图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,471
图片 106,576
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هاوڕێم، ئێمە لەسەر جادەی قیرین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوڕێم، ئێمە لەسەر جادەی قیرین

هاوڕێم، ئێمە لەسەر جادەی قیرین
$هاوڕێم، ئێمە لەسەر جادەی قیرین$
#کاوە ئەمین#
#05-08-2016#
چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی گوندی موفتی بە خوێنی چەند پێشمەرگەیەک لە دەستی #داعش# ڕزگار کرابوو، بە خزمەت شەهید لوقمان و پێشمەرگەکانی دیکە گەیشتین. نزیکی نیوەڕۆ بوو، پلەی گەرما خۆی لە پەنجا پلە نزیک کردبووەوە. کاک لوقمان بە خۆی و سمێڵە گەورەکانییەوە لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکدا، سادە و ساکار، بە گەرمی بەخێرهاتنیان کردین. ئەگەرچی ئەوە سەرەتای یەکتربینینمان بوو، لێم پرسی: کاک لوقمان تۆیش کاکەییت؟ بەپێکەنینەوە گوتی: دیارە بە سمیڵە زلەکانمدا تێکەوتوویت، ئەدی نەتبیستووە، ئەوەی سمێڵی سوور بوو هەمزاغا نییە؟
نەخێر ناوەڵڵا، کاکەیی نیم و #چەمچەماڵ#یم، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە، گوندی شەبەک و کاکەییەکان دەپارێزین، گرنگ کورد و کوردستانە!
لەگەڵ پێشمەرگەکاندا زۆر هاوڕێیانە هەڵسوکەوتی دەکرد، زیاتر لە خێزانێک دەچوون کە هەموو چاویان لە دەمی براگەورەکەیان بێت، نەک یەکەیەکی سەربازی، جێگاو ڕێگای پشوودان، خواردن و جل و پێڵاویان هەموو لەیەک دەچوو، تەنیا ئەوە نەبێت هەندێک جار بە گەورەم بانگیان دەکرد و سەرشانی شەهید لوقمان داڵێک و دوو ئەستێرەی بەسەرەوە بوو!
دەیویست بست بە بستی گوندە ئازادکراوەکەمان پیشان بدات، دوای ئەوەی لایتێکی گەورەیان هێنا، هەر خۆی پێشمان کەوت بۆ ژێرەزەمینەکانی داعش، یاخود تونێلەکانی داعش کە لە چەند لایەکەوە وەکوو مشکە کوێرە کونیان کردبووە زەویەکەوە و ژێر ماڵەکانیان کردبووە تونێلێک کە بەراستی سەرمان سوڕما. هێشتا بۆنی ئەوانی لێمابوو، ژووری بچکۆلە و بەتانی و سەرین و فەردە خورماکانیان هێشتا لە جێگاکانی خۆیاندا بوون، بەڵام پێشمەرگە هەموو تەقەمەنییەکانیان بووچەڵ کردبووەوە کە لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتبوو.
کاک لوقمان وەکوو چاوساخێکی کارامە وەکوو چۆن گایدێکی شارەزا مۆزەخانەیەک نیشانی گەشتیاران بدات، ئاوا بەوردی باسی تونێلەکانی داعشی بۆ دەکردین و دەیوت ئەم وڵاتە جێگای ئەم بێگانانەی تاسەر تێدا نابێتەوە. بەناو تونێلەکاندا ڕۆیشتین تا لە ناو خانوویەکدا خۆمان بینییەوە کە خاڵی پێکگەیشتنی تونێلەکانی داعش بوو.
ئەگەرچی ئەو لە بەردەمی کامێرادا هیچ قسەیەکی بۆ نەکردین بەڵام ئاریان هەموو هاتوچۆکانمانی بەکامێراکەی تۆمارکردبوو، بۆیە کە خەبەری شەهیدبوونی کاکە لوقمان لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە، جارێکی دیکە سەیری ڤیدیۆکانم کردەوە، کاکە لوقمان وەکوو پاشای دەشتی نەینەوا دێتە پێش چاو.
داعش تەنیا چەند کیلۆمەترێک لەوانەوە دوور بوو، گوندی موفتی کرابووە جێگای حەوانەوە و ناوەندی سەربازی هێزەکەی کاک لوقمان، ئەوان لە حوکمی قەناس بەدەستەکانی داعشدا بوون، بۆیە زووزوو بە پێشمەرگەکانی دەگوت: ئاگاتان لەخۆتان بێت! ئاخر ڕۆژێک پێشتر گوللە هاوەنێکی داعش لە بەردەم ساترەکانی پێشمەرگەدا تەقیبووەوە و شوێنەکەی دیاربوو.
