- لیژنەی جێبەجێکردن لە نووسینگەی کرێکارانی سۆشیالیستی دەوڵەتان لە زویرخ، بەهۆی هێرشی تورکەوە بۆسەر باکووری کوردستان و کاولکردنی گوندەکان ناڕەزایییەکی دەربڕی. داشناکەکان لە یاداشتی ناڕەزایییەکەیاندا ئەمە هاتبوو: مەسەلەی کورد بۆ ئینتەرناسیۆنالی ئێمە زۆر گرنگە، چونکە مەسەلەی کورد تا ئێستا چارەسەر نەکراوە و هەڕەشە لە ئاسایشی خۆرهەڵاتی نزیک دەکات... ئەمجارە بەکرێگیراوانی ئینتەرناسیۆنالی سێهەم هەوڵ دەدەن بخزێنە نێو جووڵانەوەی گەلی کورد. ئەو هەوڵ و تەقەلایە لە جێی خۆیدایە، چونکە کوردەکان ئێستا هەست بەوە دەکەن کە دنیا کاری پێیان نەماوە. هەر جۆرە ڕووپیشاندان و دڵدانەوەیەکی ئێمە بۆ کوردەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دوژمنانی ئینتەرناسیۆنالی مۆسکۆ لە کوردستاندا.