چیرۆکی ئەو شەمەندەفەرەی ماوەی 3 ساڵ لەبەر کچێک هاتوچۆی دەکرد...
لە ویلایەتی هوکائیدۆ لە ژاپۆن کە دەکەوێتە باکووری ئەو وڵاتەوە ماوەیەکی زۆر هێڵی شەمەندەفەرەکانی چالاک بوون و دەڕۆشتن و دەهاتن، بەڵام لەم ساڵانەی کۆتایدا دانیشتوانی ناوچەکە کەمیکرد و چیرۆکی ئەو شەمەندەفەرەی درووستکرد کە بۆماوەی سێ ساڵ تەنها لەبەر کچێکی خوێندکاری سەرەتایی دەهات و دەچوو.
ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە بەرنامەی ئەو شەمەندەفەرەی کە لەباکووری ژاپۆن دەهات و دەچوو بەپێی بەرنامەی چونە خوێندنگەی خوێندکارە کچەکە دانرابوو و ئەو کاتانەشی کە هێڵی شەمەندەفەرەکە پشووی بوو کچە خوێندکارەکە کێشەی چون بۆ خوێندگەی بۆ درووستدەبوو.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکە بەرپرسانی ویلایەتی هوکائیدۆ ڕایانگەیاندووە بەرنامەی خوێندکارەکە و شەمەندەفەرەکە ڕێکخراوە و ئەوان هەردوولایان بۆ گرنگە و کەسیان لە بیر ناکەن.
سەرچاوە / ماڵپەڕی NRT