🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,487)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,330)
English (# 2,466)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,743)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,483)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,125)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 395)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 766)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 مەحمود حاجی محەمەدی ئابڵاخ - خولەی حاجی
ناو: مەحمود
نازناو: خولەی حاجی
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1931
ساڵی کۆچی دوایی: 2004
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
مەحمود حاجی محەمەدی ئابڵاخ ناسراو بە خولەی حاجی لە ساڵی 1931 لە ش
👫 مەحمود حاجی محەمەدی ئابڵاخ - خولەی حاجی
👫 ئایناز ئیبراهیم
ناو: ئایناز
ناوی باوک: ئیبراهیم
رۆژی لەدایکبوون: 19-07-1997
شوێنی لەدایکبوون: سنە
ژیاننامە
ئایناز ئیبراهیم لە دایکبووی 19-07-1997 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەت
👫 ئایناز ئیبراهیم
📷 ناسری ڕەزازی و دڵنیا رەزازی و ئەحمەد جۆڵا 1984
شوێن: گوندی کونە ماسی
رۆژی گیرانی وێنەکە: 30-07-1984
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: لە چەپەوە: (ناسری رەزازی، دڵنیا رەزازی، ئەحمەد جۆڵا)[1].
📷 ناسری ڕەزازی و دڵنیا رەزازی و ئەحمەد جۆڵا 1984
📖 ئێوارەیەکی پاییزی
ئێوارەیەکی پاییزی
ماکسیم گۆرکی
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

ساڵێکیان لە وەرزی پاییزدا له بارێکی ئێجگار خراپدا بووم. له و شارەی تازە گەیشتبوومێ، کەسم نەدەناسی. نە پارەیەکم لە گیرفاندا هە
📖 ئێوارەیەکی پاییزی
📖 بۆنی خۆڵ
بۆنی خۆڵ
فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئەگەرچی تەمەنی لە بیست لاینەدەدا، بەڵام هەستی دەکرد لەم ماوە کورتەی عومریدا یەکجار لە تەنیشت گۆڕەکاندا راوەستابوو.
ئەمڕۆیش گۆڕێکی تر!

بە دەورەوە، ئاپۆرای خەڵکی. ئەوان
📖 بۆنی خۆڵ
📖 لە باوبۆراندا
لە باوبۆراندا
داوود پینسکی
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان

وەک ئامۆژگاری و ئاگادارکردنەوەیەک بۆ گوناحکاران، بۆ لاوان و نوێخوازان، ژنێکی ئیماندار و لەخواترس ئەمەی بۆ من گێڕاوە.
پەڵە پەڵەی
📖 لە باوبۆراندا
📖 تەنیا شەیتان گریا!
تەنیا شەیتان گریا!
فەڕۆخ نێعمەتپوور

کە خوا مرد، تەنیا شەیتان بۆی گریا! فریشتەکان خەنی لەوەی لە ئەرکێکی هەزاران ساڵە رزگاریان ببوو، لە بەهەشت لە تەنیشت رووبارەگەورە و بەخوڕەکە پاڵیان لێدایەوە و دەس
📖 تەنیا شەیتان گریا!
📖 کارەساتی هەڵەبجە لە رۆمانی قوربانی ژمارە 256دا
کارەساتی هەڵەبجە لە رۆمانی قوربانی ژمارە 256دا
سەدیق سەعید رواندزی

هەموو رووداوێک کە روودەدات، پەیوەستە بە کات و شوێنێکی دیاریکراوەوە. کردەی رووداو دوای روودانی دەبێتە مێژوو، بۆیە گەڕانەوەمان بۆ ر
📖 کارەساتی هەڵەبجە لە رۆمانی قوربانی ژمارە 256دا
📖 رۆمانی پاشای گەورە وەک مێژوو
رۆمانی پاشای گەورە وەک مێژوو
یوسف محەمەد بەرزنجی

