پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,431
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت‌ و ئێراندا
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت‌ و ئێراندا

لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت‌ و ئێراندا
ناونیشانی بابەت: لەسێدارەدانی پێشەوا لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەت‌ و ئێراندا
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

ڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەدو هاوەڵەکانی، باڵێوزی ئەمریکا لە ئێران بەرانبەر گۆڕەپانی چوارچرا وەستابوو، سەیری لەسێدارەدانەکەی دەکرد، قازی محەمەدیش دەڵێت: “بە خزمەکانمان بڵێن بەهیچ شێوازێک لەگەڵ نوێنەری ئەمریکادا دانەنشین، درۆیان لەگەڵماندا کردووە و مەهێڵن نەتەوەی کورد هەڵبخەڵەتێنن”. ئەم زانیارییانە لە پەڕتووکی نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەد و هاوڕێیانی هاتووە.
ئەمڕۆ حەفتاو سێ‌ ساڵ بەسەر ڕووداوی لەسێدارەدانی قازی محەمەدو هاوڕێیانی: محەمەد حسێن سەیف قازی و ئەبولقاسم سەدر قازی، تێدەپەڕێ‌. پەڕتووکی (نهێنییەکانی دادگاییکردنی قازی محەمەدو هاوڕێیانی) ، لە نووسینی محەمەد ڕەزا سەیف قازی و وەرگێڕانی عەلی ئەکبەر مەجیدی، سەربوردە و ژیانی زیندان و چۆنێتی لەسێدارەدانی قازی محەمەدو هاوڕێکانی دەگێڕێتەوە.
ئەو پەڕتووکە لە (230) لاپەڕە پێکهاتووە و لە بڵاوکراوەکانی چاپخانەی شیڤانە، جگە لە پێشەکی وەرگێڕو ژیاننامەی قازی و هاوڕێیانی، باسێکی تایبەتی تێدایە لەسەر نهێنییەکانی دادگایکردنی قازی و وەسیەتنامەکەی، ئەمە جگە لە دەیان بەڵگەنامەی حکومەتی ئێران و سۆڤیەت لەبارەی لەسێدارەدانی قازییەوە.
لەبارەی ئەو بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا هاتوون، وەرگێڕی کوردی پەڕتووکەکە دەڵێت: “ئەم بەڵگەنامانە کە بڵاومان کردۆتەوە (30%) هەموو ئەو بەڵگەنامانە نییە، کە سەبارەت بە حکومەتی کوردستانی ساڵی (1946) و سەرکردەکانی ئاشکراکراون”.
=KTML_Bold=لە دەسەڵاتەوە بۆ خۆبەدەستەوەدان=KTML_End=
قازی محەمەد تەنیا (47) ساڵ ژیا، شارەزایی تەواوی لە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و فەرەنسیدا هەبووە، لەلای باوکی خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە. هەتا باوکی لە ژیاندا بووە بە شێوازی ڕەسمی کاری دادوەری نەکردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵ لێپرسراوی ئیدارەی ڕۆشنبیری و ئەوقافی مەهاباد بووە.
بەپێی بەڵگەنامەکان، قازی محەمەد لە بەردەم دادگادا لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری کوردستانەوە، ئەوەی ڕاگەیاندوە کە لەسەر داوای خەڵک ئەو پۆستەی وەرگرتووە، بەدەق وتویەتی: “خەڵک بە زۆرینەی دەنگ داوایان لێکردم ئەو بەرپرسێتییە لە ئەستۆ بگرم، ئەگینا قەد بەدوای پلە و پایە و پۆستەوە نەبووم، چونکە پێشتر پلە و پایەم هەبوو… بەڵام ئێوە ئاغاکان لەلایەن گەورەکانتانەوە ئەمریکاو بەریتانیاوە فەرمانی لەسێدارەدانمانتان ڕاگەیاند. ئەو هەموو پاساوە مەهێننەوە و فەرمانەکەتان جێبەجێ‌ بکەن، مەرگ لە ڕێگەی ئازادی و نەتەوەدا بۆمان شیرین و جوانە، دڵنیابن ئاخ بەسەر زارماندا نایەت”.
