پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتوک PDF 19,263
فایلێن پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە پاش سەدو دووساڵ بە سەر پەیماننامەی سیڤەردا. کۆنفیدراڵی لە ئێستادا باشترین هەلە بۆ ڕزگاربوونی باشووری کوردستان لەو قەفەسە
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە پاش سەدو دووساڵ بە سەر پەیماننامەی سیڤەردا. کۆنفیدراڵی لە ئێستادا باشتری...

لە پاش سەدو دووساڵ بە سەر پەیماننامەی سیڤەردا. کۆنفیدراڵی لە ئێستادا باشتری...
نووسینی: عارف باوەجانی.
$لەم وتارە باس لەم خاڵانەی خوارەوە دەکرێت$
1- دەستپێک: مێژووی کورد لە پەیماننامەی سیڤەر و خۆرهەڵاتی ناڤین.
2- پێناسەی پەیماننامەی سیڤەر
3- ئاسانکارییەکانی سیڤەر بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
4- باشوری وڵات بەرەو کۆنفیدرالی ڕیگەی بۆ خۆشکراوە.
5- کورتەیەک لە سەر کۆنفیدراڵی یاخود کۆنفیدراسیۆن (Confederation)
6- نموونەی چەند یەکێتی و کۆنفیدراڵییەکی مێژوویی.
One hundred and two years after the Treaty of Sevres. Confederation is the best chance to get South Kurdistan KRG out of this cage. By Arif Bawecani
مائة واثنان سنة بعد معاهدة سيفر. کونفدرالية هو أفضل فرصة لإخراج جنوب کوردستان من هذا القفص.
دەستپێک: ڕووداوەکانی مێژووی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پێشهاتەکانی ئەو سەردەمە لە سەر ئەو سنوورانە، ساڵانە بۆنی نوێبوونەوەیان لێدەکرێت ولاپەڕەکان دووبارە هەڵدەدرێنەوە پێداچوونەوەیان پێدادەکرێت. لەم ئان و ساتەدا کە 102 ساڵ بە سەر ڕێکەوتننامەکەی سیڤەردا تێپەڕدەبێت، بینەرو بیسەری کۆمەڵێک ڕووداو گۆڕاونکاری ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناڤینین. کە بەرچاوترینیان، ئاشتی عەرەب ئیسرائیل، پەرە سەندنی کێشەی ناوخۆیی شیعە بە شیعە. لاوازبوونی پێگەی ئێرانی لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست. ئاڵۆزی پەلامارەکانی ئەردووغانی تورکیا بۆ سەر کوردستان و کێشەی دیپلۆماسییەکانی لە ئاست جیهاندا. لاوازی سووریا و مانەوەی بە نیوەچڵی، و دەبینین کە سوپای وڵاتانی زلهێز لە سەر خاکەکەی تارتارێنیتی.
گەلی غەدر لێکراوی ئێمەش کە یەکێکە لە نەتەوە ڕەسەنەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین، هەمیشە لە سەرەوەی لاپەڕەکانی ئەو مێژووەدایە. لە ڕویجینەتیکییەوە و لە ڕەگ وڕیشەشدا، بە هیچ شێوەیەک لە ڕەگەزی فارس و تورک و عەرەب نزیک نین. نە کەمینەیەکی نادیارین لە گۆشەیەکی بچووکی جوگرافیای خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا ژیابین، تا لە مێژووی نەیارانماندا بە ئاسانی ون بکرێین.
هەر بۆیە ئاور لە هەر جۆرە ڕێکەوتننامە و پەیماننامەو گۆانکارییەکی مێژوویی لە خۆرهەڵاتی ناڤین بدەینەوە، کە لە سەدان ساڵ پێشەوە ڕوویدابێت، یا لە سەدان ساڵ پاشتریش ڕووبدات. گەلی ئێمە لەو مێژووانە بە زەقی دیارەو ڕۆڵی کاریگەریشی بووەو دەشبێت.
