图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,034
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لەگەڵ یەکێتی پەیوەندیمان ئەوەندە بەهێزە بە شتێکی واتێکناچێت،.. دژی دروستکردنی ئەنجومەنێک نین بۆ حیزبەکان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەگەڵ یەکێتی پەیوەندیمان ئەوەندە بەهێزە بە شتێکی واتێکناچێت،.. دژی دروستکرد...

لەگەڵ یەکێتی پەیوەندیمان ئەوەندە بەهێزە بە شتێکی واتێکناچێت،.. دژی دروستکرد...
لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەکات پاش گرژی هەفتەی ڕابردوو، هەروەها لە تەوەری دووەمیشدا باس لە بۆچونی خۆی دەکات لەبارەی پێکهێنانی ئەنجومەنێک بۆ لایەنە سیاسیەکان.
بەرژەوەندی هەردوولامان و کوردستان و خوێنی شەهیدەکانمان لە ئێمەی ئەشخاس گرنگترە جا ئێمە ئەندامی مەکتەبی سیاسین یا هەر پۆستێک, باران دیدەن ئەم دوو حیزبە بەهەورێکی بەهاران تەڕنابین.
لەسەرەتای وتوێژەکەدا میرانی لەبارەی پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی لە ئێستادا دەڵێت ئێمەی کورد بە گشتی وە ئەو دوو حیزبە بەتایبەتی پارتی و یەکێتی نابێت بە میزاج و کردار و پەرچەکردار سیاسەت بکەین، وە ناشبێت بە شێوەی نەوەدەکان بیربکەینەوە و مامەڵە لەگەڵ یەکتر بکەین، لایەنێکی تر ئەوەیە هەرچەندە من لێرە نەبوم لەسەرەتای ڕوداوەکان بەڵام لەگەڵ وشەی ڕێگرتن نیم لە مەحمود سەنگاوی بەڵکو ئەوەی من ئاگادارم دەڵێن کاک مەحمود تەحەمولی نەکردووە تا پەیوەندییەک بکرێت گوایە قافڵەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی لەگەڵ بووە، ڕاستە کاک مەحمود پێشتر هەندێک قسەی کردبوو ئێمە هەموومان پێی ناڕەحەت بوین بەندەش یەکێک بوو لەوانەی پێی ناڕەحەت بوو، بەڵام بەرژەوەندی هەردوولامان و کوردستان و خوێنی شەهیدەکانمان لە ئێمەی ئەشخاس گرنگترە جا ئێمە ئەندامی مەکتەبی سیاسین یا هەر پۆستێک.
میرانی ئەوەشی وت لەڕاگەیاندنەکانەوە گوێم لێبووە، گوایە یەکێتی لەحکومەت دەکشێتەوە، یا شەڕی براکوژی دەست پێدەکاتەوە، یا هەندێک نەفام و کاڵفام کە ڕەنگە دەستی خەڵکی تری تێدابێت تەقەیان لەبارەگای لقی چوار لەسلێمانی کرد وە تەقەیان لە کۆمیتەیەکی یەکێتی کرد لەهەولێر کە خۆشبەختانە هەردولایان گیراون، جا ئەمانە هیچ بنەمایەکی نیە چونکە ئەم دوو حیزبە (پارتی و یەکيتی ئەزمون دیدەن و بەرپرسیارێتی لەوە گەورەتریان لەسەر شانە وەشتێکی گەورەیان بەدەست هێناوە ئەمڕۆ کە فیدراڵی کوردستانە، لەبەر ئەوە وەک کوردەواری دەڵێ باران دیدەن ئەم دوو حیزبە بەهەورێکی بەهاران تەڕنابن، واتە پەیوەندیمان ئەوەندە بەهێزە بە شتێکی وا تێکناچێت، وە لەناو هەردوو حیزبدا بە موتڵەقی قسەناکەم کەسانی ماندوو لەسەرکردایەتی هەن کە لەدوای شەهیدەکان ئەم ئەزمونە بەڕەنجی خەباتی خۆی دەزانێت، بۆیە وا بە ئاسانی بە شتێکی وا بچوک تێکی نادەن بچنەوە ڕوداوێکی گەورە.
کەواتە ئاستی پەیوەندییەکانتان ئێستا لە چ ئاستێکدایە؟
میرانی لەوەڵامدا وتی پەیوەندییەکانی ئێمە لە ئێستادا پاش نامە و نامە ئاڵوگۆڕکردن بەرە و ئارامی چووە، وە برادەرانی یەکێتی-ش هەندێک لای خۆیانەوە هەوڵیان دا وە ئێمەش هەوڵماندا لای خۆمانەوە وە ئەو هەوڵە هاوبەشانەش بووە هۆی ئەوەی ئێمە سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی-مان کرد لەهەولێر وە لەجەوێکی خوشک و برایانە کە لای ئەوانەوە شاندەکەیان خوشکی تێدابوو، لە کەشێکی خوشک و برایانەدا دانیشتین ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆبونەوەی فەرمی تر ئەنجام بدرێت، ڕاستە ئێمە خاڵی جیاوازیمان لەزۆر مەسەلەدا هەیە بەڵام خاڵی هاوبەشمان ئێجگار زۆرە دەکرێت جیاوازیمان هەبێت بەڵام دەبێت کۆببینەوە ناکرێت لەبەر ئەوەی جیاوازیمان هەیە کۆنەبینەوە.
