🔎
شەهیدانی شەڕی داعش - وەشانی 1ەم
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی📧|پەڕتووکخانە|📅 29-05
📅 ئەمڕۆ 29-05 لە مێژوودا|💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە|||

گەورەترین ماری کوردستان
مەحمود محەمەد، دانیشتووی دەربەندیخانە،سەردانی گوندەکەیانی کردووە، لەوێ مارێکی گەورە دەبینێت و دەیکوژێت، وەک خۆی دەڵێت بە گەورەترین ماری کوردستان مەزەندە دەکرێت.
مەحمود محەمەد ئەو جوتیارەی مارەکەی کوشت دەڵیت؛ سەردانی باخ و دالێی خۆمانم کردووە لە گووندی کوێرەکی ناحیەی مەیدان، لەوێ ئەو مارەم بینوە و کوشتوومە.
حوجەتوڵڵا تودڕۆ
تودڕۆ ساڵی 2007 یەکێک لە قارەمانانی زۆرانبازیی ئێران لە کێشی 74 کیلۆدا بووە.
ئەو زۆرانبازە چەندین ساڵە لە زیندان دایە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو وەزشوانە کورد پاش ئەوەی بەندکرا لەلایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادووەریی ئێرانەوە بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر بەندکراوێک سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، حوجەتوڵڵا تودڕۆ قوربانیی پیلانێکی داڕێژراو بووە و ئەو تاوانەی ئەنجام نەداوە کە بەسەریدا سەپاوە.
لە رێکەوتی 25-05-2017 لەشاری
نادر یڵدرم
جێگری هاوسەرۆکانی هەدەپە.
عەوڵا بۆر - عەبدوڵڵا بۆر
یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، پاش هەرەسی ساڵی 1975.
فەریق عەبدوڵڵا بۆر فەرماندەی میحوەری خورماتووی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە لە هێزەکانی 70.

📊 بابەت 133,690 | وێنە 38,654 | پەڕتووک PDF 8,338 | فایلی پەیوەندیدار 13,518 | 📼 ڤیدیۆ 22 | 🗄 سەرچاوەکان 6,627 |