ئەم رۆمانە رۆمانێکی مێژووییە و ئارێز عەبدوڵڵا نووسیوێتی، 356 لاپەڕەیە، ساڵی 2022 چاپکراوە، پێشتر چەند کتێبێکی ئارێز عەبدوڵڵام خوێندۆتەوە، وەک (وەرز
📖 رۆمانی پاشای گەورە وەک مێژوو
📖 ناسیونالیزم و دژەکانی
ناسیونالیزم و دژەکانی
ئامادەکردنی: کامۆ حەوێزیی

ناسیونالیزم ئەو چەمکەی بۆ نەتەوە ژێردەستەکان جێکەوتە بووە و بووە بە ئایدۆلۆژیایەکی رووت، باشتر بڵێم نەتەوەخوازیی کرد بە مەتڵەبێکی سیاسی، بەو ئاڕاستە
📖 ناسیونالیزم و دژەکانی
📖 نوقتەیەکی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووکەکە
نوقتەیەکی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووکەکە
سەید شاڵاو

تۆ ئەم چیرۆکە دەنووسیتەوە.
ئەو ڕۆژە یەکێک بوو لە ڕۆژە جياوازەکان، هەموو شتێکی گەورە بچووک و هەموو شتێکی بچووک گەورە بەدیار کەوت. تەمەنی منیش هەر ل
📖 نوقتەیەکی ڕەش لەودیو پەنجەرە بچووکەکە
📕 دیداری خۆر
ناونیشانی پەڕتووک: دیداری خۆر
ناوی نووسەر: ئومێد وەلی
شوێنی چاپ: ستایش بۆ سەرپەرشتی چاپ
دەزگای پەخش: ئاوێر
ساڵی چاپ: چاپی یەکەم 2021، چاپی دووەم 2022
پەڕتووکەکە دەرمانخانەی ڕوحە، بۆ هەموو ئەو کەس
📕 دیداری خۆر
📕 چرۆکانی درەختی ژیانم
ناونیشانی پەڕتووک: چرۆکانی درەختی ژیانم
ناوی نووسەر: پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
شوێنی چاپ: ئێران
چاپخانە: جەنگەڵ
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
(چرۆکانی درەختی ژیانم) ناونیشانی کتێبێکمە، پێش
📕 چرۆکانی درەختی ژیانم
👫 سەروەر سالم
ناو: سەروەر
ناوی باوک: سالم
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ژیاننامە
سەروەر سالم لە ڕۆژی 30-06-2022 لە کاتژمێر 10ی بەیانی دەچێتە ماڵی خوشکێکی خۆی بە ناوی سومەیە سالم پاشان خوشکەکەی و زاواکەی بە ناوی زەکە
👫 سەروەر سالم
👫 سومەیە سالم
ناو: سومەیە
ناوی باوک: سالم
ساڵی لەدایکبوون: 2005
رۆژی کۆچی دوایی: 30-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
سومەیە سالمی تەمەن 17، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەی
👫 سومەیە سالم
👫 زەکەریا ڕۆستەم
ناو: زەکەریا
ناوی باوک: ڕۆستەم
ساڵی لەدایکبوون: 2001
رۆژی کۆچی دوایی: 30-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
زەکەریا ڕۆستەمی تەمەن 21، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە
👫 زەکەریا ڕۆستەم
👫 ئاڤرین محەمەد
ناو: ئاڤرین
نازناو: ئاڤی
ناوی باوک: محەمەد
رۆژی لەدایکبوون: 11-04-2002
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ژیاننامە
ئاڤرین محەمەد لە دایکبووی 11-04-2002، بلۆگەرە و لە سۆشیال میدیا زۆر ناسراوە، وە هەروەها ب
👫 ئاڤرین محەمەد
👫 زانا عەبدوڵڵا
ناو: زانا
نازناو: مامۆستا زانا
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
وەرزشکارێکی دێرینی شاری سلێمانی گەڕەکی کانێسکانە ماوەیەک یەکێک بوو لە پاڵەوانەکانی عێڕاق چەندین مەدالیای وەرگ
👫 زانا عەبدوڵڵا
👫 شاهی محەمەد
ناو: شاهی
ناوی باوک: محەمەد
رۆژی لەدایکبوون: 22-02-1998
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ژیاننامە
شاهی محەمەد لە دایکبووی 22-02-1998، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە و خا
👫 شاهی محەمەد
👫 بێدار میرزا
ناو: بێدار
ناوی باوک: میرزا
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
بێدار میرزا لە دایکبووی شاری سلێمانییە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، دەرهێنەر و ڕاگەیاندن کارە لە کەناڵی (کوردماکس)، وە لە ئێس
👫 بێدار میرزا
📷 عادیلە خانم بە سواری ئەسپ لە گەڵ جافرسانی هەورامان
شوێن: هەورامان
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: نەوەدەکانی سەدەی نۆزدەهەم
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (عدیلە خانم جافرسانی هەورامان)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
