🔎 📱
شهدائنا في حرب ضد الدولة الاسلامية - داعش، الطبعة ١
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی
📅 ئەمڕۆ 25-04 لە مێژوودا|💳 کۆمەکی دارایی|📕 پەڕتووکخانە|||

ئەحمەد شیرکە ئەخی
ڕەئیسێک شەش سەرۆکی عێراقی بەڕێکردووە
کارمەندێکی خانەنشینی پۆلیس تەمەنی 86ساڵەو تا ئێستا لەسەردەمی پاشایەتیەوە تا سەردەمی دەسەڵاتی پێنج سەرۆک کۆماری لەولاتی عێراق بینیوە لەکاتی پۆلیسیدا، 35ساڵ لە(بەعقوبە و جەلەولا و مەیدان سەرا و تەقتەق) خزمەتی لەسلکی پۆلیسیدا کردووە و لەهەموو سەردەمەکاندا خۆشەویستی خەلک بووە و بەمانای زاراوە لە خزمەتی گەل دا بووە، 30ساڵە خانەنشینە.
خەلکی گوندی(مەلەک شا)ی خانەقینە لەساڵی 1931لەدایکبووە، بە7دینارو نیو لەساڵی 1952لەپارێزگای بەعقوبە لەسەردەمی مەلیکە فەیس
خانی گەورەی کۆیە
کاروانسەرای کۆیە یان خانی گەورە
خانی گەورەی کۆیە تەمەنی 157ساڵە بەیەکێک لەشوێنەوارەگرنگەکانی باشوری کوردستان وناوچەکە دادەنرێت.
خانی گەورە کە بە(کاروانسەرای کۆیە)ش ناسراوە، ساڵی 1860لەلایەن(مەحمود ئاغای غەفوری)یەوە دروستکراوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەخانێکی دەگمەن دادەنرێت و تەنها لەشاری ئامەدی باکوری کوردستان کاروانسەرای لەو شێوەیە هەیە، لەدوو نهۆم پێکهاتووە و 53ژوور لەخۆی دەگرێت، نهۆمی سەرەوە شوێنی پشوو ومانەوەی بازرگانەکانە و خوارەش شوێنی ووڵاغەکان وکەلوپەلی بازرگانەکان بووە.[
دێڕی نامە ون بووەکان
نووسینی: شڤان عەزیز
چاپی یەکەم 2016
مێزەر و گوڵ
نووسینی: فرانسوا نیکۆلۆ
وەرگێڕانی بۆ عەرەبی: سلیمە لبال
وەرگێڕانی بۆ کوردی: شێرزاد هەینی - سوید

📊 بابەت 132,979 | وێنە 38,117 | پەڕتووک PDF 8,279 | فایلی پەیوەندیدار 12,947 | 📼 ڤیدیۆ 21 | 🗄 سەرچاوەکان 6,495 |

