پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,258
وێنە 106,522
پەرتووک PDF 19,254
فایلی پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
مەسەلەی کورد لە ڕوانگەی ململانێی عەرەب - ئیسرائیلەوە
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسەلەی کورد لە ڕوانگەی ململانێی عەرەب - ئیسرائیلەوە

مەسەلەی کورد لە ڕوانگەی ململانێی عەرەب - ئیسرائیلەوە
ناونیشانی بابەت: مەسەلەی کورد لە ڕوانگەی ململانێی عەرەب - ئیسرائیلەوە
ئامادەکردن: #بەهرۆز جەعفەر#

لە 9 ی نۆڤەمبەری 1989 دیواری بەرلین ڕووخا. بەدوایدا هەرەسی یەکێتی سۆڤیەت لە 25 ی دیسەمبەری 1991 ڕاگەیەنرا. لەگەڵیشیدا جەنگی کەنداوی دووەمیش کۆتایی پێهات و، دەستاو دەستی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ئیمپریالیزمی بەریتانیا بە بە ئەمریکا دەستی پێ کرد. سیستەمی جیهانی چووە قۆناغێکی نوێوە.
کێشەی عەرەب- ئیسرائیل، هەروەها مەسەلەی کورد هەر بەکراوەیی وەک قەیرانێکی جیهانی و نێوچەیی مانەوە.
هەزاران هەزار کۆمپانیای فرەڕەگەز لەژێر ناوی «بازاڕی ئابووریی ئازاد-Free Economic Market» بەڕووی دونیادا تەقینەوەو بڵاوەیان کرد. چەندین چەمک و تیۆری تازەش هاتنە ناو زانستە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
ئیتر ئەمریکا تاکلایەنە بەرپرسیاریەتی بەڕێوەبردنی ململانێکانی کەوتە ئەستۆ. بە جۆرێک ئەکرێت دەستپێکی هەموو ململانێ‌ و ڕووداوەکانی ئێستا و ئاییندە، وەک چوارچێوەیەکی مێژوویی بگەڕێنینەوە بۆ هەرەسی سۆڤییەت. دەرکەوت ئەو ” هەرەسە” کۆتایی مێژوو نەبو، هێشتا خۆراوا لە ڕێگەی (ناتۆ ) ەوە ، هەر چاوی لەسەر ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ئەوروپایە، کە لە بنا لوتی ڕووسیادان، تا ئەو ئاستەی کە تۆپیکی یەکەم لە هەڕەشەو مەترسییەکان بۆ سەر ئاساییشی جیهانی، بریتی بێت لە پێکدادانی ناتۆ لەگەڵ هێزەکانی ڕووسیای فیدراڵ لە ناوچەی قرم.
یەکەم: وێنای دەوڵەتی ئیسرائیل، “ڕۆڵی حیزب لە وێناکردنی سیاسەتی ئیسرائیلی دا”.
گرنگترین دیاردەیەک کە سیستەمی حزبایەتی لە ئیسرائیل پێ بناسرێتەوە بریتی یە لە ” فرە حزبی”. بە پێی پۆلێن کردن ئیسرائیل پێنج جۆر حزبی تیایە: حزبی کرێکاران، حزبە دینیەکان ، حزبە مارکسییەکان، حزبە پارێزگارەکان، حزبە عەرەبییەکان. ئەمانە هەریەکەیان بە دیدو بەرنامەیەکی ڕۆشن ئەیانەوێت وێنای سیاسەتی ئیسرائیلی بکەن ، وە کاریگەریی خۆیان هەبێت.
