لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە هەزار وەبەرهێنەر هەیه و ئەوانەی خیانەتیان لە کارەکەیان کردووە بە پەنجەی دەست هەژمار دەکرێن، نزیکەی 15 پڕۆژەی گەورەشکستیان هێناوه و خاوەنی زۆربەشیان هەڵاتوون.
لەمیانی بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسێک لە هەولێر 03-09- 2019 وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بە ڕاگەیاند: زیاتر لە 10 هەزار وەبەرهێنەر لە کوردستان هەیە و زۆرێک له و وەبەرهێنەرانە بەهۆی خیانەتکردن لە کارەکەیان هەڵاتوون کە کەسانی دیاریشن.
یاسین مەحمود وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان وتیشی: نزیکەی 15 پڕۆژەی گەورە شکستیان هێناوه و خاوەنی زۆربەشیان هەڵاتوون کە پێویستە لەڕێگەی پۆلیسی ئینتەرپۆلەوە داوا بکرێن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەبارەی پڕۆژەکانیشەوە ناوبراو وتی: لە ساڵی 2006 تا 2015 زۆرترین پڕۆژە لەبواری یەکەی نیشتەجێبوون ئەنجامدراوە کە ژمارەکەی دەگاتە 200 هەزار یەکە.
وتیشی: هەولێر پشکی گەورەی بەرکەوتووه و 83 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی لەخۆگرتووە، لە سلێمانی 36 هەزارو لە دهۆک 37 هەزارو لە شارەکانی تریش هەریەک بەئەندازەیەک یەکەی نیشتەجێبوونیان تێدا دروستکراوە. [1]