ڕێکەوتننامە(پەیماننامەی) سیڤەر : سەدو دوو ساڵ پێش واتە لە 10-08-1920 لە سەردەمێکی ئاڵۆزی ناکۆکییەکانی جەمسەرەکانی ناوچەکە. پەیماننامەیەکی گرنگی مێژووی لە شاری سیڤەری فەرەنسا، کە ناسناوی پەیماننامە یا ڕێکەوتننامەی سیڤەری لێنرا، لە نێوان چەند وڵاتێک و ئیمپراتۆرێکی ئەو سەردەمەدا واژۆ کرا. لەو هاوپەیمانییە کە ئەوەی مێژوو باسی لە هێندێک لە ناوی وڵاتەکان کردووە. ئاماژە بە دەوڵەت و ئیمپراتۆرییەکەی خەلافە تی عوسمانی، و دەوڵەتانی دیکەی هاوپەیمانی لە نێوان بەریتانیا و فەرەنسا و چەند دەوڵەتێکی دیکەی ناو ئەو هاوپەیمانیە کراوە. ئەگەر دەچینە ناو وردەکاری ئەو هاوپەیمانییە و دابەشکردن و دیاریکردنی هێندێک سنوور بۆ وڵاتانێک کە ئێستا خۆیان بە زەبەلاح دەزانن، بۆمان ڕووندەبێتەوە کە نە پانتایی ئەرزیان، و نە سەرژمێر، و نە پیت و بەرەکەتی سەر خاکەکەیان، ناگات یەک بەشی داگیرکراوی کوردستان.
بەداخەوە! یا دەکرێت بڵێن لە کەمشانسی کورد لە ناو گڕێکوێرەکانی مێژوودا، لەو دابەشکردن و سنوور دیاریکردنەشدا، کورد هەر بە دەوڵەتی سەربەخۆ دیاری نەکرا. بەڵام لە چەند مادەیەکدا ناڕاستەوخۆ ڕێگە ئاسانی بۆ بەرەو سەربەخۆبوونی کوردستان کراوە.
بە شێوەی خوارەوە ئاماژە بە مادەکان وئاسانکارییەکان دەکەین:
لە سەر بڕیاری ئەو هاوپەیمانییە، بەندێک لە ژیر ناوی بەندی 62و بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی دیاریکراوی پێوەندیدار بەو بەندەوە، پەسەندکرا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکان. کە نوێنەری 3 وڵاتی گرنگی وەک بەریتانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا لەو لیژنەیە دەبن. ئەو سنوورانەی کە ئەو لیژنە لەو 102 ساڵ پێشە ئاماژەیان پێکردووە، هەموو سنووری کوردستانی مەزنی تا سنووری ئەرمەنستان دەگرتەوە. دوای چەندین مانگ و چەندین دانیشتنی دیکە، کە کوردیش تێیدا بەشدار بووە، پەسەند کردن و زیادکردنی چەندین بەندی دیکەی، وەک بەندی 63 و 64 لێکەوتووەتەوە.
مخابن ئەو شانسە هەر بەر کورد نەکەوت و ئەو کارەش بە دەسیسەی عوسمانییەکان و تورکەکان، تێکچوو. هۆکارە بەرچاوەکەش کە تورکەکانی تەواو ترساندبوو، ئەویش لە بەندی 64 دا بوو، کە لەو بەندەدا ڕەزامەندی تێدادرابوو. واتە بەو شێوە ئەو خاڵە پەسەندکرابوو، کە ئەگەر زۆربەی گەلی کورد لە چوارچێوەی ئەو سنوورەی، کە بە سنوورەکانی پەسەندکراوی بەندی 62 دا دیاریکرابوو. لە پاش ماوەیەکی دیاریکراو، کە هێندێک لە $سەرچاوەکان$ ئاماژە بە ماوەی ساڵێک تا 2 ساڵ دەکەن.
ئەگەر بیانەوێت و داوای سەربەخۆیی لە کۆمەڵەی نەتەوەکان بکەن، و لە ژێر دەسەڵاتی تورکیا جیاببنەوە، ئەوا مافی خۆیانەو یاساییە و ڕێگەپێدراوە، کە دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیەنن. هەر بۆیە تورکەکان چی وەک خەڵک و چی وەک دە وڵەتەکەش بەهیچ شێوەیەک ئەو مافەیان بۆ گەلی کورد پێ ئەزم نەدەکرا. تا سەرئەنجام هەوڵێکی زۆری لۆبیگەرییان لە ڕێگەی بەخشینی ئەرزو ئاو مادییەوە خستەگەڕ، ئەو پەیماننامەیان گۆڕی و پەیماننامە شوومەکەی لۆزان واتە لە ڕێکەوتی24-04-1924 لە شۆێنی سیڤەر دامەزراند.
