پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,391
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,486
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کامەران ئیسماعیل عارف، بە جەستە و ڕۆح لەنێو حسکدا گوللەباران کرا
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کامەران ئیسماعیل عارف، بە جەستە و ڕۆح لەنێو حسکدا گوللەباران کرا
کورتەباس

کامەران ئیسماعیل عارف، بە جەستە و ڕۆح لەنێو حسکدا گوللەباران کرا
کورتەباس

کامەران ئیسماعیل عارف، بە جەستە و ڕۆح لەنێو #حسک#دا گوللەباران کرا
بینینێکی سەخت بوو هاوڕێ، نەمدەزانی بەو شێوەیە سەرنجەکانت دەمکوژێت، وێنەکانت فرمێسک بارانم دەکات و خەندەی لێوەکانم لێ دەتورێت، گریانێکی پڕ ئازارە و جەستەم بەر نادات هاوڕێ گیان، مەرگی خۆمە و لەگەڵی دەدوێم، جەستەی خۆمە و نزای بۆ دەکەم، ئەوە توێت لە خوێنمدا ڕوو لە قیبلەی ئاڵاکەتم و لە ژوورە خنجیلانەکەتدا کڵپە دەمگرێت، ئەوە چاوەکانی منە بوونەتە چاویلکەکانت و تۆش بێئاگای لە من هاوڕێ گیان. من دەزانم کە ناتوانیت بە زمانە پاراوەکەی شاخ و بە بوێرییەکەی جاران بدوێیت، من تێدەگەم کە چی زوڵمێک ڕۆحتی گرتۆتە ئامێز و چی قوربانییەکی زوڵم گەورەی شاخی، ئەو خەندە کەمانەت دەناسمەوە کە چەند قووڵن بە مێژوویەک کە لێت تۆراوە و ناتناسنەوە.
ئەو سیما دەروێشییە بێنازەی هەمیشە دەتکاتە جێ سەرنج و نیگای تۆبەکارانی زەمەن و زیکری فەنابوونێکی تر دەبەخشیتەوە بە جودایی ڕۆح و دابڕانی گەل و نیشتمان. بیرت نەچێ هاوڕێ گیان، بە دڵ گوێ ڕادێرە، دەنگی پڕ گرییەی قوربانیان و حەسرەتی دایکی شەهیدان و ڕۆحی زیندووت ئاوێزانی ژینەژانی ئەم گەلە بووە و لە گەردنی جەللادەکانی بوونە سەرکردە و سەرۆک نابنەوە. ئاسوودە بە هاوڕێ گیان، تۆ پەڵەیەکی ڕەشی بە تەوێڵی مێژوویەکەوە کە هەموان قێزی لێ دەکەنەوە. ئاسوودە بە، هەر تۆ سەربەرزتری، دڵنیا بە لەوێش مامۆستا سەردار چاوەڕێتە، چۆن ئەو لەگەڵ تۆدا گوللەباران کران، ئەو بە جەستە و تۆش بە ڕۆحت کاکە کامەرانی ئیسماعیل عارف، دڵنیاشین کە ڕۆحت لەگەڵ ئەودا خستە ژێر خاک، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی جەستەت لێرەدا هیچمان پێ ناڵێت و بزە و خۆشی و ڕۆح و بەرامەی ئاسوودەییتە لێرەدا ئەی شەهیدی هەمیشە زیندووی گۆڕەپانی زوڵم و ستەم، ئەی شەهیدی ڕێی خەبات و خەڵک و شاخ و دەغڵێکی وا بێبەرهەم!
هاوڕێ گیان، پێش چەندین ساڵ له دووت دەگەڕام، هەر وێنەیەکی تۆم هەبوو... ئای چەند ئازارم دەچەشت دوای ئەو هەموو ساڵە لێکدابڕانە! کە بیستمەوە چۆن لە نەخۆشخانەیەکدا تەنها کەوتوویت، ژیان و باری گوزەران و شوێن و جێگەت نەزانرابوو، بە هۆی نووسینەکانم و بەسەرکردنەوەی هاوسەنگەرانم، توانیم لە ژوورێکی تەنهای نەخۆشخانەیەکدا لە وڵاتی سویدی دنیای غوربەتدا بتدۆزمەوە، ئەی هاوڕێ و هاوسەنگەری ڕۆژگاری سەختی خەباتم...
