ناو: عەبدولغەنی
ناوی باوک: زەینەل محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1897
ساڵی کۆچی دوایی: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
عەبدولغەنی زەینەل محەمەد لە ساڵی 1897 لە هەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی 1915 پەیوەندی کردووە بە سوپای عوسمانی.
لە ساڵی 1917 بەژداری لە جەنگی یەکەمی جیهانی کردووە دژ بە سوپای ئینگلیز، لەدوای شەڕێکی دەستە و یەخە و کۆڵنەدان بەدیل دەگیرێت و دەگوازرێتەوە بۆ بۆمبای (هیند) بۆ ماوەی 4 ساڵ لە بەندەرەکانی ئەم شارە بە دەستبەسەری دەهێڵدرێتەوە، دوای ئازادکردنی دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر و بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت بە (بەڕێوەبەری قەڵای بانەمان) لەسەر ڕێگای پیرمام کە دروست کردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میرنشینی سۆران لە سەدەیی (18)ز.
کەسێکی خانەدان و خۆشەویست بووە لە نێو خەڵک جێگای متمانەی هەموو چین و توێژێک بووە و هەژار دۆستێکی ناسراو بووە.
کەسایەتیەکی ناسراوی کوردستان و شاری هەولێر بەتایبەتی بووە.
لە چەند پەرتووکێکی مێژوویی ناوی هاتووە لەوانە(الضباط الکورد في الجيش العراقي)و لە هەر 3 بەرگی پەرتووکی (شرطة أربيل) ناوی هاتوە و باسی ژیاننامە و قارەمانەتی کراوە.
هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خراوەتە بەر خوێندن و خوێندنی ئاینی لە لای چەند شێخێک تەواو کردووە، لە ساڵی 1922 بوە بە سەرباز و لە ساڵی 1925 کۆلێژی سەربازی تەواو دەکات.
بۆ ماوەیەک (بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی مەلا ئۆمەر)بووە و لە شارەکانی کەرکووک و سلێمانی دەوامی کردووە.
لە ساڵی 1956 بە پلەی نەقیب خانەنشین کراوە.
لە ساڵی 1983 دڵە گەورەکەی لە لێدان دەوەستێت و کۆچی دوایی دەکات و لە شاری هەولێر بە خاک سپێندراوە.[1]