سەرپەرشتیاری گشتی: مەریوان فایەق
پێداچوونەوە: هەڤاڵ هەژار
ئەم فەرهەنگە تایبەتە بە #قەزای #شارەزوو#ڕ# کە تێدا کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر گوندەکان و ناحیەی و ناوەندی قەزای شارەزوور خراوەتەڕوو.
ئەم فەرهەنگەکە 200 لاپەڕەیە و تێیدا زانیاری لەسەر 46 گوندی سەر بە قەزای شارەزوو کۆکراوەتەوە و خراوەتە بەر دیدی خوێنەران.
ئامادەکردنی ئەم فەرهەنگە ماندووبوونێکی زۆری ویستووە و کارێکی خۆبەخشانەبووە و ماوەی 2 ساڵی خایاندووە تا ئەم کتێبە ئامادە بێت.
ناوچەی شارەزوور هەر لەکۆنەوە شوێنی ژیان و ئاوەدانی بووە و هەندێک لەسەرچاوە مێژووییەکان مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگێڕنەوە (سەردەمی لۆلۆییەکان و گۆتیەکان).
هەندێک سەرچاوە پێیانوایە کە گردی یاسین تەپە لە نزیک بێستان سوور ناوەندی شارەزوور بووە و هەندێکیش پێیانوایە گردی قزقەلا ناوەندی شارە زوور بووە.
ئەم کتێبە پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوورە و ئەرکی چاپەکەشی لە ئەستۆ #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# بووە.
خستەڕووی – جەواد حەیدەری