ئیتر لەو کاتەوە ڕێگەی یاسایی لە دروستبوونی دەوڵەتی کوردی ئاستەنگی تێکەوت، و داگیرکاری و ستەمی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد لە هەموو بەشەکان پەرەی سەند.
باشوری وڵات بەرەو کۆنفیدرالی ڕیگەی بۆ خۆشکراوە.
وەک دەبینین کە تورکیا بە بیانووەکانیەوە بەرنامەی پەلاماردانی بەشی زۆری ڕۆژئاوای کوردستانی خستووەتە پڕۆژەی کارییەوە. ڕوونە کە مەترسی لە دەستدانی دەسکەوتەکانی ڕێکەوتنەکەی لۆزانی هەیە، دەیەوێت هەنگاوی زیاتر بنێت، و لە حەدی سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی زیاتر زیادەڕەوی دەکات. تا وڵاتان ناچار بکات بە نیوەیش لەگەڵی ڕێکەون، بۆ ئەوەی زۆر لە سنوورەکانی دەسەڵاتی سەردەمانی لۆزانی لە دەست نەدات.
دۆخی ئێرانیش ڕوونە کە لە چی حاڵێکدایە، چۆن زۆرینەی نەتەوەکانی بندەست، بەرنامە ڕێژی بۆ وەدەرنانی فارسەکان دەکەن لە سەر سنوورەکانیان. یا چۆن لە ئاست ناوخۆ و دەرەوە ڕووبەڕووی داڕمانی سیاسی و ئابووری و دیپلۆماسی بووەتەوە.
وەک دەبینین کە ئێراقی پاش2003 بەردەوام بەرەو نا ئارامی و داڕمانی سیاسی وئەمنی دەبێتەوە. ئەمەش باشترین بەڵگەیە کە باشووری وڵاتمان بتوانێت ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، یا وڵاتانی زلهێز و خاوەن باوەڕ لە ناوچەکە، بهێنێتەوە سەر ئەو باوەڕەی، کە گەرەنتی پێکەوە ژیان لە نێو ئەم ئێراقەدابۆ خوودی ئێراقییە عەرەبەکانیش نەماوە، تا بگات بە مافەکانی گەلی کوردستاندا. لەوەتی ئێراق لە سەردەمانی کۆنی دەسەڵاتی خولەفاکانەوە تا سەردەمانی بە حکومەتکردنیان، بەردەوام لە نێو کێشەی ئاینی و ناوچەیی و تایفەیی بووەو دەبێت. کەوابێت ئێراقێکی یەکپارچەیی و دیمۆکرات سەرکەوتوو نەبووە، بگرە تەنیا چووەتە بواری خەیاڵ و خۆزگەوە. کردەوەکان و شەقامی ئێراقیش دەیسەلمێنن نە ئەم سەردەمە، بگرە و بۆ دەیانساڵی دیکەش چاوەڕوانکراو نییە.
ڕوونیشە کە ئاستەنگیەکانی سیاسی و نێودەوڵەتی لە ئێستادا بۆ هەنگاوی کۆتایی: کە سەربەخۆیی یەکجارییە هێشتا لەئارادایە. کەوابێت دەکرێت لایەن و دەزگاکانی باشووری وڵاتمان، لە دەوری یاسا و پڕۆسەیەکی یەکگرتوویی و تەباییەکی سەرنجڕاکێشدا، دڵنیایی بە دۆستانمان بدات، کە کوردستان بەرەو پێشکەوتن و ئاشتی و ئاوەدانییەکی باش دەڕوات. بەو شێوەیە دەتوانن کار بکەن بۆ کەڵک وەرگرتن لە ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی باشووری وڵات بە شێوەی کۆنفیدراڵی. بۆ ئەوەی لە زۆربواردا دوورببنەوە لەو کێشەو نائارامییانەی کە پەیتا پەیتا لە بەغدا ڕوودەدات. ئەو کۆنفیدراڵیە دوای ماوەیەک بە کرداری یەکگرتووانە و پێشکەوتوانە و بۆژانەوە، بە ئاسانی ڕێگاکە خۆشدەکات بۆ هەنگاوی کۆتایی سەربەخۆیی گەلەکەمان. ئاکامی ڕێفراندۆمی2017 بەڵگەیەکی سیاسی و خواستی گەلی باشووری وڵاتە، کە بە ویستی 93٪ نایانەوێت لە گەڵ ئەم وڵاتە پڕگێژاوە بمێنێتەوە.
