图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,262
图片 106,498
书籍 19,256
相关文件 96,949
Video 1,386
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چارەسەری بنەڕەتی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چارەسەری بنەڕەتی

چارەسەری بنەڕەتی
$چارەسەری بنەڕەتی$
#دڵشاد عەبدولڕەحمان محەمەد#
#02-05-2020#
‎لەوەتەی ئێراقی نوێ لە سێ پێکھاتەی شیعە، سوننە و کورد، بە زۆرەملێ، پێکھاتووە، خوێن لە جەستەی دەچۆڕێ، ھیچ کام لەو سێ پێکھاتەیە جا حاکم بووبن یان مەحکوم لەم جوگرافیای ئێراقەدا ئاسوودە نەبوون. ھەر بۆ بیرھێنانەوە ئەگەر کورد بەشێک نەبووایە لە ئێراق، شەڕی ئێران - ئێراق ڕووی نەدەدا، ئەگەر ئەو شەڕە ڕووی نەدایە، ئێراق کوێتی داگیرنەدەکرد، ئەگەر کوێت داگیرنەکرایە نە شەڕی کەنداوی یەکەم و نە شەڕی کەنداوی دووەم ھەڵدەگیرسا.
کەواتە ئەنجامی درووستکردنی ئەم ئێراقە کوژرانی سەدان ھەزار خەڵکی بێتاوانی ھەر سێ پێکھاتەکەی ئێراق، ئێران و کوێت بووە. ئەمە جگە لە وێرانکردن و سووتماککردنی خاک و ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید و لە چاڵنانی سەدان ھەزار ژن و منداڵ و پیر لە سەدان و بگرە ھەزاران گۆڕی بەکۆمەڵدا. ئەمە سەرەڕای بوونی چەندین چارەسەری کاتی و ڕێککەوتنی جیاجیا لە زەمەنی جیاجیادا لەنێوان کورد و نوێنەرانی دیکەی پێکھاتەکان لە ئێراقدا.
دواچارەسەر و دوا ڕێککەوتن کە بە تاجی ڕێککەوتنەکان دەزانرا و کورد خۆی لە خاڵی بەھێزیەوە بەشداری ئەنجامدانی بوو، بەشداربوونەوەی کوردبوو لە درووستکردنەوەی ئێراقی نوێ، بەڵام ئەنجامی ئەم ڕێککەوتنەش کە بە فیدراڵیبوونی ئێراق و بوونی کوردێک بە سەرۆککۆماری لێکەوتەوە، گەیشت بەکوێ؟ بەڕاشکاوانە دەڵێم، ئەنجامەکەی وەک دەڵێن، حەسوود بەغیلی پێنابا.
دڕدۆنگی نێوان ھەولێر و بەغدا ھەر لە سەردەمی درووستکردنی ھێزی دیجلە و دواتر کێشمەکێشمەکانی دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت و غاز و ھەتا پەلاماردانی کوردستان لەلایەن ھێزی چەکداری ئێراق و حەشدی شەعبی، ئەوا نان بڕینی یەکجارەکیشی لێکەوتەوە. بێگومان ناکرێ ئۆباڵی سەرجەم ئەو کارەسات و ماڵ وێرانییانەی بەسەر گەلانی ئێراقدا ھاتووە بە کوردیشەوە ھەمووی بخەینە ملی پێکھاتەیەک، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئۆباڵی ئێراقی عەرەبی ھێندە گەورەترە بە ئۆباڵی کوردان ھەر بەراورد ناکرێت. بەڵام دەتوانین بڵێین ئۆباڵی ھەمووان لە ئەستۆی دەوڵەتانی داڕێژەری ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆیە و بەتایبەت تریش بەریتانیا کە ئەم ئێراقەیان بەبێ ویستی پێکھاتەکانی درووستکرد.