ئەنجام: 1 تۆمار دۆزرایەوە! 📱
📖بەیاساییکردنی حەشدی شەعبی و ترسەکانی پۆست-داعش
رۆژی 26-11-2016، پەڕڵەمانی ئێڕاق بەزۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای حەشدی شەعبیی پەسەندکرد. زۆرینەی سوننەکانی ئێڕاق دەنگیان بەم یاسایە نەدا چونکە دەیانزانی ئەمە دەبێتە ترسێکی گەورە بۆ پاشەڕۆژی سیاسی و دەسەڵاتیان لە ئێڕاقدا. هەڵبەت سوننەکان چەندێک ئەو دەنگنەدانەیان ویستی خۆیان بوو، دە هێندەش ویستی عەرەبستانی سعودیە بوو.
کورد، وەک خوی هەمیشەییی، لەمەشدا بێگومان یەکدەنگ و یەکهەڵوێست نەبوو، هەندێک دەنگی پێدا و هەندێکیش نەخێر! واتە نە وەک شیعەیان کرد و نە وەک سوننە، بەڵکو وەک ئەوەیان کرد کە سەدان ساڵە دەیکەن!
حەشدی شەعبی، پێش رۆژی بەیاساییبوونی، بە هەموو پێوەرێک میلیشیایەک بوو هیچی تر. بەڵام لەپاش ئەو رێکەوتەوە حەشدی شەعبی دەبێتە سوپا یان سێمی-سوپایەکی فەڕمی لە ئێڕاقدا. بەتایبەتی کە بەهۆی شەڕی رزگارکردنی موسڵەوە سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە و بەهۆیەوە زۆرتر بووەتە هێزێکی ئەڕۆگانتی ناوچەکە.
زۆرجاران لەنێوان حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەدا پێکدادان روویداوە، بەهۆیەوە لە هەردوولا دەیان کەس گیانی لەدەستداوە. پاش دەستپێکردنی شەڕی داعش هێڵە بەرگرییەکانی جەلەولا، خورماتوو، باشووری کەرکوک، مەخموور و دەشتی نەینەوا، هەمیشە جێ پێکدادانی، داعش-پێشمەرگە، داعش-حەشدی شەعبی و پاشانیش پێشمەرگە-حەشدی شەعبی بووە. ئەم پێکدادانانەی ئەم دوو بەرەیەی کۆتاییان هەر لە خۆڕا نەبووە. بەڵکو ئەجێندایەکی شیعەگەرایی گەورەی لەپشتەوەیە و ماشێنێکی گەورەی هزری، ئابووری و سیاسیی شیعەکانی جیهان بەسەرۆکایەتیی ئێرانی بەدواوەیە.
هەرچی بەرەی یەکەمە، کە پێشمەرگەیە، ناوچەکان لە هەردوو باری مێژوویی و جوگرافیدا هی خۆی بووە و لێی زەوتکراوە و دەیەوێت بەهۆی ئەم شەڕەی داعشەوە جارێکی تر ئەو ناوچانە لەدەست نەداتەوە.
هەرچی بەرەکەی ترە، کە بە رووکەش حەشدی شەعبییە، بەڵام لەڕاستیدا ئێران و ئەجێندای شیعەگەراییە کە دەیەوێت هەرچی چۆنێک بێت جیۆپۆلیتیکی خۆی فراوانبکات و ئەو خەونە گرنگەی بەدیبێنێت کە هێڵی خورماتوو بە باشووری کەرکوکدا بگەیەنێتە دەشتی نەینەوا و دەستی بگاتە زێدی شیعە تورکمانەکانی تەلەعفەر و بەهۆیەوە لە سنووری سووریا بدات!
هێزەکانی حەشدی شەعبی، ئەگەرچی ئێڕاقین، بەڵام لەڕاستیدا لەلایەن سوپای قودس و خودی شیعەگەرای ئێرانەوە ئاڕاستەدەکرێن. زۆرجاریش بە ئاشکرا فیگەرە بەرچاوەکانی ئێران لەناو هێزەکانی حەشدی شەعبیدا دەبینرێن. تەنانەت کلتوور و هەڵسوکەوتیشیان کتومت بەسیجی ئێرانییە!
گەییشتنی هەژموونی ئێرانی بە سنووری سووریا گەلێک گرنگە بۆ ئەجێندای شیعەگەرای جیهانی بەڕابەرایەتیی ئێران. سووریا بەهۆی ئەوەی کە بۆ چەند دەیەیەکە بنەماڵەی عەلەوییەکان فەرمانڕەوان و هەمیشەش پاڵپشت و لایەنگری ئێران و شیعەگەرای ئێرانی بوون. تەنانەت لە جەنگی هەشت ساڵەی ئێران-ئێڕاقیشدا هەردەم پاڵپشتێکی گەورەی ئێران بوون لە دژی ئێڕاقی عەرەبی.
ئەم پێگەیشتنەی ئێران بە سنووری سووریا، هەر چوار تەورە گرنگەکەی شیعە پێکدەگەیەنێت کە ئەوانیش ئێران، ئێڕاق، سووریا و لوبنانە کە حیزبوڵڵای لوبنانی سەرکردایەتیی دەکات. ئەم پێکگەییشتنە بلۆکی شیعەی ئێرانی دەباتە سەر دەریای سپی و دەشبێتە دراوسێی ئیسرائیل!
هێزەکانی باشووری کوردستان وەک هەمیشە لەم نێوانەدا یەک گووتار نەبوون! دووکەرتییەکی تەواو هەیە لەنێوان هزری سەفەوی و عوسمانیدا کە لە هەردوو ئێرانی ئیسلامیی شیعەی ئێستا و تورکیای ئەکەپەی عوسمانیی ئێستادا خۆیان دەنوێنن.
تاکە سوودی بوونی حەشدی شەعبی لە نزیکی کەرکوک کەمکردنەوەی هەژموونی تورکییە لەسەر کەرکوک کە چەندین ساڵ پێشتر کاری بۆ کرد و بەرەی تورکمانیی ئێڕاقیی بۆ ئەو مەبەستە خستبووە کار و کارمەندییەوە. بەڵام دیارە زیانەکانی لە سوودەکانی کەمتر نین. چونکە هەژمونێکی ترسناک بە یەکێکی تری ترسناک یان ترسناکتر گۆڕدراوە.
بەنەمانی داعش، حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی "مادەی 140" کەم نابێتەوە! بەڵکو زۆرتر دەبن. ئەم بە یاساییبوونەی حەشدی شەعبییە ئەوەندەی تر بوونی ئەوان لەو ناوچانەدا قاییمتر و یاساییتر دەکات. هەربۆیە دەبنە ترسێکی گەورە بۆ سەر سنووری باشوورمان و شەڕی دوای داعشمان لەگەڵ حەشدی شەعبی و ئەو ماشێنە گەورەیەیە کە ناوی شیعەگەرای ئێرانییە.
هەڵبەت حەشدی شەعبی زۆرینەی عەرەبە سوننەکانی لەو ناوچانەدا نەهێشت و پاکسازیی کردن. پاکسازییەکە گەییشتە رادەیەکی واهی کە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین راپۆرت لەسەر ناوچەکانی پارێزگای بەعقوبە دەربکەن. ئەوە سەرەتایەکە بۆ گەییشتنی ئێران بە سنووری سووریا!
پرسیارەکە لێرەدایە، کورد چەندێک ئامادەیە بۆ ئەو شەڕە و چۆن گووتاری خۆی رێکدەخات و بە چ شێوەیەک بەرەوڕووی شیعەگەرای ئێرانی دەبێتەوە؟
هەرچۆنێک بێت بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەم هەژموونە ترسناکە پشتبەستن بە هەژموونێکی ترسناکی تری وەک تورکە عوسمانییەکان خۆکوشتنێکی تر و دۆڕانێکی ترە!
هاوڕێ باخەوان
29-11-2016