📷 عادیلە خانم بە سواری ئەسپ لە گەڵ جافرسانی هەورامان
📕 دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناونیشانی پەڕتووک: دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئامادەکردنی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
📕 ڕێبەری سۆشیاڵ میدیا بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناونیشانی پەڕتووک: ڕێبەری سۆشیاڵ میدیا بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئامادەکرنی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
📕 ڕێبەری سۆشیاڵ میدیا بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
📕 ڕێیەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
ناو نیشانی پەرتوووک: ڕێیەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
ئامادەکردنی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
📕 ڕێیەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان
📕 رێبەری ناسنامەی دامەزراوەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ناونیشانی پەڕتووک: رێبەری ناسنامەی دامەزراوەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئامادەکردنی: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
شوێنی چاپ: هەولێر
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: دووەم
[1]
📕 رێبەری ناسنامەی دامەزراوەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدوڵڵا محێدین
👫 کەسایەتییەکان
ئیدریس حەمەخان
👫 کەسایەتییەکان
ئاریان سەلیم خدر
👫 کەسایەتییەکان
زەکەریا ڕۆستەم
👫 کەسایەتییەکان
سومەیە سالم
☂️ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران | پۆل: پارت و رێکخراوەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان پرۆسەیێک بوو کە لەناو واقعیاتی کۆمەڵگای ئەو کاتی کوردستان و پێداویستیەکانی جەماوەر بیچمی گرت. هەڵبەت ئەو بیرۆکەیە، پێشتر لەحاستی ئێران دا هەبوو و لەسالانی پێشووتریش لە کوردستان کۆمەڵەی ژێکاف خاوەنی ئەو بیرۆکەیە بوو و تەنانەت شەخسی قازی محەمەد تا دواساتەکانی ژیانی هەروەک لەوەسیەتنامەکەی دا ئیشارەی پێدەکا لەسەر ئەو بیروباوەرە مایەوە. ئەگەر بگەرێنەوە ساڵەکانی سەرەتای سەرکەوتنی شۆرِشی گەلانی ئێران و هاتنە سەر کاری رژیمی تازە بەدەسەلات گەیشتووی ئاخوندی دەبینین کە ئەو جەریانانەی حوزوریان هەبوو لەکوردستان چەپ و نیوە چەپ بوون و جەریانێک بە بیروباوەری راستی میانەرەو لە مەیدانی خەبات دا نەبوو. دیارە بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان تامەزرۆی ئازادی بوون و لەپێناویدا لەخەبات دابوون و کەمتر پرسیار لەبیروباوەر و بەرنامەی تەشکیلاتی حیزب و لایەنەکان دەکرا، بەلام حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لەجەماوەریش مەرجی بەشداریان لەخەبات و تێکۆشان ئەوە بوو کە ئەو تەشکیلاتەی کە کاری تێدا دەکەن، لەگەڵ بیروباوەرەکانیان بێتەوە.
بەرادوردی ئەو بەستێنە لەهەمان کاتدا کە هەل و مەرجی دەرکەوتنی سازمانێکی لەچەشنی سازمانی خەبات لەبار کردبوو، تا رادەیەکی زۆر زەروریەتی پێ بەخشیبوو. لەلایێکی دیکەوە مامۆستای هەرگیز نەمرمان کە هەر لەسەردەمی رژیمی سەلتەنەتیدا لەخەبات و تێکۆشان دژی ناعەدالەتیەکان و کۆتایی هێنان بەچەوسانەوەی گەلەکەی بوو و دەورێکی ئەساسی هەبوو لەرێکخستنی تەزاهوراتەکان لەشارەکانی کوردستان بە تێکرا لەدوای گەیشتنی خومەینی بەدەسەلات و بەتالان چوونی بەرهەمی خەباتی گەلانی ئێرانی لەلایەن رژیمی خومەینیەوە، لەسەنگەری بەرخودانی نەتەوەییدا مایەوە و گەرم و گورتر لەجاران بەشداری بزووتنەوە حەقخوازانەکەی خەڵکی کوردستان بوو. بۆ ماوەی 2 ساڵ لەدەفتەری مامۆستا درێژەی بە کاروچالاکی سیاسی دا و لەوماوەیەدا گەلێک حەماسەی قارەمانانەی لەچەشنی شەری جێژنی قوربان لە جادەی هەژدەدۆلان و