فرەحزبی، لەهەر شوێن و کاتێک دیاردەیەکی ئاسایی ناو سیستەمی حزبایەتییە، وەک ئاماژەیەک لە بوونی دیموکراسیەت، بەڵام بۆ ئیسرائیل دیاردەکە سەرنجڕاکێشە و بووەتە ناسنامەی سیستەمەکەشی. لە ڕووبەرێکی بچوکی وڵاتەکەیان کە (21000) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل (1948) یەک بستە خاک نەبوو جێگەی سەلامەتی جوولەکەکان بێت، بە بەردەوامی زیاد لە (1) یەک ملیار دوژمنی هەمیشەیی یان هەبووە، هەر شوێنێکی جیهان وەک ئەو ژوورە گازییانە وابوون کە نازییەکان بۆ خنکاندنی جوولەکە درووستیان کردبو. لەسەر لم گەورەترین وڵاتی کشتوکاڵیان درووستکردووە، گەورەترین هێزی ژێرزەمینی و دەزگای خزمەتگوزاری نهێنیان داهێنا. بوون بە وڵاتێکی تەکنەلۆژی، ئاوارەکان هەموو گەڕانەوە..لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە دیموکراسی ڕووەکێکە تیایدا ناڕوێت، جوولەکەکان لە دامەزراندنی وڵاتەکەیان دا، دیموکراسیەت و فرەحزبی و فڕە ڕەنگیان بۆ ناوخۆی خۆیان لە یاد نەکردووە، بە ئەندازەیەک (13) جار دەستاو دەستکردنی دەستەڵات لە ئیسرائیل ڕوویداوە.
دووەمین تایبەتمەندی، لە سیستەمی حزبایەتی ئیسرائیل دا، بریتی لە لێکترازان و جیابوونەوەو درووستبوونی حزبی نوێ، ململانێ و کێبرکێی حزبەکان بۆ گەیشتن بە دەستەڵات، لەکاتی نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی کڵێسەت (پەڕڵەمان) ی ئیسرائیلی، ئەبێتە هۆی سەرهەڵدانی ترازان و جیابوونەوەی حزبی و پێکهێنانی حزبی نوێ. هەروەکوو “ئارئێل شارون ” هەستا بە دامەزراندنی حزبی ” کادیما” لە ساڵی (2005) پێش هەڵبژاردنی کڵێسەتی ئیسرائیلی لە (2006) دا.
ئیسرائیل، بچوکترە لەڕووبەری جوگرافی پارێزگایەکی وەک سولەیمانی کە (23000کم) چوارگۆشەیە. لە باشووری کوردستان (50) حزبی سیاسیی تۆمارکراوە (14) یان تورکمانین! .بەهەمان شێوە هەموو حزبەکانیش تووشی ترازان و جیابوونەوە بوون لەناو کورددا.. جیاوازییەکە ئەوەیە: ئەقڵی کورد ئەقڵێکی دامەزراوەیی نییە. ئەو جولەکانەی لەدوای پەیمانی بلفۆڕ (1919) چاویان لەوە کرد بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەهەرە پیاوە ڕاقی و ڕۆشنبیرەکانی جیهان بوون، بەڵام ئەوانەی لە کوردستان لە شاخەکانەوە هاتنەوە شارەکان، هەرە مرۆڤە نا- ساخڵەمەکانی خۆرهەڵاتی ناوین بوون، چونکە لەپێش (ماد) ەوە ئەمانە هەر لەشاخەکان بوون.
ئەو ئەوروپیانەی لەدوای (کۆڵەمبوس) چوونە خاکی ئەمریکاوە، هەرە خەڵکە ئەرستۆکرات و خاوەنبیرەکان بوون، تەمەنی دەوڵەتی ئەمریکاو تەمەنی شاری سولەیمانی یەک شتە کە (250) ساڵێکە. بۆچی تا دێت سولەیمانی بەرەو دوا ئەڕوات، ئەمریکاش بوو بە مەزنترین هێزی گەردون ..!. ئەوانەشی زوو هاتنە شارەوە لەسولەیمانی کەسە ڕۆشنبیر و دەوڵەمەنەکان بوون ..!.لە پارێزگایەکی وەک سولەیمانی تەنیا (8) ساڵی حوکمڕانی وەربگرین، (2750) ڕاپۆرتی چاودێریی دارایی هەیە کە دزی و بەهەدەردانە. لە ئیسرائیل بە هێزترین سەرۆک کە “ئێهود ئوڵمەرت ” بووە، لە (2014) ەدا (6) ساڵ حوکم دراوە؟ چونکە لەحەفتاکان بەڕێوەبەری شارەوانی بووە، بەهەدەردانی کردووە، هەروەها بە تۆمەتی ئەوەشی (150) هەزار دۆلاری لەسەرمایەدارێکی ئەمریکی وەرگرتووە…
ئەمە وێنەی ئەو دەوڵەتە بچوکەیە، کە ڕەگەز و زمانی لەگەڵ هیچ شوێنێکدا هاوبەش نییە. لەکاتێکدا تورکیا لەسەر میراتی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی مێژووش دانیشتووە، ساڵی (2005) بەبڕی (500) ملیۆن دۆلار، گریبَەستی لەگەڵ ئیسرائیل کردووە بۆ تازەکردنەوەی (170) دەبابە، بەبڕی (688) ملیۆن دۆلار فڕۆکەکانی فانتۆم-4 (f-4) ی تورکیا تازەکردووەتەوەو، مووشەکی دژە بالیستی پێداوە.