کامەران ئیسماعیل عارف ناسراو به وشیارە سوور، له سەرەتای ساڵی هەشتاکاندا دەبێتە پێشمەرگە و لە شەڕی ناچارکراوی براکوژیی یەکێتیی نیشتمانی و بەرەی جوددا، لەگەڵ کادر و پێشمەرگەی دێرین مامۆستا سەردار و نەوزاد ناسراو به نەوەی سەموون دەکەوێته بۆسەیەکی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان (حسک) و پاش لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە، لە هەمان کاتیشدا چەند پێشمەرگەیەکی حیزبی سۆسیالیست بە ناوی: شێخ عیسا، کەمالی حاجی ئیبراهیم، حەسەنی حەمە نوقڵە، عومەری حەلاو، ئاراس قادر منەوەر (ئاراسی قالە منەوەر) و فەرەیدوون، لەلای #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دیل و دەستبەسەر دەبن و هەریەک لە حیزبەکان نەخشە و پلانی خۆیان دادەڕێژن بۆ بەدیهێنانی سەرکەوتن بەسەر حیزبەکانی تردا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گوناح و تاوانێکی پێشمەرگە لەنێو ئەو شەڕ و خوێنڕشتن و بەربەرەکانێدا نەبووە، بەڵکوو پێشمەرگەی هەموو حیزبەکان لە دڵسۆزی و هاوخەمییان بۆ گەلەکەیان، سنگی خۆیان دەنا بە گوللەی دوژمنەوە و چاوەڕوانی هیچ پاداشتێکی تر نەدەبوون.
سەرەتا دەمەوێت بۆ مێژوو پێناسەی خەباتی هاوڕێی دێرین و هاوسەنگەرم کامەرانی ئیسماعیل عارف (وشیارە سوور) بکەم. لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆز بوو. ئیسماعیل عارف، نووسەر و شاعیر و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوو. ئەردەڵانی ئیسماعیل عارف پێشمەرگەیەکی قارەمانی شار و شاخ بوو، پاشان هاوڕێی و هاوسەنگەری باوەڕپێکراوم بوو. کوردستان ئیسماعیل عارف کە خوشکی کامەران بوو، لە ناخۆشترین و ترسناکترین ڕۆژگاری سەختی خەباتدا کاتێک کە بریندار بووم لەنێو شاردا، وەک ئەندامێکی ڕێکخستنی دێرینی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەگەڵ ئاریی وەستا ئەحمەدی دارتاش هاوکارییان کردووم بۆ سەر سنووری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگە. کامەرانی ئیسماعیل عارف لەو کاتەی بەدیل دەگیرێت لە ئەنجامی شەڕی بەرەی جوددا و لەلایەن حیزبی سۆسیالیست (حسک)، تەمەنی تەنها حەڤدە ساڵان دەبێت.