گەلۆ: کاتێک مێژوو شایەتیمان بۆ دەدات کە سەدو دووساڵ پێش، لە ئاست وڵات و ئیمپراتۆرە گرنگەکانی ناوچەکە حسابی زۆرمان لە سەر کراوە، بۆ دەبێت دوای 102ساڵیش هەر بە گوومانەوە و سارد و سڕی و ترسەوە باس لە مافی سەربەخۆیی گەلەکەمان بکەین. نەوەی دەیان ساڵی دیکە بە تووندی بەر ڕەخنەمان دەگرن و لێمان دەپرسن، باشە ئەوانەی سەدو دوو ساڵ پێشووتر کە ئەگەر زۆر ئەزموون و شارەزاییان نەبوو، ئەی نەوە و تێکۆشەرانی داهاتوومان بۆ نەیانتوانی لەو هەموو گۆڕانکارییانە، هەلێک بقوۆزنەوە و ڕزگارمان بکەن. وا دیسانەوە لاوازی ئێراق هەڵێکی زۆر لە بوارە لە ئاست نێونەتەوەییشدا. دەسەلمێندرێت کە گەلی کورد نزیک بە 20 ساڵ چاوەڕوانی ئێراقی نۆییشی کرد ئەویش وڵامی نەدایەوە.
لە #25-09-2017# کە هەلێکی مێژوویی گرنگ لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، وێرای ئەوەی کە 93% خەڵک بە خرۆشەوە بە دەنگ ئەو پرۆسە گرنگەوە هاتن، ئەویش جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕێفراندۆم بۆ باشووری کوردستان بوو. کەچی ئەوەندەی لایەن و هێندێک بە ناو ڕووناکبیری کورد، تا ئێستاش لۆمەی ئەو ڕێفراندۆمە دەکەن، ئەوەندە لە داگیرکەرانی کوردستان نابیستین. هێندێک دەڵێن ئەو ڕێفراندۆمە وایکردووە، کە بووجە نەماو، وەک ئەوەی وابێت ئەو هەموو مێژووی خەباتەی کوردستان، تەنیا لە پێناو مووچەو پارە بووە کە داگیرکەران بۆمان بنێرن. یا هەندێک دەڵێن ئەگەر ئەو ڕێفراندۆمە نەبایە، #کەرکووک# و ناوچەکانی دیکە لە دەست نەدەدران، لە حالێکدا ئەو ناوچانە تەنیا لە سەردەمانی هاتنی داعشدا دەس کورد کەوتبوونەوە.
هەموو بەڵگەو لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێراقی شایەتی لەوە دەدەن، کە ڕێفراندۆم بکرایە یا نەکرایە، ئەوان لە پاش شەڕی داعش هێزەکانی خۆیان بە پشتیوانی تەواوی ئێران دەهێنایەوە بۆ ئەو شوێنانەو، و ئەو گێچەڵەیان هەر بە گەلی کورد و باشووری وڵاتمان دەکرد.
بەو هیوایە کە گەلەکەمان بەو هەموو ڕووداوانەی لە مێژوودا تووشی دەبن، لە ویستی سەربەخۆیی نەکشێنەوەو کۆڵنەدەن، و بگرە فشارە نێونەتەوەییەکان بۆ بە دەستهێنانەوەی ئەو مافە ڕەوایانە هەر لە سەر مادەکانی 62 و63 و64ی پەیماننامەی سیڤەری ساڵی 1920 دووبارە بهێننەوە، ناو کۆڕ و کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهان.