دووەم: فرە بەرەیی لە فەلەستین.
ئەو دەنگەدەنگەی لە کوردستان هەیە لە فەلەستینەوە نزیکە نەک ئیسرائیل، قوربانی و ئازارەکانی نەک (100) ساڵ بەڵکوو (30) ساڵی کورد و فەلەستین بەراورد بکە، نیو هێندەی کورد ئازار و کۆمەڵکوژییان بەرانبەر نەکراوە. شەڕی ناوخۆی یەکێتی و پارتیش ژمارەی قوربانییەکانی بیست هێندەی شەڕی ناوخۆی فەتح و حەماسە لە فەلەستین. ئەو (قودس) ەی جوولەکە ناوی ناوە پایتەختی تاهەتایی، لەسەردەمی فتوحاتەوە بۆ مەمالیکەکان، بۆ عوسمانیەکان، بۆ ئینتدابی بەریتانی-1921 ئینجا بۆ شەڕی عەرەب- ئیسرائیل- 1967، هەتا ئەگاتە ساڵی (2006) کە دەوڵەتی فەلەستین ڕاگەیەنرا، هەر کاتەو وێنەیەکیان بۆ کێشاوەو، وتراوە ئەوەندە کیلۆمەترە. هەموو ڕووبەری فەلەستین (26323) کم چوارگۆشەیە، ناگاتە تەنیا ڕووبەری داگیرکراوی خاکی (#کەرکووک#) و (موسڵ) ی کوردستان .لەکاتێکدا فەلەستینیەکان بەبەردەوام لەدەرەوەی خۆیان (1) یەک ملیار لایەنگریان هەبووە، لە هەموو مێژووی سەدەی بیستەم دا یەک ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی نییە باسی کورد بکات، بەڵام دە دانە هەیە تایبەت بە فەلەستین، وەکوو (کامب دیڤید لە 1978) کۆنگرەی مەدرید (1991) ، ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ (1993) و هی دیکەش… کەواتە پرسی کورد کێشەی خۆیەتی.
ساڵی (2006) بزووتنەوەی مقاوەمەتی ئیسلامی (حەماس) لەهەڵبژاردنێکدا، زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێنا، جگە لە تورکیا کەس دانی پیادا نە نا. دایانبڕی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لە ساڵی (2007) کەرتی غەززەی کۆنترۆڵکردەوە، لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا، لە (23ی تەمموزی 2007) ئەرۆدگان ئەوەی بۆ ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکوەزیران لە حکومەتەکەی غەززە خستەڕوو، کە تورکیا ئامادەیە مەلەفی ئاشتی بجوڵێنێت، وتی” ئێمە لە تورکیا دوای پێکهێنانی حکومەت لەو چەند هەفتەیەی ئاییندەدا، ئامادەین لەپێناو ئەو گورزە بەهێزو ئازارەی بەرتان کەوتووە، کاربکەین بۆ گەڕانەوەی یەکڕیزی بۆ ڕیزەکانتان، ئێمە ئەبین بە دوژمنتان ئەوکاتەی سەرکەوتوو بوین لە بەرجەستەکردنی ئاشتی لەنێوانتانداو تەبایی ڕیزەکانتان لەفەلەستین پاراست “. لەوەش زیاتر ئەردۆگان وتی” ئێمە ئازارێکی زۆرمان هەیە کە خوێن لەبەر براکانمان لە فەلەستین ئەچۆڕێت، ئەم دابەشبوون و پەرتبوونەتان هەڵوێستتان لاوازئەکات، زیان بە بەرژەوەندیی گەل و مەسەلەکەتان ئەگەیەنێت، هەروەکوو بەردەوامی ئەم ناکۆکیە نێوخۆییەتان، کاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر ئاییندەو دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین ئەبێت ”
هەموو جیهانی ئیسلامی هاوسۆزی بۆ فەلەستینیەکان دەرئەبڕی، کۆمەک و هاوکاری ئەکردن، کەچی حەماس و فەتح هەر خەریکی شەڕ و دەنگەدەنگی ناوخۆیی بوون.!.