تا دەهات پلەی گەرما بەرزتر دەبووەوە، ئێمەش لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک و کاک لوقماندا لە یەکێک لە سەنگەرەکاندا پشوویەکمان دا و داوای چا و ئاویان بۆ کردین، بەڵام من هەستم بە شەرمەزاری دەکرد لە بەردەم پێشمەرگەکاندا کە مەرگ لە هەموو چرکەیەکدا میوانیانە، چایەکەم نەخواردەوە، بەڵام بەراستی ئەوان مەرگیان شەرمازار کردبوو، ئەوەی ترس بوو لە دەموچاویاندا بەدی نەدەکرا یان وەکوو زۆرجار نەنکم لە پێداهەڵگوتنی پێشمەرگەدا دەیوت “کون لە جەرگیاندا نییە”.
ئەگەرچی کات دەرۆیشت و بەرەو ئێوارە دەبووینەوە، بەڵام هێشتا خۆر بەرپێی پیشمەرگەکانی ڕووناک دەکردەوە و وەکوو ئەوەی دڵی نەیەت بەجێیان بهێڵێت، نەوەک لە تاریکیدا شەمشەمەکوێرەکانی داعش زەفەریان پێبەرن.
کارەکەی ئێمە کۆتایهات و دەبوو خاتروخوازی لە کاک لوقمان و پێشمەرگەکانی بکەین، باوەشمان بەیەکدا کرد، دەتوت سەد ساڵە یەکتری دەناسین بەپێکەنینەوە گوتی “کێ دەڵێت ڕۆژێک پەنجەمۆرێک ناکەین”؟
هێشتا زۆر دوورنەکەوتبووینەوە، زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا، کاک لوقمان بوو، سەرەتا وامزانی شتێکمان لەبیرچووە، بەڵام ئەو بە دەنگێکی پیاوانەوە پێ گوتم، ویستم بزانم گەیشتوونەتە سەر جادە قیرەکە، نەوەک ڕێگاتان لێ هەڵە بێت و ببنە میوانی داعشەکان!
چەند جارێکی دیکە بەتەلەفون قسەمان کردەوە، بڕیار وابوو لەگەڵ کاروان و ئاریان شەوێک بچینەوە بۆ لایان و ژیانی شەوێکی پێشمەرگەکان تۆمار بکەین، بەڵام ئێوارەی 28ی تەمووز، زەنگی تەلەفونێک تاساندمی، هەواڵی شەهیدبوونی کاک لوقمان بوو، هەواڵێک شەهیدبوونی باوکمی بەبیرهێنامەوە کە لە خەویشدا قسەیەکی نایەتەوە یادم، بەڵام ئەو گفتوگۆیەی نێوان شەهید لوقمان و کچەکەی کە بەتەلەفون قسەیان دەکرد و ئێمە گوێمان بۆ شل کردبوون، ڕەنگە هیچ کاتێک لە هزرمدا نەسڕێتەوە.
کاکە لوقمان بە کچەکەی دەوت کە دیاربوو لێی تورەبوو کاتێک کاژێر چواری بەیانی چەند ڕۆژێک پێشتر بەجێی هێشتبوو و دڵی نەهاتبوو خەبەری کاتەوە:“دەی کچم، بەو بەیانییە زووە دڵم نەهات خەبەرت بکەمەوە، ئەی نازانیت جەژن بەڕێوەیە و منیش کە مووچەکەم وەرگرت دیاری جەژنت بۆ دەهێنم، نابێت لێم تورەبیت”. نازانم دوای ئەو گفتوگۆیە، منداڵەکانی بینییەوە یان نا، بەڵام ڕەنگە ئێستا تەنیا من بزانم هەستیان چۆنە، بێ باوکی چەند دەردێکی بێ دەرمانە.
نە فریاکەوتم بەدیداری کاکە لوقمان شادبمەوە، نە پەنجەمۆریشمان کرد، بەڵام ئەوەی دیارە و وەکوو سەروەرییەک بۆی دەمێنێتەوە، ئەو بە خوێنی خۆی پەنجەی لەسەر نەخشەی وڵاتەکەی مۆرکرد، نەخشەیەک ئەگەر درۆزنەکان لەوە زیاتر لەتوکوتی نەکەن، ڕەنگە خوێنی کاکە لوقمان و باوکم و هەزارانی دیکە، سەرلەنوێ درووستی بکەنەوە.
خوات لەگەڵ هاورێ، ئێمە لەسایەی خوێنەکەی تۆەوە لەسەر جادەی قیرین و ترسمان نییە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览247
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-08-2016
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-08-2016 (8 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 04-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览247
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,471
图片 106,576
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!