ناو: بەرزان
نازناو: بەرزانی قالەی خەڵوز
ناوی باوک: قادر محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1961
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-06-2024#
شوێنی لە دایکبوون: کانی ئاسکان-#سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
لە ساڵی (1961) لە گەڕەکی (کانی ئاسکان)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە، بەرزان قادر خەڵوز لەبنەچەدا خەڵکی شارەدێی #گاپیڵۆن#ە.
دەرچووی ناوەندییە و وازی لەخوێندن ھێناوە و کاری لەگەڵ باوکیدا کردووە.
لە ئێستادا (2019) دانیشتووی شاری #سلێمانی#یە. جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (1) ی ڕێکخستنی سلێمانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی.
لە تەمەنی (18) ساڵی و لە ساڵی (1979) ڕوودەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە.
هەر لە تەمەنی لاویدا بووەتە پێشمەرگە لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی دا بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان.
پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەوی هەبووە لەگەڵ سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#.
ماوەیەکی زۆر لە چەندین بەرنامەی تەلەفیزیۆنی دا کاری کردووە، وەک: بەرنامەی کەشکۆڵ و #بەرنامەی بەرنامە# و چەند بەرنامەی تریش لە ڕادیۆی خاکیش کاری کردووە.
لەو چەند ساڵەی کارکردنی دا توانیویەتی هەر بە زویی لە دڵی بینەرو بیسەراندا جێگەی خۆی بکاتەوە کەسێکی قسەخۆش سادەبوو.
هاوسەرەکەی بەرزان، ناوی ئاشتییە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن کچەکەی ناوی ئەمیرەیە و دوو کوڕەکەشی ناویان دارین و داریان.
داریان لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 12-07-2017 کۆچی دوایی کرد.
بەرزانی قالەی خەڵوز لە 18-06-2024 کۆچی دوایی کردووە.[1]