تورکیا لە سەردەمی ئاکپارتی دا، ئەگەر ناسنامەیەکی هەبێت، ئابوورییەکەیەتی، بە بڕوای من ئەم پڕۆسەی گەشەکردنە لە (2002) دەست پێدەکات و لە (2014) دا کۆتایی پێهاتووە، وەک یاری مارو پەیژەکە لەلوتکەوە بۆ سفر ئەگەڕێتەوە. لە ساڵی (1980-2001) تورکیا بەدەست گرفتی قووڵی سیاسی و قەیرانی داراییەوە ئەیناڵاند. کە ئاکپارتی لە (نۆڤەمبەری 2002) هات بۆ فەرمانڕەوایەتی کن تورکیا (427) ملیار دۆلار قەرزار بو، بەگەورەترین قەیرانی دارایی ئەژمێررا لە دوای دووەمین جەنگی جیهانییەوە. بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا قەرزەکانیان دایەوە و بوونە وڵاتێکی گەشەکردوو لە جیهانیشدا. لە دوای سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبییەوە هێدی هێدی تورکیا بەهۆی گرفتە نێوچەییەکان و بانگەشەکردن بۆ ئەوەی تورکیا ئەبێت سەرکردایەتی ناوچەکە بکات، ئیتر ئاستی گەشەی ئابووریی هێدی هێدی تورکیا بەرەو لاوازیی چو، ئەوەتا جارێکی تر لە 2019 ەدا ئاستی گەشەی ئابووریی تورکیا سفر بوە؟.
کاتێک ساڵی 2009 سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس “خالید مەشعەل” سەردانی تورکیای کرد، گەلێک کاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ سەر تورکیا هەبوو، دیارترینیان، ئەوەبو وتەبێژی سەرۆکایەتی حکومەتی ئیسرائیلی (رەعنان غیسین-RaananGissin) بو، وتی ” ئێمە لە حکومەتی تورکیا دەپرسین، هەست بەچی ئەکەن ئەگەر حکومەتی ئیسرائیل پێشوازی لە #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بکات ؟!”..پاشان ئەردۆگان پێشوازی لە “عومەر بەشیر” ی سوودان ئەکرد، کە کۆمەڵکوژیی کردبو، پۆلیسی ئینتەرپول بەدوایدا ئەگەڕا..ئەها وردەوردە ئەمە ئەو کۆدانەن کە ڕێگرن بۆ ئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا.
سەرئەنجام مەسەلەی کورد: مۆنۆلۆگ لەگەڵ خۆی و دیالۆگ لەگەڵ ئەوانی تردا چارەسەرە، ئێمە لە کوێداین؟ چی لە دەوروبەرمان ئەگوزەرێت؟.
لە ناوچەکەدا ئێراق و سعودیە و کوەیت بەنەوت و غازەوە خۆیان مانیفەیست ئەکەن، ئوردن و سووریا کێشەی سەرچاوەی وزەیان هەیە، تورکیا ئاساییشی وزەی خۆی لەئاودا ئەبینێتەوە (کە ئێستا لەگەڵ قوبرسی یۆنانی لەناکۆکیدان) ئێران لەگەڵ ئەوەی خاوەنی نەوتە، ترسی لەسەر ئاییندەی خۆی هەیە، بەتایبەتی کەمبوونەوەی بەنزین لەو وڵاتەدا …
لە ساڵی (635 ز) دا (ئەلمەقدیسی) وا باسی کورد دەکات کە: کیانێکی جیاوازن، زمان و دابو نەریت و هەڵس و کەوت و سرووشتی خاکەکەشیان لەدەوروبەر جیاوازە. دوای (1389) ساڵ لە قسەکەی ئەلمەقدیسی، کورد هێشتا ئیشی لەسەر بەرەو پێش بردنی ئەو جیاوازییانەی خۆی نەکردووە، بگرە کاڵیشی کردونەتەوە. لەبەرئەوەی لەسەدەی بیستو یەکدا، کێشەی نەریتی نێوان دەوڵەتان، لەسەرخاک و سەرەوەری و بەرژەوەندییە ستراتیژییەکان، تێکەڵ بە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان دەبێت. لەگەڵ هاتنی لێشاوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و هەرێمیی بۆ کوردستان و دەوروبەری، ئاساییشی نیشتمانی کراوەتە قوربانی ئاساییشی وزە و نەوت و غاز.!.
