🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 کەجەکە: بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی گەلانە
ڕاگەیەنراوی کەجەکە بەم شێوەیەیە:
دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بۆ تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد لە کەسایەتی هەدەپەدا لەدژی سیاسەتی دیموکراتیکی کورد و تورکیا هێرشێکی نوێی قڕکردنی سیاسی دەست
📝 کەجەکە: بەرخۆدان لەدژی هێرشەکانی سەر هەدەپە ئەرکی گەلانە
📖 21ی تشرینی دووەم – ڕۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن
يوم التلفزيون العالمی - 21 تشرين الثانی
21ی تشرینی دووەم – ڕۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن
نووسەر: وریا عومەر ئەمین
.
وەک داننانێک بە گرنگێتی و کاریگەریی تەلەفزیۆن لە درووست کردنی بریار لە ڕێی سەرنج ڕاکێش
📖 21ی تشرینی دووەم – ڕۆژی جیهانیی تەلەفزیۆن
📖 بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین.
.
ئەم وتارەم لە کۆڕی چلەی ماتەمینی مامۆستا (فەرەیدوون عەلی ئەمین) دا - خوێندەوە کە لە 12/1/1992، لە هۆڵی کۆمەڵ
📖 بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین
📖 خوێندکاران و دەسەڵاتی داپلۆسێنەرو و دووفاقی بەر پرسان
خوێندکاران و دەسەڵاتی داپلۆسێنەرو و دووفاقی بەر پرسان

چاودێری کردنی ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕژانە سەر شەقامی خوێندکارانی شاری سلێمانی بۆمافەکانیان و سی ساڵەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەو
📖 خوێندکاران و دەسەڵاتی داپلۆسێنەرو و دووفاقی بەر پرسان
📖 جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان

یووسف مەنتک
فەرمانروایی کورد لە شارستانییەتەکانی میزۆپۆتامییاو سنووری جوگرافی کوردستان وناوچەکە ڕەگێکی قوڵی مێژوویی هەیە، لەشارستانییەتی سۆمەرییەکان، ئاشوری
📖 جەنابی خەللوسی ئاکار، ئێرەیە کوردستان
📝 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەری ڕاگەیاند
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگە و ڕاگەیاندکاری دێرینی یەکێتیی و شۆڕشی نوێی مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەری ڕاگەیاند:

هەڤاڵانی یەکێتیی
ها
📝 مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا موحسن عەلی ئەکبەری ڕاگەیاند
📕 ڕووناکی ون
لینا حەسەن[1]
📕 ڕووناکی ون
📷 قشلی ئاکرێ
دیمەنی قشلی ئاکرێ کە پێکهاتووە لە باڵەخانەیەک لە کۆندا کۆی دامەزراوەکانی حکومەت له و باڵەخانەیەدا بووە و مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عوسمانی.
📷 قشلی ئاکرێ
📕 چی؟ بۆچی؟ چۆن؟ بەرگی02
نووسینی: ئاسڵی کەپڵان
وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی: دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان [1]
📕 چی؟ بۆچی؟ چۆن؟ بەرگی02
📕 چی؟ بۆچی؟ چۆن؟ بەرگی01
نووسینی: ئاسڵی کەپڵان
وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی: دەزگای چاپ و پەخشی کانی عیرفان [1]
📕 چی؟ بۆچی؟ چۆن؟ بەرگی01
📝 دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم
پاریس 21 مارس 1931
بەڕێز جەنابی سەرۆک
شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی خۆتان خستوتانەتە ژیر ئینتدا
📝 دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
👫 کەسایەتییەکان
رەفیق چالاک
👫 کەسایەتییەکان
کەمال دڵشاد
👫 کەسایەتییەکان
کەمال موفتی
📝 بەڵگەنامەکان
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سە...
📖 کورتەباس
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا م...
👫 موفتی پێنجوینی | پۆل: کەسایەتییەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 4 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

موفتی پێنجوینی
ناوی تەواوی موفتی پێنجوێنێنجوێنی (مەلاعەبدوڵڵای کوڕی مەلا کەریمی بێستانەیە)، بە مەلاعەبدوڵڵای توتنچیش ناسراوە.
موفتی لەساڵی (1881)ی زاینی کەهاوتەریبە بەساڵی (1331)ی کۆچی لەدێی بیستانی سەربەناحیەی گەرمکی قەزای پێنجوێن لەدایکبوە.
نازناوی شیعری موفتی کەدراوەتە مەلاعەبدوڵڵای توتنچی پێنجوێن لەلایەن مەلای گەورەی بیارە مەلاعەبدولقادرەوەبوە، کەبەناوی مەلاعەبدوڵڵای موفتی ئەوسەردەمەی شاری سنەسنەوەئەو نازناوەی پێداوە.