لە مێژوی خەباتی چەکداریی کورددا، قازی محەمەد بووەتە نموونە بەهۆی ئەوەی پەتی سێدارەی هەڵبژارد، تاوەکوومیللەتەکەی دوچاری نەهامەتی و ماڵوێرانی نەبێتەوە. نووسەر ڕوونیدەکاتەوە قازی دوای ئەوەی بڕیاردەدات خۆی بەدەستەوە بدات، بە خەڵکی دەڵێت: “ئەی خەڵکی گەورە و بەشەرەفی کورد، من ڕێبەریتان بووم، بەرپرسی یەکەمین و دوایین ڕووداوەکانم، ئەگەر کەسێک دەبێ‌ لەسێدارە بدرێت ئەوە منم، تەواوی چەکەکانتان پێدەدەم‌ و بەرەو پیری سوپای پەهلەوی دەڕۆم… ئەگەر دیتان هێرش دەکەنە سەر گوندەکان و گیان و ناموستان دەکەوێتە مەترسییەوە، بەرانبەریان بوەستن و خەبات بکەن و هێرشیان بکەنە سەرو دەستیان کوورت بکەنەوە”.
=KTML_Bold=قازی: ئەمریکییەکان درۆیان کرد=KTML_End=
بە بۆچونی نووسەر، لە پڕۆسەی ڕوخاندنی کۆماری کوردستان و دادگاییکردن و لەسێدارەدانی قازی و هاوڕێکانیدا، دەوڵەتی ئێران جگە لە نۆکەری کردن و بوون بە ئامێری دەستی داگیرکەر ڕۆڵێکی تری لە ئەستۆدا نەبووە، هەموو ڕووداوەکان بە پلانی ئەمریکاو بەریتانیا ئەنجامدراون.
بۆ بەڵگاندنی ئەو بۆچونە، نووسەر ئاماژە بەوە دەکات بەپێی بەڵگەنامەکان، دیبلۆماتەکانی ئەمریکا بەیارمەتیی ئەفسەرە ئێرانییەکان لە زیندانی بارەگای مەهاباد دیداریان لەگەڵ قازییەکاندا کردووە. لەو بارەیەوە لە بەڵگەنامەکانی سۆڤیەتدا هاتووە: “نوێنەری ئەمریکاو بەریتانیا لە مەسەلەی کوردستان و بەتایبەت لەبارەی چارەنووسی براکانی قازییەوە لە هەوڵ و تێکۆشاندان، هەموو ڕۆژێک هاتوچۆی مەهاباد دەکەن”.
هەروەکوو نووسەر باسی دەکات باڵێوزی ئەمریکا لە تاران جۆرج ئالن ڕایگەیاندووە ئەگەر قازی ڕازییە، دەوڵەتی ئەمریکا ئامادەیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان یارمەتیی بدات. بەڵام لە وەڵامدا قازی وتویەتی: “نەتەوەی کورد هیچ جۆرە چاوەڕوانییەکی لە دەوڵەتانی داگیرکەر نییە، تەنیا بەهێزی خۆی ئازادی بەدەستدەهێنێت”.
بۆ ڕونکردنەوەی زیاتری هەڵوێستی ئەمریکا، نووسەر دەگەڕێتەوە بۆ وتەیەکی فەرماندەی دایرەی (ژەندار مری) سەرهەنگ ئەمیر پەروێز لەبارەی دۆخی ڕۆژی لەسێدارەدانی قازییەکان، پەروێز دەڵێت: “بێجگە لە پارسی تەبار کە فەرماندەی سەربازی مەهاباد بوو، کەسێک کاتی لەسێدارەدانی قازییەکانی نەدەزانی. ڕۆژی دەی خاکەلێوە بانگیان کردین بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی لە ناوەندی سوپا، لەوێ‌ فەرماندەی سوپای ئێران سەرلەشکر ڕەزم ئارا-مان بینی، بەنهێنی لەگەڵ باڵێوزی ئەمریکا جۆرج ئالن هاتبوونە مەهاباد و ڕەزم ئارا واژوی شای پیشانماندا بۆ حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکان لە دادگای سەربازی”.
دەربارەی ساتی لەسێدارەدانی قازییەکان، ئەمیر پەروێز دەڵێت: “کاتێک قازییەکانیان لەسێدارە دەدا، ڕەزم ئاراو جۆرج ئالن لە قەراخی ڕوباری بەرانبەر گۆڕەپانی چوارچرا وەستابوون و سەیری لەسێدارەدانەکەیان دەکرد، بەرەبەیانی زوو پێش هەڵاتنی خۆر بەبێ‌ ئەوەی کەسێک بیانبینێت لە ڕێگەی (ورمێ‌) وە گەڕانەوە بۆ تاران”.