ناوشاری بانە تۆمار کرد و هەروەها لە چوارچێوەی هەڵسوورانەکانی بۆ بەرزکردنەوەی هەستی نەتەوەیی سەردانی زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستانی کرد و بەووتارە حەماسیەکانی تەبلیغی کوردایەتی کرد و هانی خەڵکی دا بۆ تێوەگلانیان لەشۆرش و جولانەوە حەقخوازانەکەی. ماموستا سەیید جەلال خاوەن نفووز و پێگەیەکەی قایم لەبەشێک لەخاکی کوردستانی ئازیزمان بوو و توانیبووی لەوبەشەدا وەک رێبەرێکی کاریزماتیک هێژمۆنی پەیدا بکا. لەدوای ئەوەی ماموستا شێخ عیزەدین بە چەند هۆییک رایگەیاند، من هێزی چەکدارم نییە، ماموستا سەیید جەلال بۆ ئەوەی رێگە بگرێ لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزە خەباتکارەی لەژێر فەرمانی خۆی دابوون و هەروەها وەدی هێنانی ئەو ئاواتەی کە خەڵکێکی زۆر چاوەروانی بوون و هەروەها وەدرۆخستنەوەی تەواوی پروپاگەندە نارەواکانی خومەینی لەچوارچێوەی ئەوەی کە خەڵکی کورد کافرن، لەپاش پرس ورِا بە زۆرێک لەکەسایەتیە نیشتمانپەروەر و ئایینەکانی کوردستان بیرۆکەی دامەزراندنی سازمانێکی نەتەوەیی و ئیسلامیان خستە ناوچوارچێوەی عەمەلەوە و لەرۆژی 5ی خەرمانانی 1359 بەرێبەرایەتی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی سازمانی خەباتی نەتەوایەتی و ئیسلامی کوردستانی ئێران پێکهات. سازمانی خەبات بە کار و هەڵسوورانی کۆڵنەدەرانە و شەونخوونی و چالاکی سیاسی و تەشکیلاتیە بەرفراوانەکانی توانی لەماوەێکی کەم دا پشتیوانی جەماوەری کوردستان و متمانەی بەشێک زۆر لە خەڵکی کوردستان وەدەست بێنی، بەتایبەت کە جەنابی ماموستا کەسایەتێەکی ئەوەندە خۆشناو و جێگەی متمانەی خەڵک بوو کە پرۆسەی ناوبانگ دەرکردنی سازمانی خەبات، زۆر بەخێرایی بەرەوپَش چوو. دەور و کاریگەری ئەزموون و تەدبیر و لێهاتوویی و زانایی و سەداقەت و خۆنەویستی و فیداکارییەکانی مامۆستای نەمرمان یەکجار جێگەی تێرامان و گرینگە. سازمانی خەبات لەسەر ئەوبیروباوەرەی لەسەری دامەزرابوو، سەنگەری خەبات و بەرخودانی لەدژی ستەمکاران و چەوسێنەرانی خەڵکی کورد گەرمتر داهێنا و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەیار بە ئیمان و باوەری قایم حەماسەی سەرسوورهێنەریان لە مەیدانی خەبات ی چەکداری خوڵقاند و لەمەیدانی سیاسیش لێدوان و هەڵوێست و سیاسەتەکانی سازمان ئەوەندەی دیکە دەسەلاتدارانی رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندی تەنگەتاو کردبوو، هاتنە مەیدانی هێزێک کە بانگەوازی کوردایەتی و دینی بەیەکەوە دەکرد دەسەلاتی دڵگران و تورە کردبوو، چوونکە هەموو پیلانگێرییەکانی رژیم کە لەپشت پەردەی دین بۆ فریودانی خەڵک، بەرێوەدەچوون لەلایەن سازمانی خەبات بەرپرچدەدرایەوە و پووچەڵ دەکرایەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆڵنەدەرانە ئەسپی خەبات ی لنگ دا و بە کەمترین ئیمکاناتی و بوونی پیلان و فشارەکان تا ئێستا لەمەیدانی خۆراگری نەتەوەییدا درێژە بە ئەرکی خۆی دەدا. لەدوای کۆنگرەی سێهەمی سازمان (کۆنگرەی پێشکەوتن) هێندێک ئاڵوگۆری سەرەتای لەسیاسەت و بەرنامەکانی کە بە پێی هەڵسەنگاندنی واقعبینانە و سەردەمیانە و دروست وەدی هاتن، قەڵەمبازێکی زۆر مەزن بوو لە رەورەوەی پێش کەوتنی سازمان. کۆنگرەی سێهەمی سازمانی خەبات نوقتەگۆرانێکی بنچینەیی بوو لە مێژوویی سازمانی خەبات دا و لەپاش خوێندنەوەێکی ورد و واقعبینانە و باوەر بە چەمکی نوێبوونەوە و سەردەمی بوون شۆرشێکی بەربەرین لەسازمانی خەباتدا پێکهات و پرۆسەی گەشەکردن و زەرورەتی مانەوەی سازمانی خەبات ی کوردستانی لە مەیدانی خەباتی خەڵکی کوردستانی ئێران نوێ کرایەوە. بە لەبەرچاوگرتنی فەرهەنگی باو لەناو حیزبەکانی کوردستانی ئێران چاوەرواننەکراوانە بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی بە سکرتێری گشتی سازمان بە کۆی دەنگ هەڵبژێردرا و ئەو تابۆیە کە کەسێک بۆ ماوەێکی زۆر لەنووکی هەرمی تەشکیلات بمێنێتەوە شکێندرا و جەنابی مامۆستا سەیید جەلالیش لەدوای 17 ساڵ خزمەت بە گەلەکەی و سازمان لە پلەی سکرتێری و هەروەها زیاتر لە 40 ساڵیش تێکۆشان لەسەردەمی رژیمی شاهەنشاهیدا، بەوپەری دڵ فراوانیەوە، رێزی بۆ بریاری دەستەجەمعی و گشتی دانا و لەهەمان کاتدا وەک هەمیشلە دڵسۆز و رێنیشاندەر و پشت و پەنا بوو و بۆ ساتێکیش لە رێنوێنی و کار بۆ بەرەوپێش بردنی سازمان نەدەوێستایەوە.
