پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,402
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,150
فایلی پەیوەندیدار 96,392
ڤیدیۆ 1,307
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڕۆژنامەگەریی کوردی لە سوید
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژنامەگەریی کوردی لە سوید

ڕۆژنامەگەریی کوردی لە سوید
$رۆژنامەگەریی کوردی لە سوید$
#کاوە ئەمین#
#21-04-2021#
سوید یەکێکە لەو وڵاتە دەگمەنانەی جیهان کە زۆرترین خزمەتی بە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی کردووە، بەتایبەتی لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکاندا ژمارەیەکی بەرچاو پەڕتووک بە #سۆران#ی و کورمانجی لەو وڵاتەدا چاپ و بڵاوکراونەتەوە، هەروەها چەندین گۆڤار و رۆژنامە بە زمانی کوردی لە سوید دەرچوون و چەند گۆڤارێکیش بە زمانی سویدی بڵاوکرانەوە کە تەنیا لەسەر پرسی کورد و فەرهەنگی کوردی نووسینیان بڵاودەکردەوە، وەکوو میناک، مامۆستای کورد، سەردەمی نوێ، #هەڵەبجە#، کوردستان ئێکسپرێس، بەربانگ، ئاڤاشین، نودەم، کوردستان (بە سویدی)، سڤێنسکا - کوردسکا شۆرناڵ، کۆنتراکت و چەندین گۆڤاری دیکە.
لەپای ئەو هەوڵە فەرهەنگیانە، بە بەردەوامی دەوڵەتی سوید، لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان تووشی سەرئێشە دەبووەوە، بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا لە هەمووان دڕتر بوو، چەندین جار بە فەرمی نارەزایەتی دژی ئەو پەڕتووک و گۆڤارانە دەربڕیوە و باڵیۆزی سویدیان لە ئەنقەرە بانگهێشت کردووە و داوای وەستاندنی ئەو گۆڤار و ڕۆژنامانەیان کردووە.
لە بەرنامەی پەنجەمۆردا کە وەکوو پڕۆژەی پەڕتووکیش دەستمان داوەتێ، بەختیار ئەمین کە چەندین ساڵ لەو وڵاتە ژیاوە و لە نزیکەوە ئاگاداری کارە فەرهەنگییەکان بووە، شایەتی لەسەر هەندێک لەو هەوڵە فەرهەنگی و ڕۆژنامەڤانییانە دەدات کە کورد و دۆستەکانی داویانە بۆ ناساندن و بەزیندوویی ڕاگرتنی فەرهەنگ و زمانی کوردی. لێرەدا چەند پەرەگرافێک لە هەڤپەیڤینەکەی پەنجەمۆر بڵاودەکەینەوە.
ڕووداو: پەڕتووکی (دەربارەی کوردان) بە زمانی سویدی، کاریگەریی چی بوو لە ناساندنی کورد لە سوید؟
بەختیار ئەمین: یەکەمجار بوو لە ساڵی هەشتاکاندا ئەوکارە بکرێت، ، ئەوەبوو باڵیۆزخانەی هەرچوار وڵاتى داگیرکەری کوردستان پرۆتستۆیان کرد و، نامەى ناڕەزایەتییان نارد بۆ وەزارەتى دەرەوەی سوید، پەڕتووکێکى نایاب بوو، چوار پێنج جار چاپکراوەتەوە، لە سەرەتادا بە تیراژی شەش هەزار دانە چاپکرابوو، بۆ هەموو دامودەزگاکانى سوید دەنێردرا، بۆ هەموو شارەکان و پەڕتووکخانە گشتییەکان دەنێردرا، ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی بزانن کورد کێیە و پاشخانی چییە.