کورتەیەک لە سەر کۆنفیدراڵی یاخود کۆنفیدراسیۆن (بە ئینگلیزی: Confederation)
بۆ هەرکام لەم چەمک و وشانە، مێژووییەک یا هۆکارێک هەبووە کە هۆکاری سەرهەڵدانی بوون. وشەیەکی فەرانسییە و لە ناوەڕۆکدا مانای یەکێتی ویەکبوون و هاوبەشی دەدا.
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا چەمکی کۆنفیدراڵی لە وڵاتی سویسرا وەک چارەسەری گوونجاو بۆ هەرێمە جیاوازەکانی ئەو وڵات پێکهاتبوو. چوون لەو سەردەمانە واتە سویسرای کۆن، خاک و جوگرافیای ئەو وڵاتە تایبەت بە یەک نەتەوەو زمان و ڕەگەز نەبوو. بەڵام چەند نەتەوەیەکی هاوسنوور بوون. دواتر کە هەموو نەتەوەکان خۆیان لەم ولاتەدا بە خاوەن خاک و ماف بینییەوە، لە سەر ویستی خۆیان لە کۆنفیدراڵییەوە گەڕانەوە بۆ سوسیرایەکی فیدراڵی.
کۆنفیدراڵی یا کۆنفیدراسێونی، واتای بوونی وڵات و کیانێکی سەربەخۆی تەواو، بەڵام وەک ئاڵیانسێک یا جۆرە ڕێکەوتنێک و هاوبەشییەک لە نێوان چەند دەوڵەتێکی سەربەخۆ و هاوسنوور درووست دەبێت. واتە ئەو دەوڵەتانە بێجگە لە ڕاپەڕاندنی کاری خۆیان وەک دەوڵەتێکی تەواو سەربەخۆ، هاوکات پێکەوە لیژنەیەکی کاری هاوبەشیان دەبێت، بۆ هەبوونی هەماهەنگی لە سیاسەتەکانی هاوبەشیان. وەک نموونەی هێزی بەرگری هاوبەش بۆ پاراستنی سنووری ئەو وڵاتانە پێکەوە، وەک گۆڕینەوەی وزەی هاوبەش، وەک سیاسەتی هاوبەش لە ئاست نێونەتەوەییدا و زۆر خاڵی دیکەش کە لە نێو یەک ناوی هاوبەشدا. بەڵام هەرکات هەر کام لەو وڵاتانی ئەندام لەو کۆنفیدراسێونە بە دەنگدانی زۆرینەی پێکهاتەکان بیانەوە لەو هاوبەشییە جیا دەبنەوە. کەوابێت کوردستانیش بەو پێناسە دەتوانێت کۆنفیدراڵی ڕاگەیەنێت، ئەگەر باشی ئێراق وایکرد، کوردستان بگەڕێتەوە بۆ فیدراڵی، یا پێچەوانەکەی ئێراقی نا ئارام ناچاری بکات بۆ سەربەخۆیی یەکجاری.
لە مێژووە کۆنەکان زۆر سیستەمی کۆنفیداڵی هەبوو، خوێنەر بە هەموویەوە ماندوو ناکەم، من لێرەدا تەنیا ئاماژە بە چەند نموونەیەکی گوونجاو هاوشێوە دەکەم. کە چۆن دوای ماوەیەک پێکەوە کارکردن، لایەنی مەبەستدار بە ئاسانی یا گەڕاونەتەوە ناو وڵات یا بە تەواوی لێی دابڕاون.
$نموونەی چەند یەکێتی و کۆنفیدراڵییەک.$
1- کە باشترین نموونە هەر لە مێژووی ئێراقدا. درووستبوونی یەکێتی عەرەبی(یەکێتی هاشمی) بوو لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی پاشایەتی عێراقی وئوردن، هاوشێوەی کۆنفیدرالی لەساڵی1958. لە پاش پێنج مانگ بە هۆی شۆڕش یا کۆدیتای 58 لە ئێراقدا. کۆتایی بەو کۆنفیدراڵیە 2 پاشایەتییە هێنرا.
