ناو: قادر
نازناو: قادر شەریف کوردە
ناوی باوک: شەریف
ساڵی لەدایکبوون: 1939
سالی شەهیدبوون: 1973
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #بەغدا#
$ژیاننامە$
شەهید قادر لە ساڵی 1939 لە گەڕەکی (ئیسکان) ی شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە بنەماڵەیەکی ئایینی کوردپەروەر، بنەماڵەکەی بەشێکە لە خانەوادەی عەشیرەتی (سمایل عوزێری) و لە ناو ئەو عەشرەتەدا ڕۆڵی گرنگیان بووە. شەهید هەر لەسەرەتای ژیانییەوە خولیای کوردایەتی بووە، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە دامەزراندنی یانەی وەرزشی سلێمانی لە ساڵی 1957، لەو کاتەشدا تێکەڵاوی حیزبایەتی بوو و وەک ئەندامێکی چالاکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەوری هەبووە. لە ناو یەکێتی قوتابیانی کوردستانیشدا کرا بە سەرۆکی قوتابیانی کوردستان. دواتر دەچێتە کۆلێژی سەربازی لە بەغدا، و دواتر دەبێتە ئەفسەری وەرزشوانی سوپای ئێراق لە شاری عمارە.
لە ساڵی 1973 لە شاری بەغداد بە دەستڕێژی گوللە شەهید دەکرێت.[1]