برێشکە: یەکێکە لە خۆراکە کوردەوارییەکان، بەزۆری دەدرێت بە منداڵ، برێشکە واتە: گەنمی برژاو، ئامادەکردنەکەی بەو جۆرەیە کە کابانێک کەمێک گەنم بە وشکی دەکاتە ناو ساجێک یان قاپێکەوە و لەسەر ئاگرێکی هێواش دایدەنێت، بەردەوام تێکی دەدات بۆ ئەوەی نەسووتێ، پاش کەمێک گەنمەکە دەبرژێ و ئاڵ دەبێ، بۆ خواردن ناسک و خۆشە.
تێبینی: لە دەڤەری #کۆیە# بە گوڵەبەرۆژە دەڵێن برێشکە.[1]