لە ڕوانگەی باسەکەوە، پرسی کورد پرسی خۆیەتی، خۆی نەیتوانیوە خاوەندارێتی لەخۆی بکات، هەمووی لەبەر سپلیت و مووچەی خانەنشینی پاڵی لێداوەتەوە، چاوەڕێ دەکات کێ بەرگری لێ بکات؟. سەلەفیەت کە سعودییە کارگەکەیەتی و هەناردەی دەکات بۆ دەرەوەی خۆی ؟. کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان کە سەرمایەداریی خاوەنییەتی هەناردەی دەکات بۆ دەرەوەی خۆی… فڕۆکەکە لەکاتی خۆی ئەنیشێتەوەو پاسەکە لەکاتی خۆیدا دێت و میترۆکە لەکاتی خۆیدا بەخێرایی ئەگات و شەمەندەنەفەرێک بەخێرایی دەنگ درووستکرا ئەمە هەموو بۆ ئەوەیە تۆ زووتر بگەیتە جێ و هەشت کاتژمێر پتر کاربکەی تا سەرمایەداریی ئەوەن گەشە بکاو بانکەکانی ئەوان پڕتر بن. ئینجا دیبلۆماسییەتی کوردیی لەوەها کاتێکدا، ئەبێت دیبلۆماسییەتێک بێت ئامادەگی لە هەموو دونیادا هەبێت.
بەلای کەمەوە، لەم باسەدا بینیتان، ئەردۆگان چەند بە پەرۆش بووە، بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی گەلی فەلەستین و، سازان و ئامادەکردنیان بۆ تەحەداگەورەکان، پاڵپشتی کردنی ئەردۆگان و گریانی بۆ منداڵە فەلەستینیەکان، هاوسۆزی و هاودینی نییە، ئەردۆگان لە لێدوانێکیدا گوتی ” تاپۆی فەلەستین لە ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانی دا پارێزراوە”…ئەمە ئیسرائیلیەکان لە بیری ناکەن.
ئەگەر کورد خۆی ئامادەگی نەبێت کڕین و فرۆشتن بە دۆزەکەیەوە ئەکرێت
لە (1ی ئازاری 2003) پەڕڵەمانی تورکیا، ڕەتی کردەوە ڕێگە بەهێزەکانی ئەمریکا بدات، هێرش بکەنە سەر خاکی ئێراق، چونکە ترسیان لە فیدراڵیەت و سەربەخۆیی کوردەکانی باکووری ئێراق هەیە .هەمان ڕۆژ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا “کۆڵن پاوڵ” گەیشتە تورکیا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە وتی ” تورکیا ڕێگەی داوە هاوکاریمان بکات، کۆنگرێس بڕیاری داوە یەک ملیار دۆلار هاوکاری دارایی تورکیا بکەین “.. دوای داگیرکردنی ئێراق، ئەردۆگان تەلەفۆن بۆ (جۆرج –دەبلیو بوش) ئەکات: دوای ئەوەی سوپاسی ئەو هاوکارییە داراییەتان دەکەین، یەک داخوازیم هەیە، کە لەنامەی ساڵانەی ئەمریکادا، بۆ ئەرمەنەکان وشەی ” جینۆساید و کۆمەڵکوژیی” بەکار مەهێنن ..!.کاتێک سەرۆکی زانکۆی ئێستانبوڵ باڵوێزی ئیسرائیل ئەکاتە دەرەوە لە میواندارییەک، خوێندکارەکان فیکەی لێ ئەکەن، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل باڵوێزی تورکیا “نەمەق تان” لە وڵاتەکەیان بانگ ئەکەن و پێی دەڵێن ” ئیسرائیل ئیش لە ڕێگەی لۆبی خۆی لە کۆنگرێسەوە، ئیش لەسەر ئەوە دەکات نەتەوە یەکگرتووەکان بە بڕیاری کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان نەسەلمێنێت، تورکیاش ئەبێت پالپشتی مان بکات لە شەڕی دژی تیرۆر (کە حەمماسی فەلەستینە) ”…
هەموو ئەو نمونانە، بۆ ئاگایی دانە لەوەی کە پرسی کوردیش ئاوەها مامەڵەی پێوەکراوە
