پۆلکە، گاگوز، گیایەکە بەهارییە لە تیرەی پەپوولەیەکان Papillonacées و لە دەسترەی ئالینگەکان Convolvulacées، کە دوو گەڵای چووکە، درێژی و نووک تیژ لە گەڵاکانی جیا دەبنەوە. گوڵی چەرموو، زەرد یان شینێکی ڕەنگ کاڵ دەگرێت و نزیکمیترێک درێژ ئەبێ. دەنکەکانی لە ماش گەورەترن و هێندێک جاریش بە قەد نۆکێک دەبن و چەند دانە لەنێو کلوویەکدان، بە سەوز و تەرچکی ئەخورێن و گەیوەکانی کە وشک کراون بە کوڵاوی لە چێشتدا ئەخورێن. مەوادی پروتئینی زۆری هەیە و زۆر بەکەڵکە. ئەمەش چەند جۆر پۆڵکە:
1-پۆلکە گایە یان گایانە کە گەڵاکانی پانە و گوڵەکانی بەنەوشن.
2-پۆڵکە مارانە ئەمایان ناخورێ.
3-پۆلکە خاتوون، ئەمەیان بە فەڕەنسایی پێی دەڵێن Pisum.
بە فەڕەنسایی پۆڵکە چەند ناوی هەیە کە ئەمانەن Gesse blanche، Pois carré و Pois de berbis.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,781 times
Write your comment about this item!