لەبارێکی دیکەوە، سازمانی خەبات سەرەرای ئەوەی کە ئوسولە نەگۆرەکانی وەک خەبات لەپێناو گەیشتن بە مافەکانی کورد و باوەر بە رووخانی رژیم و رەدکردنەوەی وتووێژ لەگەڵ رژیمی ئاخوندی وەک باوەرێک کە ئیستراتژی و تاکتیکی سازمانی لەسەر دادەرێژرێ، وەک خۆی مانەوە لەهەمانکاتدا بەشێوەیێکی دروست و بەپێی خوێندنەوەێکی لوژیکانە خەباتی سازمان لەسەر خەباتێکی نەتەوەیی بەتەواوی مانا بە پێی هەموو پێوانەکانی دیموکراسی و نەتەوەیی کۆکرایەوە. دەتوانم بڵێم ئەو بەرنامە و سیاسەتانەی سازمانی خەبات لەوپەری واقعبینیانە دارێژراوە و لەگەڵ هەل و مەرجی ئێستای کوردستانی ئێران هاوسەنگە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران ئێستا لەهەمان کاتدا کە داوای حکوومەتێکی دیموکراتێک و پارلەمانی دەکا، رێز بۆسەرجەم ئەدیان و کەمینە ئایینی و ئینتنیکیەکان دادەنێ و وەک رێزێک بۆ بیروباوەری زۆرینەی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان، لەسەر ئەو باوەرەیە کە هەروەک چۆن دەبێ کەڵک لەسەرجەم یاساکانی نێودەوڵەتی و جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و میساق و بەڵینامە نێودەوڵەتیەکان بۆ قانون دارشتن کەڵک وەرگیرێ، دەبێ ئاواش لە یاسای ئیسلامی کە لەحەقیقتیش دا زۆر قانون و رێنوێنی دروست و گونجاوی بۆ هەموو سەردەمەکانی ژیان پێیە، کەڵک وەرگیرێ. هەروەها سازمان خەبات لەسەر ئەو باوەرەیە کە مافی چارەنووس مافێکی مەشروعی خەڵکی کوردستانە و خەڵک سەربەستن لەدیاری کردنی چارنووسیان و لەهەمان کاتیشدا بە پێی هەڵسەنگاندنی هەل و مەرجی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆیی پێیشنیاری بۆ ئێستا داواکردنی مافەکانمان لەچوارچێوەی خودمختاریە. لەچوارچێوەی پێوەندییەکانی کوردستان و ئێرانیش سازمانی خەبات لەگەڵ ئەوەی هەمیشە باوەری بە هێزی لەبران نەهاتووی یەکێتی و هاوکاری هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەبەرانبەر دژمنی خوێن خۆری ئاخوندی بووە و دەبێ، کاریشی بۆ کردووە و ئێستا بەخۆشحاڵیەوە لەگەڵ زۆربەی حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران پێوەندییەکانی باش و گەرم و گور و دۆستانەیە. هەروەها سازمانی خەبات لەچوارچێوەی ئێرانیش ماوەی 16 ساڵە لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵقی ئێران گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە هاوپەیمانەتیەکی گەرم دایە و لەسەر ئەساسی دان نان بە مافی کورد و دژایەتی رژیم تا رووخان و دامەزراندنی حکوومەتێکی دیموکراتیک و پارلەمانی لەئێران لەهاوکاری و دۆستایەتیدایە.
سازمانی خەبات یەکێک لەوهێزانەیە کە بە کردەوە سەڵماندویەتی باوەری بە مافی یەکسانی ژن و پیاو هەیە و سەرجەم ئەندامەکانیشی تەیارن بەو بیروباوەرە و سەرکردایەتی سازمان لەهەوڵی بەردەوامی رێکخستنی ئافرەتان لەناو ریزەکانی سازماندایە و هەر بەو نەفەسەش باوەری بە هێزی کۆتایی نەهاتووی لاوانی خەباتکار و بە هەست و بیروباوەر هەیە و هەموو ئیمکاناتێک بۆ پەروەردە و بارهێنان و ئامادەکردن بۆ داهاتوو و رێبەرایەتی دەخاتە بەردەستیان و تێکەڵ بە کاری سیاسی و دروست کردنی بریاری سیاسی و سازمانیان دەکا. سازمانی خەبات باوەری قووڵی بە ئازادی رادەربرِین و ئازادی نووسین و کۆمەڵگای مەدەنی و سەرجەم چەمکەکانی مودێرن و باوی ئەمرۆی جیهان هەیە هەڵبەت بەلەبەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی ئێستای کوردستان.