بەپێی مێژووی تاوانکاری و دەستوەشاندن بەنیازی کوشتن و تیرۆرکردن، هیچ حیزبێک بەدەر نییە لەو گرفت و تاوانکاری و تەنانەت بە کۆمەڵ کوشتنی پێشمەرگە. ئەوەی کە دەبووە سووتەمەنی، کەمترینیان بەرپرسان و زۆرترینیان پێشمەرگەی کوڕی بنەماڵە هەژارەکان بوون، وەک چۆن بارودۆخی سیاسیی ئێستای کوردستان کە زۆرترین دەوڵەمەند و خاوەن پاسەوان و سەروەت و سامان و هێز و عەشرەت تەنها هەندێک لە بەرپرسەکانی نێو حیزبەکانن، بەڵام سەدان نووسەر و ماڵپەڕ و نۆکەریان هەیە، کە بە دڵسۆزترین کەس پێناسەیان دەکەن، بەڵکوو وەک کرێکارێک و ڕەنجدەر و جووتیارێکی بێ خاوەن زەوی، نۆکەرێک دێت و بێشەرمانە لە کەناڵەکانەوە بەبەر چاو هاوڵاتییانەوە سوێند دەخوات و دەڵێت من چوومەتە ماڵی سەرۆک، بەزەییم پێدا هاتووەتەوە و ماڵەکەی تەنها سێ ژوور بووە و لە ماڵەکەی من بچووکتر بووە... گەر زۆریش لەسەر ئەو ماستاوکردن و ترش و خوێ پێوەکردنەدا بڕۆشتایە، لە هەمان تیڤییەوە و لە هەمان کۆبوونەوەی گشتیی حیزبیدا، دوور نەبوو پێی بوتینایە سەرۆک نانیش نییە بیخوات. هەتا ئێمە خاوەنی لەم سیاسەتمەدار و کەڵەنووسەر و ناڕاستگۆیانە بین، ژمارەی دیکتاتۆرەکان هەمیشە لە پەرەسەندندا دەبن. ئەوەی دەبێتە جێی سەرنج و تێبینیی زیاتریش، دەروێشان زکر لەسەر هەندێک گۆڕی بەرپرسی تاوانباری بکوژی نێو مێژووی خەباتی بزووتنەوەکانی کوردستان دەکەن، چۆن دەبێت و دەکرێت بکوژێک ببێتە گەورەی ئاخوندە و عەمامەبەسەرەکان! ئەوانەی لە ڕۆژگارێکدا بوو باوەڕیان بە دیموکراسی هەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەباتگێڕانیان لە پێناو شاردنەوەی تاوانەکانیان دەکوشت و پەکتاویان دەکرد، دەبێت ئەمەش مەتەڵ نەبێت دەروێشان زکر لەسەر بکوژانی هاوسەنگەراندا بکەن؟ ساڵانێک بوو حیزبی ئیسلامی بە پاڵپشتیی عەمامەبەسەرەکانی جمهوری ئیسلامیی کۆنەپەرستی ئێران، فەتوای کوشتنی پێشمەرگەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانیان دەدا و لەنێو بازنەی هێزی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیدا تێکۆشەری دێرینی فەرماندە سەڵاحی موهەندیسیان شەهید دەکرد و بۆ کوشتنی ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بێمنەت بوون لەو پێناوەدا بکوژرێن، بەڵام بارودۆخی بەرژەوەندییەکان لەدوای ڕاپەڕینی سەرتاسەریی کوردستان، بە ئاقارێکی تری کەسایەتییەکاندا شکایەوە.
کاتێک هەواڵی بەدیلگرتنی کادری بەتوانا و دڵسۆز و هەردوو تێکۆشەری دێرین؛ مامۆستا سەردار و نەوەی سەموونمان پێ گەیشت، گوایە ئازار و ئەشکەنجەیەکی ئێجگار زۆریان دەدەن و دواتر بۆ تۆقاندن و چۆکدادانیان گۆڕی خۆیانیان پێ هەڵدەکەنن، دواتر مامۆستا سەردار لەبەردەم گۆڕەکەی خۆیدا شەهید دەکەن و هەردوو دیلەکەی تر؛ نەوەی سەموون و کامەرانی ئیسماعیل عارف لەگەڵ دیلەکانی تری حیزبی سۆسیالیستدا کە لەلای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبن، هەریەکەیان ئازاد دەکرێن. دوابەدوای ئەوە کامەرانی ئیسماعیل عارف بە نامەیەکی فەرمیی تیپ ڕەوانەی کەرتی ئێمە کرا، کەرتی پێنجی شەهید هاوڕێ جەبار، تیپی 47ی پیرەمەگروون، کە فەرماندەی کەرتەکەی عومەر عەرەب و جێگرەکەی سەڵاح چاوزەق و خۆشم فەرماندەی مەفرەزەی کەرتەکە بووم. بەڵام بەپێچەوانەوە، لە ڕێکەوتی 28/2/2019دا، لە سەردانێکی تایبەت لە شوێنی حەوانەوەی خۆیدا لە گوڵەخانە چاوم بە سکرتێری گشتیی حیزبی سۆسیالیست (حسک)؛ محەمەدی حاجی مەحموود کەوت و هەمان مێژووم لێ دووبارە کردەوە سەبارەت بە شەهیدکردنی مامۆستا سەردار و شێوازی گۆڕینەوەی دیلەکان.