موفتی هەربەمنداڵی باوکی کۆچی دوایی دەکاتو لەتەمەنی حەوت ساڵیدا لەخزمەت مەلائەحمەدی براگەورەی دەستی بەخوێندنکردوە، کە ئەویش خاوەنی دیوانێکی شیعرییە بەناوی دیوانی شەفیق.
موفتی وەک خۆی لەنوسینەکانیدا ئاماژەی بۆکردوە کەلەتەمەنی (22)ساڵیدا خێزانی پێکەوەناوە کەدەکاتە ساڵی (1903)ی زاینی، ئەو لەشێوەدا کەسێکی باڵاکورتی ڕەشئەسمەرو قسەخۆش وخۆش مەشرەب بووە، هەروەها خاوەنی دڵ ودەرونێکی بێگەردو فراوان بوە، و هەمیشە پێیی خۆشبوە نانێکی هەبوبێت لەگەڵ خەڵکیدا بیخوات.
لەساڵی (1936) یەکەم شیعری موفتی لەڕۆژنامەی (ژیان)دا بڵاوبۆتەوە و لەوساڵەوە تاساڵی (1950) بەبەردەوامی بەشداری هەبوە کەساڵی لەدنیادەرچونی پیرەمێردی شاعیربوو، هەروەها جگەلەبڵاوکراوەکانی ژیان، گەلاوێژی نوێ لە ڕۆژنامەی کوردستان وگۆڤاری هەڵاڵەی سەردەمی کۆماری مەهابادمەهابادیش هۆنراوەکانی بڵاوکراونەتەوە.
لەساڵی (1951)دا لەئێزگەی کوردی بەغداد هۆنراوەی (گەورەیەک)ی موفتی پێنجوێنی خوێندراوەتەوە کەئەوکات لەلایەن خوالێخۆشبوو عەبدوڵڵای حاجی محەمەدی قوربانیەوە نێردراوە بۆڕادیۆکە، هەرچەندە هۆنراوەی (فلس)یشی بۆناردبوون بەڵام بەخوێندنەوەی ئەو ڕازی نەببوون وئەویان نەخوێندەوە.
لەدوای حەوت ساڵ بەسەرکۆچییدا واتا ساڵی (1959)یەکەم دیوانەشیعری بڵاوکرایەوە.
ساڵی (1939) یەکەمین نوسین دەربارەی موفتی وشیعرەکانی نوسراوە لەکتێبی (گوڵدەستەی شوعەرای هاوعەسرم) کەلەلایەن عەلی باپیرئاغاوە نوسراوەو کورت وپوخت پێناسەیەکی پڕبەپێستی موفتی کردوەو دەڵێ (موفتی زۆردەوڵەمەندە لەتەبیعەت وئەخلاقدا، و زۆریش هەژارونەدارە لەسەروەت وتفاقدا).
ئەم شاعیرە نازدارەی کورد پەیوەندییەکی ئەدەبی زۆر باشی لەگەڵ شاعیرانی سەردەمی خۆیدا هەبوە، ولەنێویشیاندا کەزۆرترین پەیوەندی وبینین ودیدارییان هەبوبێت قانعی شاعیری چەوساوەکان بوه، بەداخەوە جگەلەوەی کەبەشێک لەشیعرەکانی موفتی فەوتاون وتیاچون، زۆرێکیش لەشیعرەکانی کەنوسیبونی لەساڵی (1962)دا کەحەرەس قەومیەکان هاتن وبەشێکی زۆری شاری پێنجوێنیان سوتاند شیعرەکانی ئەمیش بونە سوتوی ئەو کارەقێزەون ونامرۆڤانەیەی ئەوسای حەرەس قەومیەکان.موفتی جگەلەوەی کەبەشاعیرێکی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی نێوبانگی دەرکردوە دەشکرێت بەیەکێک لەو شاعیرانە ناوزەندبکرێت کەپێیان دەوترێت شاعیری تێکشکێنەری داب ونەریتە نامۆوباوەکانی ئەوکاتی نێوکۆمەڵگەی کوردەواری.
موفتی ژیانی لەپێنجوێن بردۆتەسەرو بەدوکانێکی بچکۆلەی جگەرەفرۆشیەوە سەرقاڵبوەوهەندێ جاریش کچەکەی(ڕابیعەخان) هاوکارو یاریدەدەری بوە و دوکانداری بۆکردوە، وەک خۆی لەشیعرێکیدا کەساڵی (1946) نوسیویەتی دەڵێ ؛
کچێکم هەیە لەپۆلی سێیە
خوشکی هەنارولیمۆوبەهێیە
هەتا نیوەڕۆ خوێندەوارمە
لەپاش نیوەڕۆ کاسپکارمە
موفتی لەناوەڕاستی ساڵی (1952)نەخۆشی تەنگی پێ هەڵدەچنێ وبەهۆی سەختی نەخۆشیەکەی لەبەرواری (15 - 6 - 1952) بەیەکجاری چاوەکانی لێکدەنێ وماڵئاوایی لەژیان وشیعر دەکات، هەرچەند خۆی لەچوارینەیەکیدا دەڵێ ؛
ئەگەر مردم تکایە گردی سەیوان ماڵ وقەبرم بێ
گەڵای ئەودارە جوانانە لەجێی سابات وکەپرم بێ
تکاکارم لەئاخردا لەقاپی حەزرەتی یەزدان
لەگەڵ یارانی هاودەم، هەرئەوێ مەیدانی حەشرم بێ
بەڵام بەهۆی ئەوەی لەدواتردا بەم چوارینە زانرا نەتوانرا وەسیەتەکەی وەک خۆی داوای کردبوو جێبەجێ ببێت، بۆیە تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ پێنجوێن لەگردی حاجی شێخ بەخاک سپێردراو ئەوێ بوە دوامەنزڵ وئارامگای شاعیر.
