图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,597
书籍 19,279
相关文件 97,159
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کەی بتەکەت دەشکێنیت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەی بتەکەت دەشکێنیت؟

کەی بتەکەت دەشکێنیت؟
$کەی بتەکەت دەشکێنیت؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە، لەڕاستیدا ئیبراهیم گەشتێکە لە فتی یقال لە ابراهیم وە دەگوازێتەوە بۆ ان ابراهیم کان امة. قۆناخەکانی پێگەیشتنی ئیبراهیم زۆر سەیرن. لە قۆناخی شەکاکییەتی خۆر و مانگەوە بۆ قۆناخی داواکاری پیشاندانی مەحاڵ و زیندووکردنەوەی باڵندە سەربڕاوەکان بۆ گەیشتن بە یەقین، لەوێوە درێژ دەبێتەوە بۆ قۆناخی موناقەشە و بەڵکوو موجادەلەش لەگەڵ بڕیارێکی خودا کاتێک کە مەلایکەکان دێنە ماڵەکەی و پێی ڕادەگەیەنن کە هاتوون گەلی لوط ژێر و زەبەرکەن، ئەم ناڕازییە بە بڕیارەکە و پێیان دەڵێت ئەی نازانن لەو وڵاتەدا خواپەرەستی لێن؟نەک موناقەشە بەکو جیدالیشیان لەگەڵدا دەکات: يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ ئاکام خودا پێی دەڵێت ئەی ئیبراهیم تۆ لەم موناقەشەیە گەڕێ، ئەم قەرارێکە و دراوە و ڕەتناکرێتەوە يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا .
هەڵسوکەوت و بیرکردنەوە سەیرەکانی ئیبراهیم بەردەوام و بەردەوام پشتی ئیبراهیم چەماوەتر دەکات لەبەرانبەر خودادا تا وای لێدێت ئەم مرۆڤە سرک و پرسیارکەر و موجادەلەکەر و گومانگەرایە ببێتە ئەوەی بە حلیم وەسف بکرێت إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ و ئیدی بڕیارە مەحاڵەکە بەبێ جیدال و پرسیار وچەندوچوون لەبەرانبەر زاتی باریدا بدات: کوڕەکەی خۆی سەرببڕێت.
چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکی کێرڤی ژیانێکی سرکە کە هەڵکشانی تەمەن وردەوردە موطیعتر و بە قەولی قورئان حەلمیتر و پێغەمبەرتری دەکات، بەزاراوەی پزیشکی دەیگەیەنتێە پلاتۆیڕادەستییەت. بەڵام گرنگترین شتێک لە ژیانی ئیبراهیمدا بەبۆچوونی من بشێت ئێمە چاوی لێبکەین مەسەلەی بت و بتخانە و فەلسەفەی بتە.
گەر زۆر گشتی قسە بکەین دەتوانین بڵێین کۆی مێژووی ژیان لەسەر ئەم ئەستێرەیە عیبارەت بووە لە شەڕی بتپەرەست و بتشێکن. دەبێ ئەوە ئاماژەی پێبکرێ پێچەوانەی بۆچوونی باوی ئەوەی ئەهلی زاهیر و سەلەفیی بڕوایان پێیەتی شەرت نییە هەموو پەیکەرێک بت بێت یان هەموو بتێک تەنیا پەیکەر بێت. کە باسی زیهنییەتی بتشکێنییش دەکرێ خێرا وێنەیەکی ئیبراهیمی لە زیهنی هەموومان درووست دەبێ بەوەی ئەو یەکەم کەسە دەکەوێتە وێزەی بت و بتکەدە و بۆ ئەبەد زەبرێکی مێژووبڕ لە زیهنیەتی بتسالار نەک دار و بەرد و پەیکەری بێگیان دەوەشێنێت.
