پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,210
وێنە 106,556
پەرتووک PDF 19,262
فایلی پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
خۆمەدزنەوە لە هەڵبژاردن؛ 'بەردەمتان خەرەندە، خەرەند'
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خۆمەدزنەوە لە هەڵبژاردن؛ 'بەردەمتان خەرەندە، خەرەند'

خۆمەدزنەوە لە هەڵبژاردن؛ 'بەردەمتان خەرەندە، خەرەند'
ناونیشان: خۆمەدزنەوە لە هەڵبژاردن؛ 'بەردەمتان خەرەندە، خەرەند'
نووسەر:#عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون:#24-04-2023#
لە چەندین نووسینی دیکەشدا ئەوەم گوتووە کە ئەزموونی حوکمڕانیی کوردی لە باشووری کوردستان لە درووستبوونییەوە بۆ ئێستا، ئەزموونێکە لەگەڵ بنەما و یاسا و ڕێسا و پێوەرە باوەکانی حوکمداری یەک ناگرێتەوە، چونکە لە حەقیقەتدا بزووتنەوەی چەکداری کورد هێشتا لە قۆناخی ڕزگاریی نیشتمانیدا بوو کەوتە دۆخێکی ناچارییەوە حکومەت درووست بکات.
هەلومەرج و بارودۆخێکی تایبەت کە لێکەوتەی داگیرکردنی کوێت بوو لەلایەن ئێراقەوە، وایکرد بەهۆی ڕاپەڕینەوە بەشێکی جیۆگرافیای کوردستان ئازاد بکرێت. حکومەتی ئێراق ئیدارەی لە شارەکانی ئەو بەشە ڕزگارکراوەی کوردستان کشاندەوە و بۆشاییەکی ئیداری درووست بوو. پێویستیی قۆناخەکە بووە هۆکاری ئەوەی کورد بیر لە درووستکردنی شێوازێکی حوکمڕانی بکاتەوە بۆ ئیدارەدانی ئەو بەشە جیۆگرافییەی کەوتبووە دەستی.
هەرچەندە لە ‌سەرەتاوە هەوڵی ئەوەش درا لەسەر بنەمای پێوەرە باو و دیموکراسییەکان بناخەی حوکمڕانیی کوردی درووستبکرێت، پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام درا، بەڵام لەلایەک ئەو پێوەرانەی وەک ڕێژەی هەڵبژاردن بۆ گەیشتن بە دەسەڵات دیاریکرا و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی گومان خستنەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و مل نەدان بۆ یەکدی، ئەوەی لێکەوتەوە کە لە واقیعدا ڕێککەوتنی دوو حیزبی سیاسی چەکداری بە هەژموون بێت تا پێکەوە ئیدارەی هەرێمەکە بدەن و دەرفەت نەدەن حیزبەکانی دیکە لە دەسەڵات بەشدار بن. لەوکاتەشەوە هەر هەڵبژاردنێک ئەنجام دراوە، هەر ئاوی کردووەتە ئاشی ڕاگرتنی ئەو هاوسەنگی و هاوکێشەیەوە کە پارتی و یەکێتی لە دەسەڵات بمێننەوە.
تەنانەت ئەوکاتانەی هێزی جیاوازیش درووست بوون و ڕێژی زۆری دەنگیشیان بەدەستهێنا، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکی لە نەخشەی سیاسیی سیستمی حوکمڕانیی کوردی نەهێنایە ئاراوە. بیرمە ئەوکاتەی #بزووتنەوەی گۆڕان# بۆ یەکەم جار لیستی بۆ بەشداری هەڵبژاردن درووستکرد، ئەوکات عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆکوەزیران بوو، چەند جارێک لەگەڵ سەرنووسەرانی ڕۆژنامەکانی (هاووڵاتی، ئاوێنە، لڤین و ئاسۆ) دیداری دۆستانەمان هەبوو، لە ‌یەکێک لەو دانیشتنانەدا گوتی، ئەگەر گۆڕان 100 کورسیی پەڕڵەمان ببات و بە ئێمە و پارتی تەنیا یەک کورسی بەدەستبهێنین، دەسەڵات ڕادەست ناکەین. لەبەرئەوەی دیدارەکانمان دۆستانەیە و پێشتر ڕێککەوتبووین قسەوباسەکانی ئەم دیدارانە بۆ میدیا نین، بۆیە کەسمان ئەم قسەیەمان بۆ ڕای گشتی نەگواستەوە، بەڵام دواتر #مەلا بەختیار# لە دیدارێکی تەلەڤزیۆنی بە ئاشکرا ئەوەی ڕاگەیاند.