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا.
موفتی پێنجوێنی، باشتر وایە کە بڵیین ؛ مەلا بابی، یان مەلا کافر، لەبەر ئەوەی کە لەسەردەمی خۆیدا مەلا وهەندێک لە موسڵمانانی پێنجوێن و دەوروبەری، موفتیان بەم نازناوە بانگ کردوە، وەک بێ ڕێزی کردن و جنێودان بەو، لەبەر ئەوەی کە موفتی نوێژی نەکردوە و نەچۆتە مزگەوتو کەسێکی یاخی و تازەگەربوە، سەرەڕای ئەوەی کە کچەکەی خستۆتە مەکتەب لەگەڵ کوڕاندا هەروەها وەک کاسبکارێکیش کاری کردوە دوانیوەڕوان لەگەڵ خۆیدا لە دوکانەکەی. بەم جۆرە، موفتی بەگژ ییری دواکەوتوی ئیسلامیەکانی ئەوسەردەمەدا چۆتەوە و کەسێکی یاخی و تازەگەر بوە لە هەڵسو کەوتو هۆنراوەکانیدا.
مەبەست لە وشەی بابی، دینی بەهاییە، کەلە کوردوستان پێی وتراوە ؛ دینی بابی، هەر کەسێکیش پەیڕەوی دینی ئیسلامی نەکردایەت لەو سەردەمەدا یان ئەگەر کەسێکی پێشکەوتوخواز بوایە بە بابی ناویان دەبرد، بە موفتیش وتراوە؛ مەلا کافر، مەلا ئاگرپەرست یان مەلا بابی.
ئەو سەردەمەی موفتی تیایدا ژیاوە خوێندن لە مەکتەبەکاندا نەبوە و هەر کەسێک ویستبێتی بخوێنێت، لە مزگەوتەکاندا خوێندویەتی و پاشان نازاناوی مەلای بەسەرا سەپێنراوە، بەڵام موفتی هەرگیز کاری مەلایی نەکردوە و بە ڕەنجی شانی خۆی ژیاوە.
مەلایی و خوێندەواری خوڕەوشتی خۆم و باوانمە
کەچی من ئارەزوی نان و ژیانی وەک مەلا ناکەم
دایکم؛ کچی موفتی پێنجوێنی، بۆ یارمەتی دانی باوکی فێری جگەرەکێشان بو بو، هەتاوەکو یارمەتی باوکی بدات لە جیاکردنەوەی جۆری توتنەکان، بۆیە هەتا کۆچی دوایی کرد ئێواران جگەرەیەکی دەکێشا، هەر بەدەم جگەرە کێشانەوە سەدەها جار بەخەمو پەژارەوە باسی ئازارو ئەشکەنجەی خۆیی و خێزانی موفتی بۆ دەگێڕاینەوە بەدەست ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمەوە. زۆرجار، زستانان، لەدەوری سەماوەر، دوای نانخواردن، جگەرەیەکی دادەگیرساندو نفەسێکی قوڵی لێ ئەدا و نیگای دەفڕی بۆ بیرەوەریە تاڵەکانی، زۆر جاریش ئەم بیرەوەریانەی بەفرمێسکەوە بۆ دەگێراینەوە ؛
- بەخوا ڕۆڵە هەر داخو زوخاو کوشتی، ئەوکاتە منداڵ بوم، بەلام باش بیرم دێت؛ نەمان ئەوێرا بچینە دەرەوە، زیڕەمان کردبو، منداڵان بەردبارانیان دەکردین، پەنجەرەی ماڵاکەیان دەشکاندین لە کۆڵانان دوامان دەکەوتن و بەردبارانیان دەکردین پێیان دەوتین ؛ کچی مەلابابی، کوڕی مەلا کافر. بێگومان منداڵ چوزانێت بابی چیە، گەورەکان فێریان دەکردن، لەبەر ئەوەی خۆیان نەیاندەوێرا ڕاستەوخۆ ڕوبەڕوی خۆی ببنەوە، شەرمیان لێ دەکرد، بۆیە منداڵانیان لێ ئەهروژاندین؛ ئەوسەردەمەش سەردەمی جیهاد نەبو دەنا هەر زو موفتیان دەکوشت.