دژی زۆنی زەرد و سەوزین دەبێت زۆنەکان بکەینە زۆنێکی زەیتونی کوردستانی
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت لەڕاستیدا ئێمە خۆمان دژی زۆنی زەرد و سەوز-ین پێمان باشە زۆنەکان بکەینە یەک ببێتە زۆنێکی زەیتونی کوردستانی بۆ هەموو کوردستان، چونکە بەرنامەی هەڵبژاردنی ئێمە ئەوەبوو کە حکومەتێکی بەهێز لەکوردستانێکی بەهێزدا بێت، ئێمە پێمان باشە حکومەت حکومەتێتی خۆی بکات وە حیزبەکان پشتیوانی بکەن، هەر بۆ نمونە دراوی 10 یۆرۆی لە ئەوروپا هەیە مقەستێکی لێبدە نیوەی بدە بە یەکێتی وە نیوەی بدە بە پارتی پارتی ناتوانێت ئەو نیوەیەی خۆی بکاتە پێنج یۆرۆ وە یەکێتیش ناتوانێت ئەو نیوەیەی خۆی بکاتە پێنج یۆرۆ بەڵکو دەبێت هەردوکیان پێکەوە بنوسێنن ئنجا نرخی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، جا ئەمە نمونەیەکە بۆ کوردستان یا هەر وڵاتێکی تر بە یەکگرتوویی، بۆیە کوردستانیش وایە ئەگەر پێکەوە نەنوسێنین یەک کوردستان بێت نرخە ئەسڵیەکەی خۆی نابێت وە ئەو نرخەی نابێت کە هەزاران شەهیدمان دا بەتایبەت ئەم دوو حیزبە شەهیدی زۆریان دا، ئێمە هەر چواردەورمان ئاگرە بەهەرلایەکدا با بێت ئاگرەکە بەر ئێمە دەکەوێت بۆ بەدبەختی ئێمە با-یەکە بەوجۆرە نایەت کە ئاگرەکە لە ئێمە دور بخاتەوە.
دژی دروستکردنی ئەنجومەنێک نین بۆ حیزبەکان... ئه و ئەنجومەنە کاتی خۆی پێشنیاری یەکگرتووی ئیسلامی بوو، مامۆستا سەڵاحەدین کاری بۆکرد
سەبارەت بە بۆچونی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئەنجومەنێک بۆ لایەنە سیاسیەکان؟ فازڵ میرانی دەڵێت بۆچونی فەرمی ئێمەش پێویستی بە گفتوگۆکردن هەیە لە سەرکردایەتی کە هێشتا گفتوگۆمان نەکردووە لەوبارەیەوە، بەڵام ئێمە من حیث مبدا) دژی دروستکردنی ئەو ئەنجومەنە نین چونکە ئەزمونێکی پێشتر هەبوو کە ئەسڵی پێشنیارەکە لە برایانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە بوو هەموو حیزبەکان ڕەزامەندبووین و کاری-شی بۆکرا خودی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین کاری بۆی کرد ولە کۆبونەوەیەکدا بۆی شیکردینەوە، (پێشتر هادی عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند: ئەنجومەنێک بۆ حیزبەکان بەپێویست نازانم) دەمەوێت ئەوەش بڵێم ئەم ئەنجومەنە هەرگیز بەدیلی پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم نیە لەهەموو دنیادا ئەم ئەنجومەنانە هەن ئەمە بۆ بابەتی ستراتیژییە شەخسی یەکەمی حیزبەکان دادەنیشن کە ڕاسپاردەیەک بدەنە سەرۆکایەتی حکومەت و هەرێم و پەرلەمان ئەوە بەهێزکردنی ئەم حکومەتەیە ناتوانێت بڕیار بدات، هەندێک توانج هەیە کەدەڵێن سودی چیە کە بڕیار نەدات؟ وەڵام ئەوەیە خۆ هیچ قازانجی نەبێت ئەو قازانجە گرنگەی هەیە کە بەشێوەیەکی دەوری کە ئەو ئەنجومەنە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی خۆیان دایدەنێن کەسی یەکەمی حیزبەکان لە شوێنێک کۆدەبنەوە کە قسە و گللەیی و گازاندەی خۆیان دەکەن و نانێک پێکەوە دەخۆن کە بێ ئەو ئەنجومەنە ڕەنگە بە مانگ و ساڵەکان ئەو حیزبانە پێکەوە کۆنەبنەوە.