نووسەر ئاشکرای دەکات سەرەڕای هەموو کۆسپ و بەربەستەکان، دوو کەس لە فیداییانی محەمەد حسێن سەیف قازی بەناوەکانی (رەحیم زاهیدی و ساڵح قەزەڵباش) بە پارە و بەرتیل توانییان بە نهێنی بڕۆنە زیندان و چاویان بە قازییەکان بکەوێت، لەو دیدارەدا قازی محەمەد دەڵێت: “بە خزمەکانمان بڵێن بەهیچ شێوازێک لەگەڵ نوێنەری ئەمریکادا دانەنشین، درۆیان لەگەڵماندا کردووە و مەهێڵن نەتەوەی کورد هەڵبخەڵەتێنن”.
=KTML_Bold=قازی لە زیندانی شا دا:=KTML_End=
لە یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا هاتووە، باس لە ڕەوشی قازی و هاوڕێکانی لە زینداندا دەکات. بەڵگەنامەکەش بریتییە لە نووسراوێک کە قایمقامی گشتی کوردستان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئێرانی کردووە و تیایدا هاتووە: “لەم دواییانە شوێنی (قازی) یەکانیان لە مەهاباد گۆڕیوە و لە شوێنی تاریک و شێداردا زیندانی کراون. هەموویان نەخۆشن بەتایبەت حەمەحسێن سەیف قازی کە پێشتر ڕۆماتیزمی قوورسی هەبووە و جەرگ و ورگی لاوازە و زۆر نەخۆش بووە، لە شوێنێکی وەها نەگونجاودا تەنانەت ناهێڵن دکتۆریشی بۆ بەرن. ئەو کەسانە ئەگەر تاوانباریش نەبن، لانی کەم تاوانباری سیاسین. لە هیچ شوێنێکی دنیادا تەنانەت لە وڵاتانی دواکەوتووشدا ڕەفتاری دژی مرۆڤانە لەگەڵ زیندانەکاندا ناکەن و لە شوێنێک وەکوو مەهاباد کە دەنگی خۆپیشاندەران بەهیچ کوێ‌ ناگات و دەیانەوێ‌ بە ڕق و کینەیەکی تایبەت ئەو کەسە چارەڕەشانە بەبێ‌ تاوان بە ئەشکەنجە لەناویان بەرن”.
هەر لەبارەی ڕەوشی زیندانەوە، نووسەر ئاماژە بەوە دەکات هێزە ئەمنییەکان نەیاندەهێشت کەس چاوی بە قازییەکان بکەوێت و هەواڵێکیان لەدەرەوە پێ‌ بگات. بەڵگە و کاغەزەکانی تاوانەکانیان لە ماوەیەکی کوورتدا ئامادەبوو. ئەفسەرەکان هەموو پەیمان و بەڵێنی سەرۆک وەزیرانیان “قەوام” پێشێلکردو بەپێی یاسای سەربازی لەگەڵ قازییەکان هەڵسوکەوتیان کردووە.
ئەوەی بە لای نووسەرەوە جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە هەرچەندە قازییەکان لە دادگایەکی سەربازی دادگایی کراون، بەڵام بە قانونی سەربازی مامەڵەیان لەگەڵدا نەکراوە. لەوبارەیەوە دەنووسێت: “دادگای سەربازی خێرا کۆتایی بەکاری خۆی هێنا و حوکمی لەسێدارەدانی ڕاگەیاند، سەرسوڕهێنەرتر ئەوەیە کە حوکمەکە بە قازییەکان ڕانەگەیەنرا، ئەوەش بەپێچەوانەی یاسای دادگای سەربازییەوە. قازییەکان سێ‌ مانگ بە و حوکمەوە لە زیندان مانەوە، لەو ماوەیەدا پلان و هەوڵی هێزی داگیرکەر بەتایبەت ئەمریکا سەبارەت بە کوردستان و چارەنووسی قازییەکان دەگەڕا”.
لە بەڵگەنامە مێژوییەکانی دەوڵەتی سۆڤیەتدا لەبارەی ڕەوتی دادگاییکردنی قازییەکان، بەپێی چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند ئەفسەرێک و سیاسەتمەدارانی ئاگاداری دەوڵەت، لەبارەی بەرگرینامەکەی قازی نووسراوە: “قازی محەمەد لە هەموو دادگاییکردنەکەیدا بەدلێری و ئازایەتییەوە قسەی دەکرد، تەنانەت بۆ جارێکیش نەبینرا کە سەر دابنەوێنێت و داوای لێبوردن بکات و پەشیمان بێتەوە”.