لە گەڕەکەکەماندا چەند ماڵێکی جولەکەش هەبون، کە زۆر ڕێزیان لە موفتی دەگرت، ئەوانیش لە هەمان دژواریدا دەژیان، بۆیە لە موفتی تێ دەگەشتن. لە جەژنەکانیاندا هەمیشە سینیە خواردنیان بۆ دەهێناین. بیرم دێ کچێکیان ناوی گورجی بو، کەدەچون بۆ کانی بە گۆزەڵەکانیانەوە، مندالان گاڵتەیان پێ دەکردن و قوڕیان دەکردە ناو گۆزەلەکانیانەوە، ئەوانیش دەیانووگوت ؛ باوکیان بەو باشیەو دایکیان بەو باشیە، خۆیان دەڵێی سەگن و لەسگ بوون.
قانیعی شاعرو هاوەڵیشی جار جار لە شارەزورەوە دەهات بۆ سەردانی، ئیتر شەو تا درەنگانێ پێکەوە دادەنیشتن. قانیع، کەسێکی قسە خۆش بو، بە کوردیەکی پەتی شارەزوری دەدوا، بیرم دێت ئێوارەیەک چومە بەر سەماوەر بۆ چایی لێنان، ووتی ؛ کە کچ هاتە بەر سەماوەر یانی وەختی شوم هاتگە.
قانیع، گوێی نەئەداێ، جارە جارە ئەچوە سەر بەردە نوێژەکان، یان دەچوە مزگەوت خۆی پیشانی خەڵکی ئەداو لەگەڵ ئەوان نوێژی دەکرد، هەرچەندە باوەڕی بە خوا نەبو، بەڵام لەبەر ئەوەی نوێژی دەکرد و دەچو بۆ مزگەوت خەڵکی ڕێزیان لێ دەگرت، بەڵام باوکم کەلە ڕەقو یاخی بو، نەی دەکرد، بۆیە ژیانمان لێ تاڵبوبو.
خۆ خوا خۆشی دەزانێت کە موفتی چەندە کەسێکی بەبەزەیی بوو، هێندە ڕێزی لە ژیان دەگرت تەنانەت کە کاتێک بەڕێگادا دەڕۆشت ئاگاداربو نەوەکا بەسەر مێرولەیەکدا بڕوات و بیکوژێت. کەسێکی دڵسۆز بوو بۆ کۆمەڵگاکەی، هەمیشە یارمەتی خەڵکی دەدا، نیشتمان پەروەربو، ڕیزی لە ماڵ و منداڵی دەگرت، هێندە هاوسەرەکەی خۆشدەویستو ڕیزی لێ دەگرت، هەرگیز نەم دەبینی دەنگی بەرزبکاتەوە لەبەردەمیا. ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیرناچێتەوە کەزستان بوو، بەفر ئەباری، هاتمەوە لەمەکتەب چوم بۆ دوکانی باوکم، هەڵئەلەرزیم لەسەرما، کەبینیمی هەر خێرا گرتمیە باوەشی و بردمیە بەردەم زۆپاکە، کەبۆم باس کرد لە مەکتەب زۆپامان نیە و سەرمامانە، هەر خێرا بۆ ڕۆژی دوایی شیعرێکی پێدام کە لەمەکتەب لە ڕیزدا بیخوێنمەوە، ئیتر لەو ڕۆژەوە، هەمو هەفتەیەکیش بارێ داری دەنارد بۆ مەکتەبەکەمان هەتاوەک و مندالان سەرمایان نەبێت، لەگەل ئەوەشدا خوا دەیزانی چەندە دەستکورت بوین ئەو سەردەمە، بەڵام کەسیکی زۆر بەبەزەیی بو.
مامۆستای گەورەم دڵسۆزی خاکم
بەڕاستی لەتاو سەرما هیلاکم
بەفر باریوە دنیا بەستویە
لاشە وێنەی مار سەرما گەستویە
لەنوکی قاچم تاسەر ئەتەزم
هەروەکو گونی هەلاج ئەلەرزم
سەردەمی شۆڕشەکەی شێخ مەحمود، کاتێک شێخ مەحمود بە خۆیی و لەشکرەکەیەوە هاتبوە دەوروبەری پێنجوێن، هەر خێرا موفتی کەوتە پارە کۆکردنەوە و یارمەتی بۆ شیخ مەحمود، حکومەت بەم کارەی زانیبو، بۆیە بە پەنجا دینار جەزا دراین، خەممان لێ هاتبو چونکە پەنجا دینار سەروەتێک بو ئەو سەردەمە، ئیتر باش بو هێندەی نەبرد هەر بە هەڕەشەی شیخ مەحمود خۆی، جەزاکەیان سڕیەوە. ئەو ڕۆژەشم هەرگیز بیر ناچیتەوە چونکە من یەکەم کەس بوم ئەو خەبەرەم برد بۆ دایکم کە حکومەت لە جەزاکەی خۆشبوە.