ئیبراهیم بە تەمەنیێکی کەمی نزیک لە تەمەنی هەرزەکارێکەوە کۆمەڵێ پەیکەر دەشکێنێت کە خەڵکێک بە پیرۆزی دەزانن، دواتر نەک خەڵکەکە هەر نایەنە ژێر باری ئەو کارەی کە ئیبراهیم دەیەوێت لەم پڕۆسەی شکاندنەوە پیشانیان بدات، بەڵکوو مەنجەنیقی بۆ قانگ ئەدەن و شاربەدەریشی دەکەن، ئەمە بۆ دەکەن؟ چونکە بەنرخترین شت لای هەر مرۆڤێک ئەو وەهمانەیە کە ژیانی لەسەر بیناکردووە و نایەوێت لێیتێکبچێت، ئیبراهیمیش بە ئەنقەست دێت ئاگر لە خەرمانی ئەم وەهمانە بەردەدا کە لە مێشکی ئەماندا کەڵکەڵەی بەستووە، بۆیە داخکردنی مەنجەنیق بۆی تۆڵەیەکی تەواو عادیلانەیە لە زیهنییەتی ئەوانەدا کە پێیان وایە کەسێک کە هاتووە دەیەوێت ئاگر لەخەرمانی سەدان ساڵەی وەهمەکانیان بەربدات بۆیە تەنیاوتەنیا مەحفکردنەوەی فیزیکی بەهەمان ئەو ئاگرەی کە وەهمەکانی خۆیانی سووتاندووە دەتوانێت قەرەبووی زیانەکایان بکاتەوە. مەگەر ڕۆژانە ئەم بیانووە زیاد لە جارێک نادرێتەوە بە گوێماندا: واز بێنە خودا نانێکی داوە با لێمان تێکنەچێ؟ ئەم قسەیە ڕێک هەمان قسەی گەلەکەی ئیبراهیمە کە کەسی گۆیا لە ڕێگەیەوە دەیەوێت بڵێت: وازبێنە دەقمان بەم وەهمانەوە گرتووە با لێمان نەشێوێت، ئەو نانەی کە گەلەکەی ئیبراهیم دەیانخوارد سەرچاوەکەی هی زیهنیەتی بت بوو، ئەوانیش نەیادەویست لێیان تێکبچێت.
لە ئایەتی قَالُواْ سَمِعْنَا فَتًى يَذْکُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ قورئان بە بێ هۆ لەو ئایەتەدا وشەی ''فتی'' ی بەکار نەبردووە بۆ ئیبراهیم لە کاتێکدا لەسەر زمانی خوداوە ئیبراهیم بۆخۆی ئومەتێک بووە ان ابراهیم کان امة قانتة، فتی لە زمانی عەرەبییدا دۆخێکی میانەگیریی هەیە لەنێوان هەرزەکاری و گەنجێتییدا. خەڵکەکە بە مەبەست وشەی فتی هەرزەکار بەکاردەهێنن و قورئانیش بە دەقیقی هەمان وشەی ئەوان دەگوازێتەوە. هۆکاری سەرەکی ئەمە ئەوەیە کە شکاندنی بت لە زیهن و عەقڵییەتی مرۆڤدا هەمیشە بە کارێکی هەرزەکارانە لێکدەدرێتەوە و بتپەرەستان زیاد لە شکاندنی بتێکی بەرجەستەی نێو بوتخانە لە شکانی بتەکانی نێو کاسەی سەری خۆیان دەترسێن و پێش ئەوەی بیانەوێت باوەڕ بە شکاندنی بتتەکانی مێشکی خۆیان بهێنن دەیانەوێت کەسی بتشکێن لە مێشکی خۆیاندا بە بەکارهێنانی گوزارەیەکی وەک بچوککردنەوەی ژمارەیی و تەمەن بیشکێنن.بەبڕوای من لایەنی سەرەکی بەکارهێنانی وشەی فتی لەلایەن ئەو بتپەرەستانەوە سوکایەتیی کردنبووە بە کارێکی کە کەماڵی لێدەخوێنرێتەوە بەڵام لە زیهنیەتی ئەواندا ناکامڵێک ئەنجامیداوە. ئەوەی ئایەتەکە دەڵێت بیستوومانەهەرزەکارێک هەیە خراپ باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم هیچ نییە جگە لە بێتفاقیی بەرانبەر دۆخێک کە کەسێک بە سووتاندنی ئەو وەهمانەی کە تۆ بە حەقیقەتت زانیون دەیخوڵقێنێت و دەتخاتە نێۆ پانیکێک کە ئیدی قسەت پێنامێنت و دەڵێیت: کاکی برا تۆ خۆ موت لێنەهاتووە، ئێمە سەرمان لەم شتەدا سپی کردووە تۆ چیت دێیت قسەی تێدا دەکەیت، تەمەنەکەت هی ئەوە نییە قسەی زلی لەمجۆرە بکەیت. ئەم زیهنیەتە بتپەرەستە چونکە بەشوێن بەرژەوەندییەوەیە هەمیشە ژمارەپەرەست و چەندێتی سەنتەرە نەوەک پرسیار لە چۆنێتی بکات.
