ترێ ژنێکی تەمەنی 30 ساڵەو لەدایک بووی شاری #سلێمانی#ە، خاتونێکی دەست ڕەنگینە، دەرچوی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی بەشی ڕووپێویە، ماوەی 3 ساڵە لە فامیلی مۆڵی شاری سلێمانی کاری کێشانی وێنەی کارتۆنی دەکات لەسەر ڕوخساری مناڵان.
تڕی دەڵێت: کارکردن و مامەڵە لەگەڵ منداڵان ئاسان نیە، بەڵام بە هێمنی و قسەی خۆش توانیومە دڵی زۆرێک لەو مناڵانەی بەردەوام لە بۆنەکاندا سەردانی ئێرە دەکەن بۆ لای خۆم و کارەکەم ڕاکێشم. ئەمەش بوەتە سەرچاوەی بژێویم لە ئێستادا[1]