بیرم دێ کە سەردەمی ڕوخانی شۆڕشی مهاباد بوو، مام هەژاریش هەڵهاتبو لە کوردوستانی ئێران، لە سلێمانی بەدوای کەسێکدا دەگەرا هەتاوەک و شوێنێکی بۆ بکاتەوە بۆ نوستن، هات بۆ لای ئێمە لە سلێمانی، ئێمەش ئەوکاتە بەهۆی بومەلەرزەکەی پێنجوێنەوە بۆماوەیەک پێنجوێنمان جێهێشتبو لە سلێمانی دەژیاین و ژورێکیان بەئامانەت دابوینێ هەمومان تێی خزابوین، جێگەمان نەبو لە ژورەکەد شوێنی ئەو بکەینەوە، بۆیە باوکم چو بەدەمیەوە و کەسێکی دڵسۆزی بۆ دۆزیەوە. ئیتر بڵێم چی ڕۆلە ئەو شاعیر و کەسە ڕۆشنبیرانە هەمیشە لەژیانی کولە مەرگیدا ئە ژیان.
تێگەیشتو هەر ئەناڵێنێ لە ژێر باری خەما
بێ مەراقی بۆ کەسێکە سەرسەری و دێوانە بێت
بەدەم گێرانەوەی بیرەوەریەکانیەوە، دایکم، نفەسێکی تری لە جگەرەکەی دەداو بە فرمێسکەوە بەسەرهاتەکانی بۆ تەواو دەکردین.
ئیتر باس باسی موفتی بو، سنوری پێنجوێنی تێپەڕاندبو، لە لادێ دورەکانی پێنجوێنیشەوە باسی بێ دینی ئەویان دەکرد، کە چۆن توانیویەتی، نەک منی وەک کچێک خستۆتە مەکتەب، بەڵکو خستوبومیە مەکتەب لەگەڵ کوراندا، کە بۆ ئەو سەردەمە کارێکی نابەجی بو، وەک دیاردەیەکی یاخی بون و جیابونەوە لەوان دەبینرا، سەرباری ئەوەش، دەچومە سەر دوکان وەک دوکاندار یارمەتی باوکم ئەدا.
بۆیە مەلایەک نامەیەکی شیعری بۆنارد بە ناوی مەلا قادری ئاردمەردە لەسەر ئەم باسە ؛
چەند دێڕێکی هۆنراوەی شیعری مەلا قادری ئاردمەردە بۆ موفتی ؛

فیستیڤاڵی موفتی پێنجوێنی لە پێنجوێن


داخی بەجەرگم ئاخر زەمانە
نیشانەی چاکی ڕو لەنەمانە
وەکو بیستومە لای ئێوە کچان
ئەچن بۆ مەکتەب بە ئابڕو تکان
زۆری نەماوە کە قەهری یەزدان
ئاگر بارێنێ لە جیاتی باران
وەڵامی موفتی؛
ئەوانیش وەک تۆ ئەدەمیزادن
شەریکی پیاون حورو ئازادن
ژنی وڵاتان بون بە کاربەدەست
تۆش ئەمر ئەکەیت بخرێنە قەفەس
عالەم بە سەنعەت چون بۆ ئاسمان
تۆش تازە ئەگریت بۆ ئاخر زەمان
ئەو سەردەمەی ئەو بەرگری لە ئافرەتو مافی ئافرەت ئەکرد کەس ئەو باسانەی نەدەهروژاند و موشکیلەی خەڵکی نەبون ؛
کچانی لادێ هەنسە سەردن
وەک بەهار ئەروێن وەک پایز زەرد
موفتی نەک هەر بە هۆنراوە باسی دەکرد بەڵکو لەژیانی ڕۆژانەشیدا بەکردار پەیڕەوی دەکرد، بە هۆی ئەمەوە هەر بەتەوای خەڵکی پینجوێن و دێهاتەکانی لێ هروژاندبوین. ئیتر پاش ماوەیەک ژیانمان بەراستی کەوتبوە بارێکی ترسناکەوە بەتایبەتی بۆ ئێمە کەمنداڵ بوین، باوکیشم ئاگاداربو لەوە و زۆر خەفەتی پێ دەخوارد، بەتایبەتی خەمی ئێمەی بوو.
کچم عاجز مەبە کە پێت دەڵێن بابی
کەرە خۆیی و نەتەوە و بابی
ئیتر دەبوایە چارەسەرێک بدۆزینەوە چونکێ نەماندەتوانی بەو جۆرە بەردەوام بین لە ژیان. ئەوەبو قانیعی هاوەڵی هات بۆلای و شەوێک تا نیوە شەو پێکەوە دانیشتن، وادیاربو قانیع ڕازی کردبو کە بچێت ئەویش وەک ئەو جارە جارە بۆ مزگەوت نویژ بکات و خۆی پیشانی خەڵکی بدات، هەتاوەکو ماڵو منداڵەکانی بێزار نەکەنو بە ئاسودەیی بژین.