2- کۆماری عەرەبی یەکگرتوو، کە یەکێتیەکی کۆنفیدراڵی بوو لە نێوان میسر و سووریا و باکووری یەمەندا لە ساڵانی 1958-1961دا. ئەوان کە یەک نەتەوەو یەک زمان و یەک کولتور و یەک ئایینیش بوون، بەڵام چوون پێکەوە نەسازان دوای3 ساڵ کۆتاییان پێهێنا.
3- یەکێتی سۆڤیەت یا یەکێتی کۆمارە سۆشیالیستەکانی سۆڤیەت، بە شێوەی کۆنفیدراڵی پێکهێنەری (دەوڵەتێکی هاوبەشی سۆشیالیستی زلهێز بوو لە نێوان ئاسیا و ئەورووپادا. کە لە ساڵی 1922دا دامەزرا، لە 26-12-1991 هەڵوەشا و کۆتاییهات. هۆکارەکەشی سەرهەڵدانی هەژاری و لاوازبوونی دەسەڵاتی چەند وڵاتێکی ئەندام تێیدا.
4- نموونەی سڕبیا و چیای ڕەش، کە لە نێوان ساڵانی 1982 تا 2006 بەڵام بە هۆی سەرنەکەتوویی چەند وڵاتێک لەو کۆنفیدراڵیە، چوونە دەرەوە و کۆتایی پێهات.
5- کۆنفیدراڵیەتی سێنیگال و گامبیا، لە ئەفریقا لە ساڵانی 1982-1989
6- یەکێتی نێوان شانشینی یەکگرتوویی سوید و نەرویج لە ئاکامی ڕێککەوتنی مۆس لە14-08-1814 درووستبوو. دوای پەسەندکردنی یاسایەکی تایبەت بە سەربەخۆیی نەرویج کە لە 17-05-1814 ئامادەکرابوو. لەو ڕێکەوتەوە لە ڕووی یاساییەوە نەرویج پێگەی دەوڵەتی سەربەخۆیی هەبووە، لە1905بەڕێکەوتنێکی ئاشتیانەی دوولایەنە لەگەڵ سوید، وڵاتی نەرویج یەکلایی بوونەوەی خۆی وەک وڵاتێکی تەواو سەربەخۆ و جیا ڕاگەیاند.
7- یەکێتی یا کۆنفیدرالێ نێوان دەوڵەتانی ئەفریقا هەندێک جار پێی دەوترێت یەکێتی غانا-گینیا-مالی، لە ساڵی 1958 پێکهات. بەڵام لە ساڵی 1963 هەڵوەشایەوە.
8 - کۆنفیدراڵی وڵاتانی یوگۆسلاڤیا لە 1992 تا 2003 زۆربەیان لێ جیابووەنەوە. لە نێوان 2003 تا 2006 مونتینیگرۆ و سربیا کە 2 وڵاتی پاشماوەبوون لەو کۆنفیدراڵیە گەورەیە مانەوە. بەڵام لە 2006 مونتینگیرۆش سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و کۆتایی بە تەمەنی ئەو مێژووەش هات.
سەرچاوەکان:
1- کوردەکان نووسینی: حەسەن ئەرفەع.
2- کوردستان و کورد. نووسینی: د عەبدولڕەحمانی قاسملوو.
3 - کتێبی کوردستان و ستراتیژیی دەوڵەتان، لەنوسینی حسێن مەدەنی،
4 - هەنگاوەکان بەرەو سەربەخۆیی: نووسینی عارف باوەجانی.
5 / چەند سەرچاوەیەکی کتێبی و دیگیتاڵی مێژووی وڵاتانی کۆنفیدراڵی
[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,148 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] تۆڕێن جڤاکی | کوردیی ناوەڕاست | کەناڵی تێلیگرام
بابەتێن پەیوەستکری: 13
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 07-08-2022 (2 سال)
پارت / لایەن: ISIS
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: چاپکری
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 96%
96%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سروشت بەکر ) ل: 15-08-2022 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 16-08-2022 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 1,148 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,482
وێنە 106,554
پەرتوک PDF 19,263
فایلێن پەیوەندیدار 97,081
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!