ڕووداو: نووسەری پەڕتووکەکە سویدی بوو؟
بەختیار ئەمین: نووسەرەکەى بە ئەسڵ خەڵکى ئیستۆنیا بوو، ناوى ئالار کوتمان بوو، دۆستێکى هێژای کورد بوو، پاشان کۆمەڵێک بەرنامەى دیکەمان هەبوو بۆ خەڵکانی پەنابەر کە نەخوێندەوار بوون، بە کاسێت بۆمان تۆماردەکردن، هەم سویدمان بەو کوردانەی کە دەهاتن دەناساند، هەم سویدیەکانمان بە کوردەکان دەناساند، بۆ خۆم لەگەڵ برادەرانی دیکە دەچووینە کڵێسەکان، زیاتر لە دووسەد کڵێسەمان بەسەرکردەوە، کڵێسەکان و ڕەوتە ئایینییەکانی ئەوێ زۆر نەرمونیان بوون، زۆر میهرەبان بوون بەرانبەر پەنابەرانى کورد کە ڕوویان لەو وڵاتە کردبوو، هاوکات بەسەر سەندیکا، قوتابخانەکان و حیزبەکاندا دەگەڕاین بۆ ئەوەی کوردیان پێ بناسێنین.
ڕووداو: لە قوتابخانەیەکى شەوانە ڕۆژیدا چالاکییەکی تایبەتتان ئەنجامدا، ئەویش دانانی بەرنامەیەکى خوێندن بوو بە زمانى کوردی کە مامۆستا فەرهاد شاکەلی و مامۆستا بۆز ئەرسەلان وانەی زمانى کوردییان تێدا دەگوتەوە، وابزانم چیرۆکێکى خۆشیشت لەگەڵ مامۆستا جگەرخوێن هەیە؟
بەختیار ئەمین: بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە و هەندێک لە مامۆستاکان برادەرم بوون، خانمێک هەبوو ناوى برگیتا ئۆستلوند بوو لەگەڵ خانمێکی دیکە بەناوی یۆتا ئاسگ، لەگەڵ چەند مامۆستایەکی دیکە، هەموومان هێنانە ناو کار وچالاکى و هاوکارى لەگەڵ کوردستاندا، کۆمەڵێک بەرنامە و شەوی ئەدەببیمان لەسەر ئەدەبی کوردی ڕێکخست، بەرنامەیەکمان بۆ نووسەران و ڕووناکبیرانى هەر چوارپارچەى کوردستان دانا بۆ ئەوەی زیاتر ئەدەبی بەشە جیاوازەکانى کوردستان بناسن، گرفتى لێکدابڕان و گرفتى دیالێکت و گرفتى داگیرکردنى کوردستان و هاتوچۆ و پەیوەندییەکانی زۆر لاواز کردبوو، ئەو چالاکییە پەیوەندییەکانى بەهێز کردەوە، بزووتنەوەیەکى ئەدەبی، فەرهەنگى و نەتەوایەتى، بەشێوەیەکی فراونتر لەوێوە دەستی پێ کرد، تەنانەت کاریگەریی لەسەر کوردی دیاسپۆرا، تاراوگە، لە وڵاتانى دیکەش دانا، کاریگەرییەکی باشیشمان بە زمانی سویدی پەیدا کرد، پێموابێت ئەوکاتە گەورەترین وەرگێڕانى ئەدەبی کوردی بە زمانى سویدى کرا، لەگەڵ کاک فەرهاد شاکەلی و هەندێک لەو برادەرە سویدیانە ڕێککەوتین، کاکە با شیعری گۆران وەرگێڕین بۆ سەر زمانی سویدی، با کەشکۆڵێک بۆ پازدە شاعیری هەڵبژاردەی کورد دابنێین، پازدە چیرۆکنووسی کورد هەڵبژێرین و لە کەشکۆڵێکدا چاپیان بکەین، گۆڤارێک بە زمانى سویدى بڵاوبکەینەوە، فیکرەی گۆڤارێک بە زمانى کوردی هاتە ئاراوە، پەڕتووک چاپ بکەین، دەستمان بە کۆمەڵێک لەو شتانە کرد، ئەوەبوو بیست شیعری نایابی گۆرانمان بە زمانى سویدى چاپ کرد و شیعرەکانیشمان بە تیپی لاتینى نووسییەوە ئەوەش بۆ ئەوەی کوردانی باکوور لێی تێبگەن، ئاخر ئەوان تیپی عەرەبیان نەدەخوێندەوە، هەروەها ئەو چیرۆک و شیعرانەى کە هی هەر چوارپارچەى کوردستان و تەنانەت هی کوردانى سۆڤیەتیشی تێدابوو و هەموومان بڵاوکردەوە و کۆڕ و کۆڕبەندمان بۆ گرتن.
