شێوەکار ئاری سوبحی ساڵی1977 لە شارۆچکەی کۆیەی سەربە پارێزگای #هەولێر# لە دایکبووە، تا ئێستا شەش پێشانگای تایبەتیی کردووەتەوە و لە چوار پێشانگای هاوبەشیشدا بەشدار بووە. [1]
دەستپێک: ناوەڕاستی نەوەدەکان
ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس لە بەشی کوردیکۆلۆژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، 1998۔1997 ماستەر لە ئەدەبی کوردی لە کۆلێژی زمان: زانکۆی کۆیە: (2006) ناونیشانی نامەکەی: (غەزەل و قەسیدەکانی حاجی قادری کۆیی)یە.
کارنامەی ڕۆشنبیری:
#20-10-1998# لە ئامادەیی کۆیەی کوڕان دامەزراوە. کۆلیژی پەروەردەی قەڵادزێی سەربە زانکۆی کۆیە مامۆستا بووە.
ئێستا ساڵی 2025 لە ڕێجۆ کەلابریا لە ئیتاڵیا دەژی، کە لە ساڵی: 2016 ڕووی لەم وڵاتە کردووە.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی؛
غەزەل و قەسیدەکانی حاجی قادری کۆیی لەژێر تیشکی لێکۆڵینەوەدا، لە بڵاوکراوەکانی پەرتووکخانەی ئاوێر، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 250 ، 2009 لاپەڕە.
غوڵام ڕەزا ئیسماعیلی، بکوژان دەگریەن، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 280 2012 لاپەڕه.
شەوچرەی منداڵان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 70 ، 20123 لاپەڕە.
سەمەدی بەهرەنگی، سەرپاکی چیرۆکەکانی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەکەم، سلێمانی، 200 ، 205 لاپەڕە. [2]