=KTML_Bold=کێ‌ دەیویست قازی لەسێدارە بدات؟=KTML_End=
نووسەر هێما بۆ ئەوە دەکات فەرماندەی سوپای ئێران لە کوردستان سەرلەشکر هومایۆنی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکان زیاتر لە هەموو کەسێک بەپەلە بوو، بەپێی بەڵگەنامەکان دەیویست یەک ڕۆژ دوای کۆتایی دادگاییکردنەکە، حوکمی لەسێدارەدانەکە جێبەجێ‌ بکات، بەڵام (رەزم ئارا) لە پەیامێکی تەلەگرافی لە تارانەوە داوای لێدەکات جارێ‌ دەستی لێهەڵبگرێت.
سەبارەت بە بۆچونی شای ئێران محەمەد ڕەزا پەهلەوی لەبارەی لەسێدارەدانی قازییەکان، نووسەر ئەم بەسەرهاتە دەگێڕێتەوە: “دوو ساڵ دوای کوشتنی قازییەکان، لە سەفەری “شا” بۆ مەهاباد لەبەرانبەر بینای نەخۆشخانەی “شێرو خورشید”، خانمێکی ڕەشپۆش پیشانی شا دەدەن و دەڵێن ئەوە هاوسەرەکەی قازی محەمەدە، شا لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و قسەی لەگەڵدا دەکات، دەڵێت: “من حوکمی لەسێدارەدانی قازییەکانم واژۆ نەکردووە، سیاسەتی جیهانی وایکرد”.
=KTML_Bold=هەڵوێستی عەشیرەتە کوردەکان=KTML_End=
لەدووتوێی ئەو بەڵگەنامانەی لەم پەڕتووکەدا بڵاوکراونەتەوە، شەش بەڵگەنامەی تایبەتن بە هەڵوێستی ژمارەیەک کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتی کورد، کە داوای لەناوبردنی قازی و هاوڕێیانی دەکەن، هەروەها تۆمەتباریان دەکەن بە تاوانەکانی “خیانەتکاری و ستەم و خوێن ڕشتن”.
بەڵگەنامەی یەکەم ڕێکەوتی (06-02-1947) بەسەرەوەیە و واژۆی نۆ سەرۆک خێڵ و نۆزدە کەسی پێوەیە و ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە، تیایدا هاتووە: “لە ئێوەی بەڕێز داواکارین ئەو گورگە دڕندانە لەپێش چاوی ئێمە خەڵکی زوڵم لێکراو سزا بدەن، کە برینی ئێمەی خەڵکی ستەم لێچوو بحەسێتەوە”.
نووسراوێکی دیکە هەمان ڕۆژ بە واژۆی (12) کەس ڕەوانەی سەرۆک وەزیران کراوە و هەمان داوای تێدا دوپاتکراوەتەوە. هەمان ڕۆژ لەلایەن (27) کەسی دیکەوە هەمان داوا ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران کراوە.
نووسراوێکی دیکە لە (12-02-1947) بە واژوی سێ‌ کەسایەتی ڕەوانەی دەسەڵاتدارانی ئێران کراوە، تیایدا هاتووە: “داواکارین برینی دڵمان بە لەسێدارەدانی ئەو سێ‌ کەسە داساکێین و بە و هیوایەتەی چاوەڕێی وەها ڕۆژێک بووین سزای خایینەکان بە چاوی خۆمان ببینین”.
نووسراوێکی دیکە واژوی (13) کەسی پێوەیە و مێژوی (15-02-1947) بەسەرەوەیە و هەمان داواکاری تێدا دوپاتکراوەتەوە.
نووسراوی کۆتاییش لە ڕێکەوتی (17-02-1947) لەلایەن حەوت کەسایەتەوە ڕەوانەی سەرۆک وەزیران کراوە و نووسیویانە: “لە جەنابتان داواکارین سزای ئەو خاینانە بدەن و حوکمی لەسێدارەدانیان پێبدەن، کە لەم ڕێگەوە دڵی خەڵکی زوڵم لێکراوی ناوچەکە بحەسێتەوە”. [1]
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 309 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
قڕانی مانگا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
28-04-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
28-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
28-04-2024
سەریاس ئەحمەد
شوێنەکان
تەلان
27-04-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
سوورداش
26-04-2024
سەریاس ئەحمەد
کارە هونەرییەکان
ژنێک بە جلی کوردییەوە
26-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,431
وێنە 105,714
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
کورتەباس
غەڵبە غەڵب
پەرتووکخانە
ژیان و پێویستی سۆزوەرگرتن و سۆزبەخشین
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
ژیاننامە
کریڤان سالار عەبدولڕەحمان
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
دوو گۆرانی ی فۆلکلۆری-خەلیل بەگ-دینەکەم دینێ
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
قڕانی مانگا
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
گۆرانی ی کوردی زازاکی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
ڤایرۆسی رووەکی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.313 چرکە!