‎بۆ لە ڕەگوڕیشەوە چارەسەرکردنی ئەم دۆخە و بۆ ڕزگارکردنی نەوەکانی داھاتووی خەڵکی ئێراق بە سەرجەم پێکھاتەکانیەوە و دراوسێکانیشی لە ڕووبەڕوونەبوونەوەی ئەو کارەسات و شەڕوشۆڕانەی لە 100 ساڵی ڕابردوودا ڕوویان داوە، ھەڵوەشاندنەوەی ئەم ئێراقە تەنھا چارەسەری بنەڕەتییە، ئەمەش دوور لە دڕدۆنگی و شەڕوشۆڕ و بە گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەگەڵ ھێزە سیاسییەکانی ئێراق، لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی سەربەخۆ لەژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و تیایدا پرسیار لە خەڵکی کوردستان بکرێ کە دەیانەوێت لەم ئێراقەدا بمێننەوە یان سەربەخۆبن، ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە دەبێ ئیلزامی بێ بۆ ھەمووان و بە ئاشتییانە و بەپێی ڕێککەوتن دەرەنجامەکانی جێبەجێبکرێن.
ئێستادا ‎ھەتا ھێزە سیاسییەکانی ئێراق و وڵاتانی دراوسێ و ئەندامە ھەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاساییش دەگەنە ئەو ئەنجامە لەسەر سەرکردایەتیی سیاسیی ئێستای کوردستان، پێویستە کە واز لەم گاڵتەجاڕییەی گەڕانەوە بۆ بەغدا بێنێ و لەجیاتی ئەوە ھەرچی پارەی کۆیان کردووەتەوە لە 29 ساڵی ڕابردوودا و بەشێک لە داھاتی ملیاردێر و ملیۆنەرە نیشتمانپەروەرەکان و سەرمایەی ئەو سەرمایەدارانەی لە ڕێگەی بەخشین و قۆرخکارییەوە لەو 29 ساڵەدا سەرمایەکانیان پێکھێناوە بھێنن و بیخەنە خزمەت سەرکەوتنی ئەو پڕۆژەی سەربەخۆییە و ھاوکات لەگەڵ گەڕاندنەوەی پارەکان ھەرچی نوێنەرانی کوردستانە لە سەرۆکایەتیی کۆمار و حکومەت و پەڕڵەمان و دەسەڵاتی دادوەری بگەڕێنێتەوە بۆ کوردستان و ھەر کەسیش بەغدای ھەڵبژارد و نەگەڕایەوە ئەوە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان ناکات و دەکرێ وەک ھاووڵاتییەکی ئێراقە عەرەبییەکە بمێنێتەوە.
ئەم بابەتە ئەگەر بەوردی لێی بکۆڵرێتەوە و دوور لە موزایەداتی سیاسی دەکرێ لە ماوەیەکی کەمدا پشتگیرییەکی زۆری لەناو ھێزە ئێراقییە عەرەبییەکان و دنیای دەرەوەش بۆ مسۆگەر بکرێت، سەبارەت بە سنووری کوردستانی سەربەخۆش دەکرێ لەسەرەتادا سنووری جوگرافیای ھەرێم بکرێ بە بنەما و ناوچە کێشەلەسەرەکانی ماددەی 140یش ھەروا بمێننەوە و بەپێی دەستووری ئێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت، تا لە کۆتاییدا ئەویش بەپێی ڕێککەوتن چارەسەردەکرێت.
‎بێگومان ئەم بابەتە ئەوە ھەڵدەگرێت کە توێژەر و ڕۆشنبیران بکەونە تاوتوێکردنی، توێژینەوە دەستپێبکەن و دەزگا و ناوەندە میدیاییەکانیش کۆنفرانس و دیداری تایبەتی بۆ سازبکەن بە بەشداری نوێنەرانی سەرجەم پێکھاتە و دەرودراوسێ و توێژەرە جیھانییەکان. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览303
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 02-05-2020
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 02-05-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 03-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览303
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,262
图片 106,498
书籍 19,256
相关文件 96,949
Video 1,386
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!