ئەو ڕۆژەم هەرگیز بیر ناچێتەوە کە بە بەردەم مزگەتەکەدا تێ پەڕیم، دوانیوەڕۆ بو، بینیم کە باوکم لەگەڵ قانیع و ئەو خەڵکەدا نوێژدەکا، ئیتر ئاسودەبوم و لەدڵی خۆمدا وتم ؛ ئیتر منداڵان بەردمان تێ ناگرن و گاڵتەمان پێ ناکەن، بێگومان دەمزانی لەبەر دڵێ ئێمە ئەوە ئەکات ئەگینا هەرگیز شتی وا لەو نەدەوەشایەوە.
پاش مردنی موفتی، مەلاکانی پێنجوێن بەردەوام دەبن لە هاندانی کوڕەکەی و خێزانەکەی هەتاوەکو وەک خۆیان دەڵێن ؛ گوناحی موفتی بسڕنەوە، بەتایبەتی هاندانی کوڕە بچوکەکەی، هێندە خەتاباری دەکەن کە گوایە باوکی لەوە و دنیا ئەشکەنجە دەچێژێت بەهۆی ئەوەی کە نوێژی نەکردوە و بەپێچەوانەی ئیسلامەوە هەڵس و کەوتی کردوە. ڕۆژێک کوڕە بچوکەکەی لەسەر گۆڕی باوکی لەسەرقەبران گوێی لە دەنگە دەنگێک دەبێت وەک ئەوەی کە کەسێک بەدەم ئازارەوە بناڵێنێت، پێ دەچیت کە هەر مەلاکان خۆیان دەرهێنەری ئەم پلان و کۆمێدیە بوبێتن، یان هێندە مەلاکان ترساندبویان، بە وەهم گوێی لە دەنگە دەنگ بوبێت، پاش ئەوەی کە کوڕەکەی رادەکاتو ئەمە دەگێڕێتەوە بۆ کەسانی دەوروبەری، مەلاکان پێی دەڵێن کە گوایە ئەوە موفتیەو لە دۆزەخدا ئازاری ئەدەن، بۆیە سەزەنشتی کورەکەی دەکەن کە هەمو ڕۆژێک بچێتە سەر گۆڕی باوکی و قورعان بخوێنێت هەتاوەکو خوا لە گوناحەکانی خۆش ببێت، هەر ئەم ترسەش دەبێت کەوا لە کوڕەکەی دەکات کە ببێتە کەسێکی دینی و سەری بچێت و نوێژی نەچێت، لەرویەکی ترەوە ترسی ئەوەی کە ئەویش وەک باوکی ببێتە جێگای رقی مەلاکان و بەتەنیا بمێنێتەوە، درەپەرێز لەکۆمەڵگە. بەڵام نەنکم ؛هاوسەری موفتی، لەهەڵس و کەوتی کوڕەکەی ناڕازی دەبێت و هەتا کۆچی دوایی کرد دەیوت؛ کوڕەکەم دڵی دوژمنانی موفتی پێ خۆش کردین، بەوەی کەدەچو هەمو ڕۆژێک لەسەر گۆڕی باوکی قورعانی دەخوێند. هەرچەندە نەنکم نوێژکەربو بەلام ئەو کارەی کوڕەکەی بە خیانەت دەزانی لە موفتی. هەروەها دایکم کە کچی موفتییە بۆ ڕیزگرتن لەباوکی، بە پێی وەسیەتی خۆی داوایکرد کە هیچ سێرەمۆنیەکی دینی بۆ نەکرێت، لە بری قورعان ئاوازی شمشاڵی قالە مەڕەی بۆ لێ بدەن.
ئەگەر دایکم سەتەها جار ئەم روداوانەی بۆ دەگێڕاینەوە، بۆئەوە نەبوە کە تەنها پێمان بڵێت لە سەردەمانێکدا ئازاریان چەشتوە، مەبەستی ئەوەبو کە پێمان بڵێت ناهەقیەک کراوە بەرامبەر بە موفتی پێنجوێنی، کەسێکی نیشتمان پەروەر، تکایە با لەبیرتان نەچێتەوە. ئەگەر لەسەردەمی موفتی خۆیدا ئەم باسە نەکراوەتەوە، لە سەردەمی مندالەکانی موفتیش کە هەندێکیان لە ژیاندا نەماون، هەر باس نەکراوە، ئەوا نۆرەی جیلی ئێمەیە کە ئەم باسە نەشارینەوە.
