆرای لەسەر ڕەوشی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە زانکۆی (مالایا) کوالا مپور-مالیزیا، بە پلەی نایاب بەدەست هێنا.
ناونیشانی دکتۆراکە بریتییە لە: (ئاستەنگەکانی بەردەم دانان و جێبەجێکردنی سیاسەتی ستراتیژی پەروەردەی و پێشخستنی ڕەوشی پەروەردەی هەرێمی کوردستان _ ئێراق).
لە دووتوێی دیراسە مەیدانییەکەیدا، سیروان سیرینی، تیشکی خسووەتەسەر ئاستەنگ و هۆکارەکانی لاوازی سێکتەری پەروەردە و کزی کوالێتی ئاستی زانستی کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەیە لە بەرەو پێشخستن و چاککردنی سێکتەری پەروەردە و پڕۆسەی گەشەپێدان و پێشوەبردنی کۆمەڵگە و حکومەت.
سیروان سیرینی تیشکی خسووەتە سەر پۆڵەسی (سیاسەت)ی بواری پەروەردە کە سەلماندویەتی تەواوی وڵاتانی پێشکەوتوو لە جیهاندا وەک (ئەمەریکا و ژاپۆن و ئەڵمانیا و ئەوروپا بە گشتی و.. هتد)، هەموویان فۆکسیان خسووەتە سەر ئەم سێ سیاسەتانە و بە پلانی تۆکمە کاریان لەسەر کردوون و بایەخیان پێداون.
بۆیە پێشڤەچوونی بەرچاویان بەخۆوە بینیووە و پۆلەسییەکانیش ئەمانەن: یەکەم/ Teacher Quality Improvement (TQI) پێشخستنی کوالێتی مامۆستا (تحسین جودة المعلم). دووەم/ بایەخ دان بە TVET واتە خوێندنی کۆلیژەکانی تەکنیکی و هونەری لە پێناو ڕاهێنانی گەنجان لەسەر کارکردن بە شێوازی زانستی و کردەیی تا ڕۆڵی کارا بگێرن لە پێشخستنی وڵاتەکەیان.
سێیەم/ پێشخستنی سەرچاوەی مرۆیی HRD، ئەم پۆلەسییە پەیوەندی بە هەردوو پۆلەسییەکانی سەرەوە هەیە، کە چۆن حکومەت بتوانێت وەبەرهێنانی زانستیانە لەم بوارانەدا بکات.