ئەگەرچی ئەم بیرکردنەوەیە پێچەوانەی هەموو بەهاو پرەنسیپە دیموکراسی و سیاسییەکان بوو، بەڵام لە حەقیقەتدا واقیعێکی تاڵ بوو. حوکمڕانیی کوردی لەسەر بنەمای هەڵبژاردن درووستنەببوو تا بە هەڵبژاردنیش بگۆڕدرێت. هەڵبژاردنە‌کان تەنیا ڕووپۆش و ماکیاج و مۆدێکی باو بوون پەیڕەودەکران وەک زاهیرەیەک، نەک وەک پرەنسیپ و لۆژیکێک بۆ حوکمڕانیکردن.
هێشتاش دوای زیاتر لە سێ‌ دەیە لە ئەزموونی حوکمڕانیی باشووری کوردستان، هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار کە هەژموونیان بەسەر حوکمڕانی و بەسەر جیۆگرافیای ناوچەکانی خۆیاندا زاڵە، لەسەر بنەمای هەڵبژاردن و ڕێژەی دەنگی هاووڵاتییان نییە، ئەوەندەی هەر درێژکراوەی ئەو ڕابردووەیە کە لە ساڵی 1992 درووست بووە. ڕێژەی بەشداریی خەڵک لە دوایین هەڵبژاردن و دابەشبوونی ئەو ڕێژە کەمەش بەسەر لیستە بەشدارەکاندا زۆر لەوە کەمترە بتوانرێت وەک نوێنەری زۆرینە لە شەرعیەتی دەسەڵات بڕوانرێت.
بە کوردی و کوورتییەکەی مەبەستمە بڵێم هەڵبژاردن هیچی لە هاوکێشەی سیستمی سیاسی و حوکمڕانیی کوردی نەگۆڕیوە و لای زۆر کەسیش ئەو باوەڕە درووستبووە کە لە داهاتوویشدا هەڵبژاردن دۆخی سیاسی ناگۆڕێت. بەتایبەت بەهۆی ئەوەی بابەتی ساختەکاریش بووەتە دێوەزمەیەکی دیکە بەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، بۆیە هاووڵاتییان هێندەی دیکە بێ‌ متمانە بوونە بە پڕۆسەی هەڵبژاردن و زیاتر لە نیوەی دەنگدەر بەشداریی دەنگدانی نەکردووە؛ بەڵام هەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن باشترە لە نەکردنی.
بێگومان ئەمە دۆخێکی خراپە، هەر دەبێت بگۆڕدرێت، بەڵام واقیعی زاڵ بەسەر پڕۆسەی دیموکراسی و پڕۆسەی حوکمڕانیی کوردیدا شتێکە لەدەرەوەی ئەو پێناسە باوانەی بۆ دیموکراسی و پڕۆسەی هەڵبژاردن و حوکمڕانی داتاشراون. تێگەیشتن لەم واقیعە تاڵە زۆر گرنگە و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە خراپە و گواستنەوەی ئەزموونەکە بۆ قۆناخێکی باشتر، ئاگایی سیاسی زۆری دەوێت، ئەگەر بەژیرانە مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت، ڕەنگە لە گرێژنەوە لەسەر ئاڕاستەکەی بترازێت.
ئەوەی ئێستا پارتی و یەکێتی پێیگەیشتوون و خەریکە پڕۆسەی حوکمڕانیی کوردی بە ئاقارێکدا دەبات کە چارەنووسمان دەخاتە بەردەم ئاییندەیەکی نادیارە وە، لەبەرچاوانەگرتنی ئەو واقیعە سەپێنراوە خراپەیە کە بەسەر پڕۆسەی سیاسیی کوردستاندا چەسپیووە. یەکێتی، پارتی بەرپرسیار دەکات لەوەی ڕەچاوی ئەو تایبەتمەندییانە ناکات، بۆیە ئەمیش تا یارییەکە لە ‌پارتی تێبکبدات، کەوتووەتە درووستکردنی لەمپەڕ لە بەردەم پارتی و پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان.