ئەو هێزەی کورد، هەیەتی پێویستی بە (فەتحکردن لەناوەوە) هەیە.نەک (دەرەوە) ..پاش (32) ساڵ #پەکەکە# بووەتە خاوەنی (17000) هەزار گەریلا لەشاخ و (12000) هەزار شەهید و (60) ئەندام پەڕڵەمان لە تورکیا، نزیکەی (10) ملیۆن دەنگدەر و (82) سەرۆکی شارەوانی و (3) ملیۆن پشتیووانی کوردانی تاراوگە..ئەم هێزە، خاوەنی 25 حزب و ڕێکخراوی سیاسی و هێزی گەریلاییە لەهەر (4) پارچەی کوردستان، بەپێی سەرچاوە ناڕەسمیەکان ساڵانە نزیکەی (500) ملیۆن یۆرۆ داهاتی کۆکراوەی پەکەکەیە، (10) کەناڵی ئاسمانی هەیە.
بەپێی وتەی وەزیری پێشوی دارایی تورکیا “محەمەد شیمشیک” لەکاتی تاوتوێکردنی بودجەی ساڵی (2015) گوتی” جەنگ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان لەسەرەتاوە تا ئێستا (435) ملیار دۆلاری ئەمریکی تێچونی هەبووە، چاودێران گومانیان لەو ژمارەیە هەبو کە وەزیری دارایی درکاندی، چونکە بە پێی ڕای ئابووریزانان و لایەنەکانی خەمڵاندن بۆ زیانەکانی تورکیا، لەجەنگ دژی پەکەکەدا، تا ساڵی (2019) تورکیا 890 ملیار دۆلار زیانی کردووە…
ئەو سەرچاوانەی سوودیان لێوەرگێڕاوە:
(1) .Gurbuz,Mustafa (2015) : Turkey’s Kurdish Questions and the Hizmet Movement, Rethink Paper 22. Washington DC, March 2015.
(2) .د.محەمەد جەمال الدین العلوی (2008) :الاحزاب وأپرها فی الرسم السیاسە الاسرائیلیە.مرکز الدراسات الاقلیمیە,الکلیە العلوم السیاسیە، جامعە موصل.العراق.ص5.
(3) ڕۆبرت سەنت یۆهن (2011) داود بنگوریون دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیسرائیل (وەرگێڕانی: شەفیق حاجی خدر) .ل 87.
(4) العلوی (2008) : مصدر السابق .ص 6.
(5) .رائد مەحمود أبو مگلق (2011) : العلاقات الترکیە- الاسرائیلیە وأپرها عەلی القڤیە الفلسگینیە (2002-2010) ، ڕسالە ماجستیر، من قسم الاقتصاد والعلوم الاداریە (برنامج العلوم السیاسیە) ، جامعە الازهر، غزە.
(6) . Saleh&Nafi (2007) The Palestinian Strategic Report for year 2005. Zaytune Center for Studies and Consultation, Number of Pages 257, Beirut.
(7) . الاقتصاد الترکی والسیگرە قویە عەلی المنگقە العربیە (للنقاش) ، (30/1/2013) http://www.startimes.com/f.aspx?t=32103947.
(8) .Palestine Strategic Report (2008) : Zaytuna Center for Studies and Consultations, the first edition, Beirut, Lebanon.
(9) .Gurbuz,Mustafa (2015) : Turkey’s Kurdish Questions and the Hizmet Movement, Rethink Paper 22. Washington DC, March 2015.
[1]
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-06-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 549 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
بەرنامەیەکی تایبەت لەسەر کەلە سەری شانەدەر Z و نیاندەرتاڵەکانی شانەدەر
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
پەیامی ژنە کوردێکی گوندی پەڵکانە بۆ پارتی و یەکێتی و عەرەبیش
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 519,258
وێنە 106,522
پەرتووک PDF 19,254
فایلی پەیوەندیدار 96,956
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.266 چرکە!