ئامانج مەزهەرپوور خوێندکاری بواری کارناسی "مکانیک سیالات" لە شاری سنە، بە بەشداری کردن لە بەشی تایبەتی فستیڤاڵی داهێنەری ژنێڤ لە وڵاتی سویسرا توانی میداڵی زێڕی 43ـ ەمین دەورە لەم فستیڤاڵە بۆ خۆی مسوگەر بکات.
ناوبراو داهێنەری جۆرێک سێنسوری نوری موحافیزی کارەبا لە مەترسییە کوتوپڕە.
ئەم خوێندکارە کوردە سەرەتا لە نێوان سەد داهێنەر بەشدار بووە و پاشان لە نێوان 25 داهێنەری خولی دووهەمدا بووە.
ئامانج مەزهەر پوور هەروەها خەڵاتی تایبەتی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنێڤی وەرگرتووە.
"ئامانج مەزهەرپوور" خوێندکاری ئەندامی باشگای لێکۆڵەرانی لاوی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی سنە پێشتریش وەک خوێندکاری چالاک لە بواری لێکۆڵینەوەی سالی 2013ز بە دەست هێناوە و هەنووکە لە هەوڵی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی درووست کردنی وزەی کارەبا لە زبڵی شاری، دایە.
هەروەها، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری ئامادە بوون و پشتیوانی ماڵی لەلایەن ناوەندەکانی حکوومەتییەکان، دروستکردنی کارەبا لە زبڵی ناو شار بە ئاسانی جێبەجێ دەکردرێت.