یەکێک لەو کۆسپانەی یەکێتی درووستیکردووە، ڕێگریکردنە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن. ئەوەی لە ڕووکەشدا کردوویەتی بە پاساوی ناڕەزایەتییەکانی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، کورسیی کۆتاکانە، بەڵام ئەوە ئەسڵی کێشەکە نییە. تەنانەت ئەگەر سبەی بڕیار بدرێت کورسیی کۆتاکان نەشهێڵدرێت، یەکێتی هەر ناهێڵێت هەڵبژاردن بکرێت. هۆکارەکەشی ئەوە نییە وەک هەندێک وێنای دەکەن لەبەر ئەوەی وەزعی حیزبەکە خراپە و ترسی ئەوەشی هەیە لاهوور شێخ جەنگی هەر بەناوی یەکێتییەوە لیست بۆ هەڵبژاردن درووستبکات بە و حوکمەی وەک خۆی لە دوایین ڕاگەیێندراویدا لەم بارەیەوە گوتی شەرعیەتی کۆنگرەم هەیە و لیست درووست دەکەم.
یەکێتی و پارتیش گوێیان لەوە نییە چەند خەڵک لێیان ڕازین، ئەگەر ڕەزامەندیی هاووڵاتییانیان لەبەرچاو بگرتبایە، دەبوو دۆخی کوردستان جۆرێکی دیکە بووایا. هەڵوێستی یەکێتی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن پەیوەندی بەوەوە نییە خەڵک دەنگی پێدەدات یاخود نا؟ بەڵکوو پەیوەستە بە و کێشە و ناکۆکییانەی لەگەڵ پارتی هەیەتی. ئەگەر سبەی لەگەڵ پارتی لەسەر کێشەکانی نێوان خۆیان ڕێکبکەونەوە، چەند هێندەی دیکە جەماوەر ناڕازیی و نیگەران بن، هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن و چارەسەریان زۆرە بۆ کوورتهێنانی دەنگەکانیان، بەڵام پێناچێت هێشتا چارەسەر بۆ کێشەکان دۆزرابنەوە، ئەمەش بە و واتایە دێت ڕێگرییەکانی بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن بەردەوام دەبن.
ئێستا کات لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستاندا نییە، لەلایەک دادگەی باڵای فیدراڵی وەک مۆتەکەیەک بەدیار چارەنووسی هەرێمی کوردستانەوە ڕاوەستاوە و لەلایەکی دیکەشەوە ئەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاریکراوە تادێت کوورتتر دەبێتەوە و دەرفەتەکانی گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەکان بۆ هەڵبژاردن بەرتەسکتر دەکاتەوە. پێویستە هەردوو حیزبەکە لەوە تێبگەن سەرباری ئەوەی هەڵبژاردن لای خەڵکیش بایەخی ئەوتۆی نەماوە، بەڵام خۆدزینەوە لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن، شەرعیەتی حوکم#ڕانیە#کەیان دەخاتە بەردەم مەترسییەوە. هەر ئەوەش نا، بەڵکوو شەرعیەتی قەوارەکەش دەخاتە بەردەم تیغی دوژمنکارانەی دادگەی فیدراڵی. بۆیە دەبێت یەکێتی ئەوەی لەبەرچاو بێت گوشار و لەمپەڕی زیاتر بۆ پڕۆسەی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان، هەڵکەندنی چاڵێکە پێش پارتی، یەکێتیی تێدەکەوێت. هەروەها پارتیش پێویستە لەوە تێبگات لەوە زیاتر هەوڵی کەوتنی یەکێتی بدات، دواجار خۆیشی بەسەریدا دەکەوێت.
ڕەنگە خەڵکێکی زۆر گەیشتبنە ئەو ئاستە لە نائومێدبوون و خۆزگە بۆ وێرانبوونی بخوازن، بەڵام من لەبەر ئەوەی ستراتیجی نەتەوەی سەردەستەی وڵاتانی ناوچەکە دەخوێنمەوە وەک ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت: خراپترین دەسەڵات و حوکمڕانیی کوردی بە باشتر دەبینم وەک لە باشترین دەسەڵاتی داگیرکەرانی. بۆیە زەنگی وریاکردنەوە بە ‌گوێی هەردوو لایاندا لێدەدەم، بەردەمتان خەرەندە، خەرەند. [1]
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 24-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 24-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 03-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 03-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 357 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
حەمە مەلا
20-11-2018
هاوڕێ باخەوان
حەمە مەلا
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,210
وێنە 106,556
پەرتووک PDF 19,262
فایلی پەیوەندیدار 97,035
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
دانیا ئەحمەد
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ساڵیادی (کۆبانی) دا، ئازارترین و خۆڕاگرترین و شۆڕشگێڕترین و وێرانکراوترین شاری کوردستان لە سەدەی ‎21‏ هەمیندا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!