بە پێی زانیاریەکان، چەند جارێک هەوڵی کوشتنی موفتی پێنجوێنی دراوە، بەلام کەسانێکی نزیک لە موفتی کە موفتیان خۆشویستوە و ڕێزیان لێ گرتوە، توانیوایانە بە نهێنی موفتی ئاگادار بکەنوە و بەو هۆیەوە وەک دایکم دەی گێڕایەوە سەردەمێک لە پێنجوێن دوردەکەوتەوە، تەنها هاوسەرەکەی ئاگادار دەکردەوە لە شوێنی دورکەوتنەوەی، ئەو کەسانەی کە موفتیان ئاگادار دەکردەوە؛ ئەحمەد دادە ئایشێ، عەبدولی حاجی کەریمی شمقار، حەمەی باخەوان، شێخ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمەدی نەمر، ئەم کەسایەتیانە ببونە چاو و گوێی موفتی و ئاگادریان دەکردەوە کە چۆن خەڵکی باسی ئەو دەکەن یان کاتێک پلانی کوشتنیان بۆ موفتی دادەڕشت هەتاوەکو دوربەکەوێتەوە لە پێنجوێن.
دوای کۆچی دوایی موفتی ژیان بۆ خێزانەکەی هەروا ئاسان نەبوە، نۆ سەر خێزانی لەدوای خۆی جێ هێشتوە، بەتایبەتی کە کوڕەکانی لە تەمەنێکی گەنجیدابون دوانزە سالو یانزە ساڵ، هەر چۆنێک بێت چونەتە سەر دوکانو توانیویانە بژێوی ژیانیان دابین بکەن، بەلام خێزانی موفتی هەر بەچاوێکی نزم سەیر کراون، لە کاتی زەکاتو خێرو قوربانیدا ماڵی مەلا کافر بێ بەش کراوە، ئەو کەسانەشی کە یارمەتیان داون بەدزیەوە یارمەتیان داون.
شێخ لەتیفیش کە موفتی زۆر خۆش ویستوە، یارمەتی کورە بچوکەکەی ئەدا هەتاوەکو بچێتە سلێمانی و لەوێ خوێندنی سەناعە بخوێنێت. هەرچۆنێک بێت دو کچو کوڕێکی موفتی توانیان خوێندن تەوابکەنو یارمەتی ئەوانی تر بدەنو بچنە سلێمانی، سلێمانی بۆ ئەوان ئەمەریکا بوە. بەلام کچەکانی موفتی داواکاریان کەم بو لەبەر ئەوەی کچی موستەشارو جاشو خیانەتکار نەبون، کچی موفتی پێنجوێنی بون.
هەرکەسەو پارچەیەکی ئەم چیرۆکەی لایە، مەلاکانو پلاندانەرانی کوشتنی موفتیش بەجۆرێکی تر باسی ئەم روداوە دەکەن، بێ شک موفتیش لەسەر ئەم باسە چەند هۆنراوەیەکی نوسیوە، مەخابن هەر لەدوکانەکەیدا سوتاوە و نەگەشتنە بەرگوێمان.
کاتێکیش لە دایکمان دەپرسی بۆچی ناوی ڕابیعایە بۆ کەسێکی نیشتمان پەروەری وەک موفتی ناوێکی عەرەبی هەڵبژاردوە، لەگەڵ ئەوەشدا کە کچەکانی تری ناویان؛ گێلاس، لیمۆ، هەنار، بەهێ، حەپسەیە، لەوەڵامدا بۆی دەگێڕاینەوە کە موفتی سێ کچی دەبێت، هاوژینەکەی وەک هەمو دایکێک ئاواتی کوڕیک بوە، کاتێک کچی چوارەمیان دێتە دنیاوە مەلاکان پێشنیار بۆ خێزانی موفتی دەکەن کە ناوی بنێن ڕابیعە کە لە وشەی چوارەوە هاتوە، بەو پێیە کوڕی بەدوادا دێت، هەرچەندە موفتی لەسەرتاوە رازی نەبوە بەلام بێ دڵی هاوژینەکەی نەکردوە و دوابڕیاری داوەتە دەست ئەو بۆ ناونانی کچی چوارەمی بە ڕابیعە.
لەسەردەمی موفتی خۆیدا کۆمەڵە شیعرێکی لە دیوانێکدا بڵاوکراوەتەوە لەسەر ئەرکی خۆی، بەڵام پاش کۆچی دوایی، توانرا هەندێک لە هۆنراوەکانی لە ڕۆژنامەی ژینی نوێێدا بدۆزرێتەوە بەڵام جێگەی داخە کە بەشێکی زۆری هۆنراوەکانی ونبون.
#️ هەشتاگ
#ێنجوێن | #سنە | #مەهاباد |


🗄 سەرچاوەکان
📚 فایلی پەیوەندیدار: 7
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پێشنیاز و ڕاسپاردەکانی کۆنفڕانسی زانستیی موفتی پێنجوێنی
📕 پەڕتووکخانە
1.👁️دیوانی موفتی پێنجوێنی
2.👁️موفتی پێنجوێنی
3.👁️یادی موفتی 1881-1952
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-06-1952
2.👁️18-08-2018
3.👁️1881
4.👁️1893
5.👁️1952
🏰 شوێنەکان
1.👁️پێنجوێن
📖 کورتەباس
1.👁️ژنی خراپ و ژنی باش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی کۆچی دوایی: 12-06-1952
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ پێنجوێن
💓 لەژیاندا ماوە؟: ✖️ نەخێر
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 18 2008 3:47PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 7 2020 8:29AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 59,815 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.1108 KB Jul 7 2017 2:12PMهاوڕێ باخەوان
📊 ئامار
   بابەت 385,962
  
وێنە 65,184
  
پەڕتووک PDF 12,628
  
فایلی پەیوەندیدار 53,695
  
📼 ڤیدیۆ 205
  
🗄 سەرچاوەکان 16,580

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ڕووناکی ون
  📖 گیروگرفتەکانی نووسینی ...