محەمەدی حاجی مەحمود پێی ڕاگەیاندم و وتی: بەڵێ ڕاستە، ئەو پێشمەرگانە لەلای ئێمە دیل بوون و پێشمەرگەی ئێمەش لەلای یەکێتی دیل بوون، مامۆستا سەردار لە کاتێکدا وەک دەستبەسەرێک نەوەک دیلێک پێشمەرگەکانی حسک مامەڵەیان لەگەڵدا کردووە و ڕێزیشیان لێ گرتووە، بەڵام مامۆستا سەردار پەلاماری چەکی شانی پێشمەرگەیەکی داوە بۆ ئەوەی خۆی دەرباز بکات و بگەڕێتەوە ناو یەکێتی، لەو کاتەدا پێشمەرگەیەک بۆ نیازی کوشتنی تەقەی نەکردووە، بەڵکوو کێشەکە وای لێ هات مامۆستا سەردار شەهید بێت. لەو ڕووداوەدا چەندین کەس شایەتحاڵن و هێشتا لە ژیانیشدا ماون، من ئێستەش ویژدانم ئازارم دەدات کە پێشمەرگەی هەموو حیزبەکان بە سەرکردەکانیشەوە لەنێو شەڕی براکوژیدا شەهید بوون.
تێکۆشەری دێرین کامەرانی ئیسماعیل عارف (وشیارە سوور) لە کەرتەکەماندا باری دەروونی و تەندروستیی بەرەو خراپتر دەچوو، تەنانەت شەوێکیان دوو کاتژمێر ئێشکگر (حەرەس) بوو بەسەرمانەوە. هەموومان خەوتبووین، لە نیوەشەودا میلی تفەنگی لە هەموومان هێنایەوە و تەقەی دەکرد بە ئاسماندا و وەخت بوو زۆرمان بکوژێت، بەدەم هاوارکردنەوە ناوی شەهید مامۆستا سەرداری دەبرد، ناچار بۆ ئەوەی تووشی کارەسات و کێشەی گەورە نەبین، چەکەکەمان لێ وەرگرت و تا دەهات باری تەندروستیی خراپتر دەبوو، بەڵام دواتر لەگەڵ خوشک و براکانیدا لە کۆچڕەویی دوای تێکچوونی دانوستانی یەکێتی و ڕژێمی بەعس بەرەو هەندەران بەڕێ کەوتن و ئێستەش پتر لە سی ساڵ دەبێت لە نەخۆشخانەیەکی دەروونیی وڵاتی سویددا دەژی و ناوی خۆی و خانەوادە و هاوڕێکانی لەبیر چووەتەوە و تەنها ناوی شەهید مامۆستا سەردار و ناوی کوردستانی لەسەر زارە.
کارەسات و چیرۆکی پڕ تراژیدیای نێو شەڕی کوردکوشتن و خۆبردنەوە پێشەوەی حیزب و بەرژەوەندییەکانی تاکەکەسی زۆرن و ئاستەمە لەیاد بکرێن، بەڵام مێژوو حەقیقەتی سووتەمەنییەکان و ستەم هیچ کات ون ناکات.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,090 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 53
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,090 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
زیاد ئەسعەد
02-06-2014
هاوڕێ باخەوان
زیاد ئەسعەد
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
28-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,391
وێنە 105,713
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,486
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
کورتەباس
ڕۆشنایی یەک بۆ مێژوو
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
کورتەباس
جیاوازی نێوان مۆرفیم و وشە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
ئامرازی (لە) لە تەرازووی بەراورددا
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
کورتەباس
ڕەمزی نافیع و بۆچوونەکانی کاک مەسعود محەمەد و کاک محەمەدی مەلای کەریم
پەرتووکخانە
ئەو قاچەی بەجێماوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جێناوی کەسیی لکاو لە دیالێکتی کرمانجیی ژووروودا
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.312 چرکە!