پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
ژیاننامە
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
عائیشە ڕەسوڵ
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عائیشە ڕەسوڵ

عائیشە ڕەسوڵ
ناوی تەواو عائیشە ڕەسوڵ ئیبراهیم.
ژنێکی ناودار و خەباتگێڕی کوردستان بوو، ئەو خەباتی نیشتمانی و ژنانی ئاوێزانی یەک کرد و هەموو ژیانی خۆی بەو خەباتە ئاوێتەیە بەخشی و شوێن پەنجەی دیارە و وەک سیمبولێکی بەرزی تێکۆشان لەدەرگایەکی گەورەوە چووە نێو مێژووی نوێی کوردستانەوە.
ئەو بەهێمنی و بێدەنگی و دوور لە ڕۆشنایی میدیا و خۆدەرخستن خزمەتی کرد، کەم دوا و کاری زۆری کرد.
عائیشە ڕەسوڵ ئیبراهیم، ساڵی 1946 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
لەئامێزی خانەوادەیەکی ناسراوو کوردپەروەر گۆش و پەروەردە بوو.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکرد. ئیدی لەخوێندن دابڕا و وەک کچی گەورەی ماڵ خۆی بۆ کاروباری ماڵ و خزمەتکردنی خانەوادەکەی تەرخانکرد.
عائیشە هەر لەسەرەتای ژیانی گەنجییەوە، هەستی بەئازار و چەوسانەوەی گەلەکەی کرد.هەوڵی خۆی خستەگەڕ بۆ ئەوەی لەدەروازەیەکەوە خزمەتی گەلو نیشتمانەکەی بکات. ئیدی لە ڕێی بەهییە مەعرووف و ئەنجوم زوهدییەوە، دەرگای تێکۆشانی بۆ واڵا بوو. ساڵی 1959 لە ڕێی ئەو دوو ژنە ناودارەوە، پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە کرد، هەردوو خەباتی سیاسی و پیشەیی ئاوێزانی یەک کرد و لەهەردوو بوارەکەدا کەوتە تێکۆشانێکی سەختەوە، ماڵەکەیان بووە مەڵبەندی تیکۆشانی فەرهەنگی و سیاسی و پیشەیی، لەو ناوەندەدا عائیشە ڕۆڵی دیاری لەسەر هەموو ئەو ئاستانە بینی و خۆی و هاوڕێکانی توانیان بازنەی پەیوەندییەکان فراوان و پێگەی جەماوەری بەهێز بکەن. بەکار و چالاکییەکانیان ئەو ڕاستییەیان سەلماند کە ژنان هاوشانی پیاوان، دەتوانن ڕۆڵی شایستە و پێشەنگ بگێڕن.
ئەو لەکاری ڕێکخراوەیی نهێنی بەردەوام بوو تا ساڵی 1974، ئیدی لەو ساڵەدا لەگەڵ ژنانی هاوڕێی چووە شاخ و وەک پێشمەرگە بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کرد و بەدڵسۆزی ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ کرد.
دوای شکستی شۆڕش لە ساڵی 1975، عائیشە گەڕایەوە شاری سلێمانی. ئیدی لەدوای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان، پەیوەندی بەرێکخستنە نهێنییەکانی ئەو حزبەوە کردووە و لە خەباتی نهێنیدا ڕۆڵی دیاری خۆی بینی و تا ڕاپەڕینی ئازاری 1991 لەکایەی خەبات بەردەوام بوو.
دوای ڕاپەڕین قۆناغێکی نوێی خەباتی ئاشکرای مەدەنی و جەماوەری دەستی پێ کرد، ئەو لە هەردوو مەیدانی خەباتی حزبی و پیشەیی خزمەتی کرد. لەسەر هەردوو ئاست پێشکەوت، لەئاستی حزبی بووە ئەندامی کۆمیتە و لە ژیانی پیشەییش بەهەڵبژاردن بووە بەئەندامی سکرتاریەتی یەکێتیی ژنانی کوردستان، ئەو لەهەردوو کایەدا بایەخی بەبەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری ئەندامان و بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هاوکاری هەژاران و خوێندکاران و ژنان دا و بەهێمنی و بێدەنگی خزمەتێکی زۆری پێشکەش کرد و پەیوەندییەکی بەرینی جەماوەری درووستکرد.
پاش زیاتر لەنیو سەدە خەبات و تێکۆشانی سیاسی و فەرهەنگی و پیشەیی، ڕۆژی 7ی حوزەیرانی 2019، عائیشە ڕەسوڵ خەباتگێڕی ناودار، بۆ دوا جار چاوەکانی لێکنا و چووە ڕیزی سەروەرانی نیشتمانەوە و لە گۆرٍستانی (شێخ فەتاح) ی شاری سلێمانی لەرێوڕەسمێکی میللی و ڕەسمیدا بەخاک سپێردرا.
دروودی ڕێز و وەفا و ئەمەکداری بۆ گیان پاکی عائیشە ڕەسوڵ، ئەو ژنەی هەموو ژیانی خۆی بۆ خەباتی نیشتمانی و پیشە یی تەرخانکرد و بەهێمن و بێدەنگی خزمەتێکی زۆری کرد و مێژوویەکی جوانی پڕ شانازی تۆمار کرد.[1]
ئەم بابەتە 1,598 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | خەلیل عەبدوڵڵا
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: 07-06-2019 (73 ساڵ)
ئاستی خوێندن: ناوەندی
جۆری کەس: ناسراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شوێنی نیشتەنی: کوردستان
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-06-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-06-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,598 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.122 KB 07-06-2021 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
نەسرین کوردە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ناشاد
19-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ناشاد
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
ئەشکەوتی شانەدەر نیشتمانی نهێنیی و ڕاستەقینەی ژیانی مرۆڤایەتیی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قەرەخەرمان خواردنێکی دێرینی کوردەواریی
09-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
08-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی ساڵانەی پەیمانگای ماد
08-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,042
وێنە 106,411
پەرتووک PDF 19,244
فایلی پەیوەندیدار 96,889
ڤیدیۆ 1,377
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵى 1955
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر لە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
کورتەباس
سیناتۆر ڤان هۆڵن: داوا لە سەرکردەکانی کوردستان دەکەم رێگەی پێکەوە کارکردن بدۆزنەوە
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گۆڕستانی شێخ ئۆمەر لە هەولێر، ساڵی 1960
ژیاننامە
نەسرین کوردە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
نەخۆشی شێرپەنجە
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
جووتیاران پلە و هەڵوێستیان لە شۆڕشی دیموکراسی نیشتمانیدا
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
ژیاننامە
شانەدەر Z
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی قوتابخانەی خالیدیە، ساڵی 1963
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!