شارەوانی شاری #دیاربەکر# لە باشووری خۆرهەڵاتی #تورکیا#(باکووری #کوردستان#)، کارەکانی بۆ خزمەت کردنی زمانی کوردی فراوانتر کرد.
شارەوانیی دیاربەکر، تابلۆی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بە زمانی کوردی دەنووسێت و ئەمەش بووەتە جێگەی خۆشحاڵی شوفێران و هاووڵاتییان.
دیار بەکر یەکێکە لە گەورە شارەکانی باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا(باکووری کوردستان) و دەکەوێتە سەر ڕووباری #دیجلە# و بە کوردیی و سریانی پێی دەوترێت #ئامەد#، بە هۆی بوونی شوێنەواری شاری #ئامێد#ای دێرین لە ناوچەکە. لە سەردەمی معاویەی کوڕی ئەبو سوفیان، عەرەب ڕوویان کردووەتە ئه و شارە و بە ناوی بنەماڵەی بەکری کوڕی وائیل کراوە و لە ئێستاشدا تورکیا هەر به و شێوەیە ناوی دەبات. دوای شەڕی دووەمی جیهان بە گوێرەی پەیمانی #لۆزان# خراوەتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا و ناوچەکانی #ئەدەنە#، #مەرسین#، #ماردین#، #جزیرەی# ئیبن عومەر، #ئورفە#، مەرعەش و #عەنتاب# لە خۆ دەگرێت.[1]
#28-06-2019#