ئەنجام: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
📖کوردستان، وڵاتی بەیاننامە و راگەیەندراوەکان!
لەم چەند مانگەی کۆتاییدا هەر کە ئیمێڵەکەم دەکەمەوە، چەند بەیاننامە یان راگەیەندراوێکی تێدایە. هەڵبەت من هیچیان ناسڕمەوە و لای خۆم دەیانپارێزم.. کەمینەیەکی زۆر کەمیشیان دەخوێنمەوە.
کە رۆژانە بۆ چەند جارێکیش سەیری ماڵپەڕ و سەرچاوە هەڵبژاردەکانی خۆشم دەکەم، بۆ زانینی ئەوەی ئایا ئەمڕۆ چ هەیە و چ باسە! ئەوانیش پەیتا پەیتا بەیانێکی ئەم حیزب و راگەیەندراوێکی ئەو لایەن بڵاودەکەنەوە.. هەندێکیان بەشێوەیەکی واهی مانشێتئامێزی دەکەن کە وا هەستدەکەیت لە چەند چرکەساتێکی داهاتوودا هەرچی کێشە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئێمەیە چارەسەردەبن و دەوڵەتەکەشمان دادەمەزرێت!
ئامارێکی سەرپێیی ئیمێڵەکەی خۆمم کرد و لە سەرەتای ئەمسالەوە (2016) زۆرتر لە چوارسەد بەیان و راگەیەندراوی حیزب و لایەنەکانی کوردستان – بەتایبەتی باشوورم پێگەییشتووە!
لەوە گەڕێ ئایا ئەم بەیان و راگەیەندراوانە بارودۆخەکەی تا چەندێک هێورکردووەتەوە یان زۆرتر ئاگری پێوەناوە، یان هەندێکیان چەند بە زمانێکی زبر، نارێک لەباری زمان رێنووسەوە نووسراون! بەڵام دەمەوێت کەمێک لەسەر لایەنە ئابووری و تێچوونەکانی هەڵوەستەیەک بکەم!
دیارە ئەو زۆرتر لە 400 بەیاننامەیە هەموو ئەوانە نین کە لە باشووری کوردستان ئافرێندراون! بەڵکو لەوانەیە سەدانی تریش هەبن و بە من نەگەییشتوون یان من خۆشبەختانە نەمبینیوون.
400 بەیاننامە زۆرتر لە 1000 کاژێری ویستووە بۆ نووسینی، لە نووسینی بەیاننامە هەمیشە دوو کەس و زۆرتری ویستووە، هەندێکیان زۆرێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی لایەنێکیشی بۆ چەندین کاژێر بەخۆوە خەریک کردووە! واتە تەنها ئەو 400 بەیاننامەیە زۆرتر لە هەزار کەس پێوەی خەریک بووە!
باسی ئەوە ناکەم کە ئەو زۆرتر لە هەزار کەسە لەو زۆرتر لە هەزار کاژێرە لەوانە بوو کارێکی زۆر بەرهەمهێنتریان بۆ وڵات بکردایە! بەڵام زۆر گرنگە باسی تێچوونەکانی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکان بکرێت کە ئایا چەندیان تێدەچێت و دەکرا بەو بڕە پارەیە چی بکرایە!
بەیاننامە، دەبێت لەلایەن چەند کەسێکەوە بنووسرێت، لەوانەیە چەند کەسێکی تریش پیاچوونەوەی تێدابکات، هەندێکیان بۆ زمانەکانی تریش وەردەگێڕدرێن. دەبێت تایپ بکرێت، لە رۆژنامە، گۆڤار، رادیۆ، تەلەڤزیۆن، ماڵپەڕ و پەیجە کۆمەڵایەتییەکانیشدا بڵاوبکرێتەوە! هەموو ئەمانە تێچوونی گەورەیان دەوێت. هەندێکیان کۆڕ و مێزگردی تەلەڤزیۆنیی لەسەر دەگیرێت. هەندێکیشیان وەک چۆن قسە قسە دێنێت! ئەوا بەیاننامەش بەیاننامە دێنێت! واتە دیسان تێچوونی تر!
بەکورتی خەڵکانێکی زۆر و ماشێنێکی گەورەی لە کەسان و تەکنەلۆجیا بەخۆوە خەریککردووە و دیارە هەمووشی سەرمایەی دەوێت و خەرجیی دەوێت.
دروست نازانم و ناتوانم تەخمینی ئەوە بکەم کە تێچوونی بەیاننامەیەک چەندە، بەڵام دڵنیام بە (تێکڕایی) زۆرتر لە هەزار دۆلاری تێدەچێت..
بەو پێودانگە سەرپێییەی من بێت، ئەوا لەم ساڵدا و لە باشووری کوردستان بەلایەنی زۆر زۆر کەمەوە نیو ملیۆن دۆلار بۆ بەیان و راگەیاننامە و دژە راگەیاننامە خەرجکراوە! ئەگەرچی دڵنیام ژمارەی بەیاننامەکان و خەرجییەکانی زۆر لەوە زۆرترە.
ئەمە بەدڵنیاییەوە بەهەدەردانێکی تری سەرمایەی وڵاتە بۆ کارێک کە من پێموایە هیچ جێیەکی ئەوتۆ ناگرێت و لە دژی پرنسیپەکانی (باشترین بەهایە بۆ دراو) کە زۆرێک لە وڵاتان و رێکخراوە سەردەمییەکان پەیڕەویی دەکەن! ئەویش هەرکاتێک سەرمایەیەک خەرجکرا پێویستە شوێنەکەی دیار بێت، ئایا شوێنی خەرجکردنی ئەو سەرمایەیە بۆ ئەو بەیاننامانە لەکوێدایە؟
هاوڕێ باخەوان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - مێتا-داتا
🎗 پۆل:📖 کوورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس📰 راگەیاندن
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار☀️ کرمانجیی ناوەڕاست

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 10:02PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Nov 24 2016 10:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 143 جار بینراوە

✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان

1 دەنگ ⭐⭐⭐⭐⭐

💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
Quick Response Code
🔗 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫هاوڕێ باخەوان
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
☀️ کوردیی ناوەڕاست88,34566%
☀️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr25,03618%
🇸🇦 عربي7,9635%
☀️ کرمانجی - کوردیی باکوور4,3293%
☀️ هەورامی3,6532%
🇬🇧 English1,4421%
🇮🇷 فارسی1,0550%
🇹🇷 Türkçe3960%
🇫🇷 Française1700%
🇩🇪 Deutsch1340%
🇳🇱 Nederlands1310%
🇷🇺 Pусский580%
☀️ Kurdîy Nawerast - Latînî360%
☀️ لەکی330%
🇸🇪 Svenska300%
🇮🇱 עברית290%
🇮🇹 Italiano260%
🇪🇸 Español250%
🇯🇵 日本人180%
🇨🇳 中国的110%
🇫🇮 Fins110%
🇳🇴 Norsk100%
🇦🇲 Հայերեն90%
🇬🇷 Ελληνική90%
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان86,34564%
📩بەڕێوەبەری سیستم29,03921%
📩مانو بەرزنجی11,6798%
📩سەریاس ئەحمەد3,8422%
📩بەناز جۆڵا1,1660%
📩رۆژهات سەعید3920%
📩هەڤاڵ نەژاد1100%
📩ڕەوەز جەلال ئەمین1010%
📩نالیا ئیبراهیم780%
📩شکۆ حەمەد شێخانی700%



Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 10.3 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,093 چرکە!
☎ +3165471029 +31619975574 | ☎ +9647503268282 +9647701579153