  📖 فۆبیای ڕێنووس
  📖 سیستەمی ڕاناو لە بکەرن...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 01-12-2021
  🗓️ 30-11-2021
  🗓️ 29-11-2021
  🗓️ 28-11-2021
  🗓️ 27-11-2021
  🗓️ 26-11-2021
  🗓️ 25-11-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەفیق چالاک
ناوی تەواوی (رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ)ە لەبەر زیرەکی و لێهاتویی نازناوی (چالاک) ی لینراوە، لە ساڵی 1923
لە گەڕەکی پیرمەسوری شاری سلێمانی لەدایک بوە، خویندنی سەرەتایی لە (کۆیە) و (سەنگەسەر) و (سلێمانی) تەاوکردوە و ساڵی (1937) لە (دار اللمعلمین ریفی) وەردەگیرێت و ساڵی (1941) خوێندن تەواو دەکات و دەبێتە (مامۆستا).
لە ساڵی (1944) لە (ئیزگەی کوردی بەغداد) دامەزراوە پاش مانگێک لەسەر نوسینێکی شۆڕشگێڕی بە ناونیشانی (گۆرانی ئازادی چین) لە ئیزگە دەردەکرێ و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی و دەبێتە (مامۆستا)،
رەفیق چالاک
کەمال دڵشاد
شانۆکار، ئەکتەر و شاعیرە، بەشداری لە چەندین شانۆ، فیلم و درامای کوردیدا کردووە.
ئەم هونەرمەندە لە 14-01-1969 لەگەڵ هونەرمەندان: عەبدولی حەمەجوان، حەمەڕەشید هەرەس و کۆمەڵێکی تر دەستی کردووە بەکاری هونەری، زیاتر کارە شانۆیییەکان و کەمتر لە دراما تەلەڤزیۆنییەکان دەرکەوتووە.
ڕۆژی 01-12-2018 لە سلێمانی بە نەخۆشی کۆچی دواییکردووە.
کەمال دڵشاد
کەمال موفتی
کەمال موفتی وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان.
رۆژی 01-12-2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەشاری پزیشکی فاروق کۆچی دوایکرد.
کەمال موفتی، وەزیری ناوخۆ بوو لە کابینەی یەکەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992.
رۆژی 02-12-2018 لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
کەمال موفتی
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم
پاریس 21 مارس 1931
بەڕێز جەنابی سەرۆک
شانازی ئەوەم هەیە ترس و شکاتی نەتەوەیەکتان پێ ڕاگەیەنم کە خودی خۆتان خستوتانەتە ژیر ئینتداب وپاراستنی خۆتانەوە و دەشگوترێ ئەوەی ئینتداب دەکات، پارێزەریشە. ئەم نەتەوەیە نەتەوەی کوردە کە من زۆر شانازی بەوەوە دەکەم بە یەکێک لەوان دەژمێرێم و ئیستا ئەم نەتەوەیە لە بەشی باشوری وڵاتی گەورەی کوردان کە بە عیراقەوە لکینراوە، نیشتە جێ یە.
من بەئەرکی خۆمی دەزانم سەرنجی بەڕێزتان بۆ ئەو خاڵە ڕاکێشم ک
دەقی نامەی شێخ مەحمود بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی (کۆمەڵەی گەلان) عصبە الامم پاریس 21 مارس 1931
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین.
.
ئەم وتارەم لە کۆڕی چلەی ماتەمینی مامۆستا (فەرەیدوون عەلی ئەمین) دا - خوێندەوە کە لە 12/1/1992، لە هۆڵی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردیدا لە بەغداد بەسترا.
د. وریا عومەر ئەمین
.
لە دوا شەستەکاندا بوو، کە هێشتا قوتابی بووین لە بەشە کوردییەکەی ئادابی بەغداد... لە گفتوگۆ و دانیشتنە ئەدەبییەکانماندا ناوی خوالێخۆشبوو (فەرەیدوون عەلی ئەمین) مان وەک نووسەر و ئەدیب دەبیست و بەرگوێ دەکەوت.
لە ساڵی 1971دا بوو کە یەکەم ج
بیست و هەشتەم ساڵیادی دوا ماڵئاواییی شاعیر و نووسەر و پەروەدکار – فەرەیدوون عەلی ئەمین

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,327 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)