🗄 سەرچاوەکان
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️بۆمبارانی کەمپی کوردانی ئاوارە لە مەخمور لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە مەحکوم دەکەین
2.👁️پەیامی پیرۆزبایی بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جێژنی خاوەنکار
3.👁️پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی 10ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەمەد و هاوڕێکانی
4.👁️پەیامی سازمانی خەبات لەساڵیادی ئیعدامی 59 لاوی نیشتمانپەروەری کورد
5.👁️پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی
6.👁️پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی لاوانی خەبات
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
✌️ شەهیدان
1.👁️بەهزاد مەحموودی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🚩 جۆری رێکخراو: 🃏 رامیاری

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 19 2009 4:45PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 2 2014 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,033 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.124 KB Jan 19 2009 4:45PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 چرۆکانی درەختی ژیانم
  📖 دەستکەوتەکانی کابینەی ...
  📖 ڕێبەری سۆشیاڵ میدیا بۆ...
  📖 ڕێیەری نووسین بۆ میدیا...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-06-2022
  🗓️ 29-06-2022
  🗓️ 28-06-2022
  🗓️ 27-06-2022
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدوڵڵا محێدین
یەک لە هونەرمەندە بە ئەزموونەکانی شاری کەرکووک و ژەنیاری ئامێری کەمان بووە، هەروەها چەندین میوزیکژەن لەسەر دەستی ئەو فێری ژەنینی میوزیک بوون، میوزیکی بۆ چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی کورد ئامادە کردووە. ڕۆژی 29-06-2017 بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کەرکوک کۆچی دواییکردووە. [1]
عەبدوڵڵا محێدین
ئیدریس حەمەخان
ناو: ئیدریس
ناوی باوک: حەمەخان
ساڵی لەدایکبوون: 1970
ڕۆژی کۆچی دوایی: 28-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر

