بەگەورەترین کانی جیهان ئەژمار دەکرێت و بووەتە دەریاچەیەکی بچووک، دەکەوێتە سێ کیلۆمەتری باکووری شاری #مەریوان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و 1285 مەتر لەئاستی ڕووی دەریا بەرزە و بە یەکێک لە جوانترین پاشماوەی سرووشتی ئوستانی کوردستان لە ئێران دادەنرێت.
ئاوی ئەم دەریاچەیە لە چاوگەکەکانی ژێر زەوی دەریاچەکە پەیدا دەبێت و هیج سەرچاوە و جۆگە یان ڕووبارێک لە دەرەوە نایەتەوە سەری، هەر ئەمەش وای کردووە بە گەورەترین کانی جیهان ئەژمار بکرێت.
ئاوی ساڵانەی لەنێوان 22، 5 و 47، 5 مەتر چوارگۆشەیەو بە پێی وەرزەکانی ساڵ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەروەها درێژی دەریاچەکە دەگاتە شەش کیلۆمەتر و پانییەکەی لەنێوان 1700 تا 3000 دەبێت، ڕووبەری گشتیشی دەگاتە 720 هێکتار.
بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە هۆکاری ناوەکەشی (زرێبار) یان (زرێوار) دەگەڕیتەوە بۆ وشەی (زری) کە لە زمانی کوردی بەمانای دەریاچە دێت و پاشگری (بار و وار) ی لەگەڵ دانراوە کە دەکاتە زرێبار یان زرێوار. هەروەها دەربارەی ئەم دەریاچەیە ژمارەیەکی زۆر داستان و ئەفسانە هەیە و بڵاوترینیان بوونی شارێکە لەژێر ئاوەکەی.[1]