وتیشی لەلایەکی تر بە دیدی بەندەکە ڕەنگە بۆچونەکەم ڕاست نەبێت، ئەم ئەنجومە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆ حکومڕانیەکی باشتر.
پێشتر سەرۆکایەتی هەرێم کۆبونەوەی بەلایەنەکان دەکرد، ئایا ئێستا ئەگەر ئەو ئەنجومەنە پێکنەهێنرێت سەرۆکایەتی هەرێم ناتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت؟
لەوەڵامدا میرانی دەڵێت بەڵێ سەرۆکایەتی هەرێم ئێستاش دەتوانێت، ئەوەی ڕونتر بڵێم بونی سەرۆکایەتی هەرێم ئەو ئەنجومەنە ڕەتناکاتەوە، وە ئەنجومەنەش سەرۆکایەتی هەرێم ڕەتناکاتەوە.
جەنابی سەرۆک بارزانی خاوەنی ئه و سیفەتانەیە کە ببێتە سەرۆکی ئه و ئەنجومەنە، ئێ خۆ ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبێت ئەی کێ بێت؟ ئێ خۆ من نابم!
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر ئەو ئەنجومەنە پێکهات پێتان باشە کێ سەرۆکایەتی بکات؟
فازڵ میرانی وتی بەبۆچونی من ئەگەر ئەو ئەنجومەنەمان پێکهێنا سەرۆکایەتیەکەی گرفت نیە، لەناو خەڵکی کوردستان و حیزبەکاندا خەڵکی زانا و شایستە زۆرن بەڵام من دەڵێم مێژوو، جوگرافیا، توانا واتە ئەزمون خۆی فەرز دەکات کە ئەولەویەت بۆ ئەو بێت واتە بۆ خاوەنی ئەو سیفەتانە بێت، ئەویش جەنابی سەرۆک بارزانی یە، ئێ خۆ ئەگەر سەرۆک بارزانی نەبێت ئەی کێ بێت؟ خۆ من نابم، دەتانەوێت من بم ئێ وەڵا من نابم ! هەردەبێت جەنابی سەرۆک بارزانی بێت ئه و سیفەتانە له جەنابیاندایە.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی وت ئێمەی کورد دەبێت خەڵک بۆ پۆست و ئیش بدۆزینەوە نەک پۆست و ئیش بۆ خەڵک بدۆزینەوە، وە جەنابی سەرۆک بارزانی ئەگەر پۆست و ئیش پێویستی بەو نەبێت، ئه و پێویستی بە ئیش و پۆست نیە چونکە مێژوو وە توانا وە پێگەی خۆی هەیە بۆیە ئەگەر ئێمە پێویستمان بەو نەبێت ئەو پێویستی بە ئێمە نیە بیکەینە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە.
دەربارەی ئەوەی ئایا حیزب و لایەنەکان ڕازی دەبن بەسەرۆکایەتی کردنی بارزانی لەو ئەنجومەنە لەکاتێکدا لەپێشتر دژی سەرۆکایەتی بارزانی بوون هەندێک لەو لایەنانە؟
فازڵ میرانی لەوەڵامدا وتی ئەمریکیەکان قسەیەکیان هەیە کە دەڵێن-خەڵک دەگۆڕێت(people change) بۆ نمونە خەڵکێک دوێنێ لە ئۆپۆزسیۆن بوو ئەمڕۆ لە حکومەتە یا بە پێچەوانەوە لەبەر ئەوە هەڵەیە ئێمە دیلی دوێنێ بین دەبێت لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان خۆمان بگونجێنین، بۆیە بۆ ئەو لایەنانەشی دەوترێت ڕازی نین بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی دەبێت پێش ڕازی نەبونی ئەوانە پرسیار لە جەنابی سەرۆک بارزانی بکرێت کە ئایا خۆی ڕازییە ئەم پۆستە وەربگرێت؟ ئەوەش پرسیارێکی واریدە وەڵامەکەی کەس ناتوانێت بیداتەوە لە جەنابی سەرۆک بارزانی زیاتر
ڕازی دەبن سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بە دەوری بێت؟ هەروەک هاوشێوەی ئەنجومەنی حکوم کەکاتی خۆی لە عیراق پەیڕەو دەکرا؟
فازڵ میرانی وتی عیراق کاتی خۆی لە قۆناغی گواستنەوە بوو، هەرێمی کوردستان ئێستا لە قۆناغی گواستنەوە نیە تا ئێمەش هەمان شتی عیراق بکەینەوە[1].
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览2,516
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ده‌نگی ئه‌مریكا
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 25-09-2019 (5 年份的)
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( نالیا ئیبراهیم 27-09-2019
本文已被审查并发布( ئاسۆ ئەحمەدیان )on28-09-2019
此产品最近更新( ئاسۆ ئەحمەدیان ):28-09-2019
URL
此产品已被浏览2,516
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,034
图片 106,627
书籍 19,284
相关文件 97,264
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!