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت
🎗 پۆل:📖 کوورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📖 رامیاری، جیۆپۆلیکیک و پەیوەندیی نێودەوڵەتی
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار☀️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم🌏 دەرەوە

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 2 2016 10:55AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Dec 2 2016 10:56AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 556 جار بینراوە

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان



💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
📅26-11-2016
👫هاوڕێ باخەوان
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
☀️ کوردیی ناوەڕاست88,91466%
☀️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr25,09118%
🇸🇦 عربي7,9975%
☀️ کرمانجی - کوردیی باکوور4,3333%
☀️ هەورامی3,6532%
🇬🇧 English1,4681%
🇮🇷 فارسی1,0600%
🇹🇷 Türkçe3980%
🇫🇷 Française1700%
🇩🇪 Deutsch1350%
🇳🇱 Nederlands1330%
🇷🇺 Pусский580%
☀️ Kurdîy Nawerast - Latînî360%
☀️ لەکی330%
🇸🇪 Svenska320%
🇮🇱 עברית290%
🇮🇹 Italiano260%
🇪🇸 Español250%
🇯🇵 日本人180%
🇨🇳 中国的110%
🇫🇮 Fins110%
🇳🇴 Norsk100%
🇦🇲 Հայերեն90%
🇬🇷 Ελληνική90%
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان86,66564%
📩بەڕێوەبەری سیستم29,04021%
📩مانو بەرزنجی11,9118%
📩سەریاس ئەحمەد3,9242%
📩بەناز جۆڵا1,1670%
📩رۆژهات سەعید3920%
📩هەڤاڵ نەژاد1100%
📩ڕەوەز جەلال ئەمین1010%
📩ئاراس ئیلنجاغی1000%
📩نالیا ئیبراهیم870%
📩شکۆ حەمەد شێخانی710%



Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.05 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,124 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153