ڕووداو: چیرۆکەکەى جگەرخوێنت لەبیرنەچێت؟
بەختیار ئەمین: سەیدا جگەرخوێنیش لەو بەرنامانەى قوتابخانەی (بسکۆپس ئارنێ) بەشدار بوو، جارێکیان لەگەڵ من هات، ماشێنێکى فیاتی بچکۆلەم هەبوو، سەیدا جگەرخوێنیش پیاوێکی زەخم بوو، نەیدەتوانى پشتێنى سەلامەتی ماشێنەکە ببەستێت، قەدەخەشە لە پێشی سەیارە دابنیشیت و پشتێن نەبەستیت، زۆر خەریک بوو، پشتێنەکە نەدەهاتەوە، منیش گووتم سەیدا کێشە نییە، وازی لێبێنە!
گووتم سەیدا لێی گەرێ ئەگەر پۆلیس بینی، دەیخەمە چوارچێوەی ئازادی دیانەتەوە و دەڵێم لە ئایینی ئەم پیاوەدا پشتێن بەستن حەرامە!
سەیدا و چەندین نووسەری دیکە بەشداری ئەو کۆڕ و چالاکیانەیان دەکرد.
ڕووداو: ناوی ئەو گۆڤارە سویدییەى دەرتان کرد چی بوو؟
بەختیار ئەمین: ناوی سڤێنسک - کوردسک جۆرناڵ بوو، گۆڤارێکى وەرزانە بوو، بێئەندازە کاریگەریی هەبوو، لە هەموو پەڕتووکخانە گشتییەکانى سوید دادەنرا، سویدییەکان دەیانخوێندەوە، بۆ دامودەزگا سویدیەکانیشمان دەنارد.
ڕووداو: تەنیا کورد نووسینی تێدا بڵاودەکردەوە؟
بەختیار ئەمین: خەڵکى سویدى و خەڵکى کوریدش تێیاندا دەنووسی، کۆمەڵێک لەو دۆستانەى کورد یەکێکیان کرستیان ناوێک بوو، کەسێکی دیکە ناوی ڕۆڵف بوو، خانمێکى سویدى بوو، ئەوانە هەموو دۆستى سەمیمى کورد بوون، بزووتنەوەیەکى پشتیووانیکردن لە کوردمان دەستپێکرد، هەرچەندە ئەو بزووتنەوەیە پێشینەیەکی هەبوو، پێشتر دەستىپێکردبوو، چەند برادەرێک هەبوون یەکێک لەوانە ناوی سەڵاحەدین ڕاستگەلدی بوو، ئینسانێکى تێکۆشەر و ئەندامى ئەکادیمیای زانستی سویدی بوو، ئەوان لەشەستەکاندا بزووتنەوەی هاوکارییان لەگەڵ کورد دەستپێکردبوو، کاک جەمال عەلەمدار کە نوێنەری بزووتنەوەی کورد بوو لە ستۆکهۆڵم، ئەوان پشتیووانییان بۆ شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1974 و 1975 پەیداکردبوو، لەوێوە هاوکارییان دەناردەوە بۆ شۆڕش.
بزووتنەوەکەی ئێمە هی سەردەمێکی دواتر بوو، بەڵام فراوانتر بوو. [1]
ئەم بابەتە 326 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-04-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-04-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاگەیاندن
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 05-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 05-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 326 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,402
وێنە 105,686
پەرتووک PDF 19,150
فایلی پەیوەندیدار 96,392
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
هونەری نووسینی دراما
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئاوڵە
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!