ژیاننامە
دکتۆر ئیدریس حەمەخان، لەدایکبووی ساڵی 1970، مامۆستا بوو لە بەشی میکانیکی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین، بەیانی ڕۆژی 28-06-2022 لەلایەن ئاراس مەهدی هێرش کرایە سەری و لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری هەولێر کوژرا. [1]

ئیدریس حەمەخان
ئاریان سەلیم خدر
ناو: ئاریان
ناوی باوک: سەلیم خدر
شوێنی لەدایکبوون: سۆران

ژیاننامە
براوەی یەکەمی لێکۆڵینەوە - یوبیلی زیوینی فیستیڤاڵی گەلاوێژ 2022 [1]
ئاریان سەلیم خدر
زەکەریا ڕۆستەم
ناو: زەکەریا
ناوی باوک: ڕۆستەم
ساڵی لەدایکبوون: 2001
رۆژی کۆچی دوایی: 30-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
زەکەریا ڕۆستەمی تەمەن 21، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەیانی ڕۆژی 30-06-2022 لەگەڵ هاوژینەکەی (سومەیە سالم) لەماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن برای هاوژینەکەیەوە دەکوژرێن.[1]
زەکەریا ڕۆستەم
سومەیە سالم
ناو: سومەیە
ناوی باوک: سالم
ساڵی لەدایکبوون: 2005
رۆژی کۆچی دوایی: 30-06-2022
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
سومەیە سالمی تەمەن 17، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بەیانی ڕۆژی 30-06-2022 لەگەڵ هاوژینەکەی (زەکەریا ڕۆستەم) لەماڵەکەی خۆیاندا لەلایەن براکەیەوە دەکوژرێن.[1]
سومەیە سالم


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.07
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)