خەندان هەستیار
لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردودا هەزار و 738 شوێن غەرامەکردوە، بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە، هاوکات 170 هاوبەشیش بەکاتی بڕدراون بەهۆی ئەوەی دووبارە سەرپێچیان کردوە.
ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاوی سلێمانی بە (خەندان)ی ڕاگەیاند: لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە مانگی تەمموزی 2013 دا هەزار و 738 شوێنیان سزاداوە، ئەویش بەهۆی بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە، کۆی پارەی ئەو غەرامەش 15 ملیۆن و 37 هەزار دینار بووە.
وتیشی: " هەر لەماوەی مانگی تەمموزدا 170 شوێن ئاوی ماڵەکەیان بەکاتی بڕدراوە، ئەویش بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و بەفیڕۆدانی ئاوی خواردنەوەوە".
داواشی لە هاوڵاتیان کرد، دەست بە ئاوەوە بگرن و زیاد لە پێویستی خۆیان بە کاری نەهێنن و بە فیڕۆی نەدەن، تا بتوانرێت ئاو بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هەموو گەڕەکەکاندا دابەش بکرێت.
- 01-08-2013