دەڵێن پێش شکاندنی بتی بتخانە ئیبراهیم بە قسەکانی دەیەوێت بتی نێو زیهنییەتە بتسالارەکەیان بشکێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە بتە گەورەکە ناشکێنێت، دەیکاتە دەستکەلای درووستکردنی ئارگیومێنتی بێدەسەڵاتبوونی بت و لێیەوە پێیان دەڵێت ئەوەی ئێوە ئیعتبارتان بۆ داناوە لەڕاستییدا ئەم پەیکەرانە نین، ئەوانەن کە لە زیهنییەتی خۆتاندا وێنەیەکی بێ فۆڕم و بێ ڕەنگتان بۆ کێشاون و بە گوێرەی پێویستیی ڕۆژەکەتان فۆڕمیان دەدەنێ، جارێک دەیانکەنە فریادەڕس بۆ چارەسەری نەخۆشیی و بەدەستهێنانی ڕزق، جارێک دەیانکەنە سەرۆک و سەکردەی بێ مەسیل و بێ نەزیری سەڵتەنەت کە گەر ئەمان نەبن دوژمن دەمانخوات، جارێکی دیکە فۆڕمی جەنەراڵێکی جەنگیان پێدەبەخشن و بۆ سەرکەوتن لە جەنگەکانتان و لە بەردەمیاندا دەکەونە سەرچۆک و لێیان دەپاڕێنەوە، جارێکی دیکە داوای مەعاش و ژیان و مەعیشەتیان لێدەکەن، بەڵام ئەوەی کە هەرگیز بە خەیاڵتاندا نایەت داوای بکەن لێیان ئەوەیە کە خودی خۆتان پێ بناسێنن، چونکە لەگەڵ ئەوەی ئەم داوایانەتان کرد ئەوان لە بتبوون دەکەون و خۆبەخۆ دەگەنەوە بە خودە ڕاستەقینەکانتان. هێندەی مەحاڵ نەکردەیە یەکێک بە خودە ڕاستەقینەکەی گەیشتبێت بکەوێتە داوی بت و بتکەدە و ئەربابەکانیان، بۆیە بتپەرەستانی ئەمڕۆش لەژێر ناونیشانەکانی ئەوەی فەلسەفە کوفرە، بیرکزدنەوە حەرامە، نەقڵ پێش عەقڵە، سەلەف خۆ وایان نەکدووە، دەقمان نییە لەمبارەیەوە و...هتد دەیانەوێت لە گەیشتن بە خودە ڕاستەقینەکانمان دوورمان بخەنەوە و هەر بە بتپەرەستی بمێنینەوە.
