یەکێکە لەو ئۆرۆدوگا زۆرە ملیانەی کە لەساڵی (1988) لەسەردەستی حکومەتی بەعس دروست کرا کەتێیدا، سەرجەم گوندەکانی ناوچەی خۆشناوەتی تێدا کۆکرایەوەو، دواتریش سەرجەم گوندەکانیان تەخت کراو ئیتر ئەم ئۆردوگایە دروست بوو کە تا ئەمڕۆ ماوە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەم ئۆردوگایە بە چەندین زەمەن و کاتی ناخۆش و، پڕنەهامەتیدا گوزەری کرد، تا دواجار لەلایەن حکومەتی هەرێم ئیدارەی پێشوو سلێمانی ئاو بۆ ئەو گوندە دابین کراو، دواتریش شارەوانی بۆ دامەزراوە، ئەو ئۆردوگایەی کە مەترسی نەمانی لەسەر بوو ئیتر گۆڕنکاریەکی بەرچاوی بە خۆیەوە دیت، تا دەگاتە ئەمڕۆ کە خاوەنی زۆرینەی فەرمانگەکانی خۆیەتی و،ئەتوانین بڵێن بۆتە نیمچە شارۆچکەیەک، ئێست ا(6654) کەسی تێدا نیشتە جێ یە کە دەکاتە (1070) خێزان.