فەخری ئەسودی کە ناسراوە بە (فەخری خورۆش) لە ساڵی 1929 لە شاری #کرماشان# لەدایکبووە و، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە و خاوەن کاری زۆرە لە سینەماو شانۆ دا. ناوبراو لە سەردەمی شاهەنشاهی ئێران بەشداری چەندین فیلمی سینەمایی کردووە و، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی سەردەمەکەی بوو. ئەو یەکەم ئەکتەری ژن بوو ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکانی بەباشی گێڕاوە و بەشداری زۆرترین فیلمی سینەمایی کردووە لە سەردەمی شای ئێراندا. خورۆش تا ئێستا بەشداری لە 38 فیلمی سینەمایی کردووە کە 12 فیلمی لە سەردەمی شاو 26 فیلمیشی لە سەردەمی کۆماری ئیسلامیدا بەرهەمهاتوون. فەخری خورۆش، ئێستا خەریکی ڕۆڵ گێڕانە لە چەند فیلمێکی سینەمایی کە لەنێو ڕاستی ساڵی 2009 بڵاودەکرێنەوە.
بە نێوبانگترین ئەو فیلمانەی فەخری بەشداری تێدا کردوون، بریتین لە (تاراج -1984)، (دادا-1982)، (سوتەدلان-1977) و (بهلول -1957).
هەندێک لە سینەماکارانی، سەردەمی کۆماری ئیسلامی پێیان وایە بەهۆی ئەوەی لە سەردەمی شادا، فەخری خورۆش لە چەند فیلمێکدا ڕۆڵێکی ورووژێنەری گێڕاوە، نەدەبوایە کۆماری ئیسلامی ڕێگەی پێبدات بەشداری فیلمە سینەماییەکان بکات، بەڵام ئەو لەلایەن وەزارەتی ئیرشاد و فەرهەنگی ئیسلامی ئێران ڕێگەی پێ دراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.