نەفرەتی ئیبراهیم لە بت ئەوەندە گەورە بوو لە کۆتایی تەمەنیشیدا هەر دەترسا خۆی و منداڵەکانی جارێکی دیکە بکەونەوە داوی بت و بتسالاران، دەڵێت چی:واجنبنی و بنی ان نعبد الاصنام ئەم ترسە زۆرەی ئیبراهیم لە بت تەنانەت لە کۆتایی تەمەنیشیدا لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت؟ دیارە ئەو لەوە گەیشتبوو بەو زۆر و زێڕە زۆرەی کە بتان و ئەربابانی بت خاوەندارێتیی لێدەکەن هۆکاری سەرەکی سەرگەردانکردن ونکردنی مرۆڤن لە خۆیان ڕبی انهن اضللن کثیرا من الناس زەڵاڵەت خو ونکردن نەبێت چییە ئیدی؟
کۆی سیکوێنسسی ئایەتەکە بەم شێوەیەیە إِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ ڕَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ خۆی و کوڕەکانی لەبت بپارێزێت بۆچی؟ ڕب إنهن أضللن کثيرا من الناس مرۆڤ گوڕا دەکەن لەوەی بگاتە حەیقەتی ڕاستەقینەی خۆی، هەربەوەندە ئیکتیفا دەکات ؟ دیارە نەخێر فمن تبعني فإنه مني ئەوەی شوێنم بکەوێ لە شکاندنی بتدا ئەوە لە منە و بگرە لە من منترە، ئەوەشی ملەجەڕێ دەکات: ومن عصاني فإنک غفور ڕحيم
بوون کە زاتیی نەبوو، لە خودی مرۆڤە کە خۆی نەبوو، گرێدراوی کۆمەڵێک شتی دەرەوەی خۆی بوو، بەردەوام پێویستیی بە بتێک دەبێت تا خۆی لە پەنادا حەشار بدات و چیرۆکی لاوازییەکانی خۆی بۆ بگێڕێتەوە، بکوڕوزێتەوە و بیلێسێتەوە. هێز و پارەو دەسەڵات لە مێژوودا سێکوچکەی بێدەسەڵاتکردن و بێ خودکردنی مرۆڤ بوون، تا مرۆڤ بێ خود نەبێت بت ناتوانێت بچێتە سەر ستەیجی شانۆییەکە و ڕۆڵی خودا بگێڕێت. بەڵام کاتێک بوون لە زاتی خۆیدا بوو، ئیبراهیمیی بوو، خاوەندارێتییەکەی ناوەکیی بوو، ئەوا دەبێتە ماشێنێک و ئینسانەکەی خاوەنی بۆ هەمیشە و ناکۆتا لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێت و بە دەهلیزەکانی مێژوودا وەک ئاو دەیچۆڕێنێتە نێو هەموو زەمەنێکەوە و بەرگەی زەمەنی پێدەگرێت. نەک هەرڕادەستی بتان نابێت بەڵکوو دەشیان شکێنێت.
شکاندنی بتەکانی نێو بتخانە بۆ ئیبراهیم جگە لە شکاندنی ئیعتباریان لە زیهن و خەیاڵدانی خەڵکەکەیدا شتێکی دیکە نەبوو چونکە گەورەیی و بچوکی بت پەیوەندی بەگەورەیی و بچووکی ئەو دارو بەردەوە نییە کە ئەو بتەی لێدرووست بووە بەڵکوو پەیوەندی بەو ئیعتبارەوە هەیە کە ئێمە لە زیهن و مێشکی خۆماندا بۆ ئەو بتەی دادەنیین.
چیرۆکی ئیبراهیم چیرۆکی نهێنی مانەوە و پوکانەوەیە، ئیبراهیم پێمان دەڵێت گرنگ نییە چەندە مرۆڤێکی گەورەی لە ڕۆژەکەی خۆتدا، ئەوەی گرنگە هەڵوێستت لەو ڕۆژەدا چی بووە بەرانبەر بت و بتخانە و ئەرباب و ماستاوچیانی دەوری بت و بتخانە، ئایا چەندە ڕاستگۆبوویت لەگەڵ بیرو باوەڕو بۆچوونە دژە بتپەرەستییەکانتدا؟ چەندە خۆت بویت و موجەرەد و بێ پەروا بوویت؟ چەندە باکت بە ڕیکلام و زۆر و زێڕی بتەکان نەبوو؟ چەندە بێگومان بوویت لەوەی ئەو بتانە زۆر لاوازترن لەوەی بەرگەی پاچەکەی تۆ بگرن؟ چەندێک نرخت لەسەر خۆت دادەنا لەبەرانبەر زێڕە زۆر و کۆمپانیا و ماشێن و عەقاراتە لوکسەکانی بتپەرەستاندا؟ ئایا دەربارەکانی بتخانە دەیانتوانی مێشکت هاک بکەن و لەبەرانبەرڕادەست بوون و وازهێنان لە بوونە حەقیقییەکەت بە مشتێ دۆلار و دینار عەقڵت لێبکڕن؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览718
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 23-10-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-01-2023
本文已被审查并发布( شەنە بەکر )on21-01-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品已被浏览718
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,092
图片 106,597
书籍 19,279
相关文件 97,159
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!