پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,705
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,448
ڤیدیۆ 1,307
ژیاننامە
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ڤیان جاف - ڤیان سۆران
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڤیان جاف - ڤیان سۆران

ڤیان جاف - ڤیان سۆران
لەیلا والی حسێن ناسراو بە ڤیان جاف و ڤیان کارۆخ و ڤیان #سۆران# لە ساڵی 1981 لە شاری #سلێمانی# چاوی بەژیان هەڵهێناوە، هەر لەم شارەدا قۆناخەکانی سەرەتایی و ناوەندی خوێندووە و یەکێک بووە لەخوێندکارە دیار و هەڵکەوتووەکانی قوتابخانە و هەمیشە نموونە بووە بۆ هاوڕێکانی. شەهیدی نەمر هەر لەمنداڵییەوە دەرکی بەزوڵم و ستەمی سیستەمی کۆمەڵایەتی کردووە و پێی پەسندنەکراوە، هەربۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنە بۆتەوە کە ژنی کۆتگیر و بێ ئیرادە کردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/75643/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=0001.JPG=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/75643/0001.JPG=KTML_Photo_End=
لەئاکامدا هەرچەندە یەکێک بووە لەخوێندکارە هەرە زیرەک و زرنگەکان بووەو هەموو ساڵ لە یەکەمینەکان بووە، بەڵام خوێندن ناتوانێ پەی بە خەیاڵ و خەونە ئازادیبەخشەکانی ببات، ئیدی لەمیانەی لێگەڕینە قووڵەکانی بۆ ترووسکاییەکانی ئازادی لەبەهاری ساڵی 1997دا دەستبەرداری خوێندن دەبێت و بەشداری ڕیزەکانی #پارتی کرێکارانی کوردستان PKK# دەبێت.
وەک هاوڕێیانی باسی لێوە دەکەن لەماوەیەکی زۆر کورتدا لەمیانەی پەروەردە و خۆ پەروەردەکردندا بەشێوەیەکی زانستی دەرک بەراستینەی کۆمەڵگا و کەسێتی ژن دەکات و وزە و توانستی شاراوەی زیاتر دەردەکەوێتەڕوو و بەجۆش و خرۆشێکی مەزنەوە بەشداری پەروەردەو ژیان و چالاکییەکانی ژیان دەبێت. هەر لەسەر داخوازی و پێداگری خۆی گۆڕەپانی شەێ وەک یەکەمین هەنگاوی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە هەڵدەبژێرێت و بەشداری ڕیزەکانی گەریلایی دەبێت و بەشداری چالاکانە لە چەندین چالاکی گەریلاییدا دەکات.
ڤیان کە کەسێکی زیرەک و لێهاتوو بووە بەهۆی زرنگی و لێهاتووییەوە لەکۆتایی ساڵی 1997دا لەلایەن هەڤاڵانییەوە دەپاڵێورێ بۆ بینینی پەروەردە لەگۆڕەپانی سەرۆکایەتی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دژواری ئەو کاتە ئەو دەرفەتەی بۆ ناڕەخسێ. لە ساڵی 1998 دا بەشداری کۆنفرانسی باشووری کوردستان دەبێت. دواتر وەک کادێرێکی لێهاتوو بەشداری لەکۆنفرانسی ڕۆژهەڵاتی ناوین ساڵی 2000 لەکوێستانەکانیچیای #قەندیل#دا دەکات و بە ڕاوبۆچوونە وردو قووڵەکانییەوە کۆنفرانسەکە بەپێز و بەرهەمدارتر دەکات.
ڤیان جاف هەوڵی داوە لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا لەبەرانبەر بە داگیرکەران تێبکۆشێت و لەدوای ئەو کۆنفرانسە بەشداری لە کار و خەباتی ڕێکخستنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و هەر زوو دەچێتە دڵی خەڵکی ئەم پارچەیەی کوردستانەوە. دواتر لەپێناو بەگوڕکردن و برەودان بەتێکۆشانی ئازادی لەباشووری کوردستاندا ڕۆڵێکی مێژوویی و گرنگی بینی لەو تێکۆشانەدا و وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری بزاڤی چارەسەری دیموکراتی و پاشانیش لەیەکەمین کۆنگرەی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان پ. چ. د. ک لە ساڵی 2002دا وەک ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی و مەکتەبی سیاسی خاوەن ڕۆڵێکی بەرچاو دەبێت لەپێشخستنی خەباتی ڕێکخستنی و ڕاگەیاندنی و بوارەکانی دیکەی تێکۆشانی پ. چ. د. کدا. هەر لەو ساڵەدا لەچوارەمین کۆنگرەی بزاڤی ژناندا دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی پارتی ژنی ئازاد (PJA) و ڕۆڵێکی کاریگەریی لەتێکۆشانی تەڤگەری ئازادی ژندا دەگێڕێت و ئەوکاتە بەزوویی تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیی و ملیتانبوونی لەکەسێتیدا دەرکەوتووە.
ڤیان جاف وەکوو نووسەرێکی بەتواناش سەبارەت بەکێشە و ئازادییەکانی ژنانی کورد و مەسەلە هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی نووسیوە، پرسی شۆڕشی باشوور شۆڕشی ژنە لەلای ڤیان دەبێتە پرسێکی گرنگ و خۆی لەبەرانبەر تێکۆشانی ژن لە دژی ستەمکاری بە بەرپرسیار دەبینێ و بەرپرسیارێکی مێژوویی ڕۆڵی سەرکردایەتی ژنانی لەباشوور دەگێڕا. لەم چوارچێوەیەدا ڕۆڵێکی بەکاریگەریی لەدامەزراندنی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنانی کوردستان TJAKدا بینوە.
ڤیان جاف لەسەرجەم نووسین و وتار و ڕاپۆرتەکانیدا هەوڵیداوە پەیامی ئەوە بدات کە پێویستە دیوار لەنێوان تیۆری و پراکتیکدا درووست نەکرێ و بەتایبەتمەندێتی کەسێتی پێشەنگبوونەوە ئەوەی تێیدەگەیشت لەپراکتیکیشدا بەرجەستەی کردووە، هەوڵیداوە ببێتە نموونەی کچە کوردێکی ئازاو بەجورئەت و ویژدانێکی نەسرەوتوو، بەهەڵوێستی ڕادیکاڵانە و چاوانەترسانە لەبەرانبەر سەرجەم ئەو زوڵم و ستەمەی لەژنی کورد بەتایبەتی و تەواوی گەلی کوردستان بەگشتی دەکرا هەڵوێستی خۆی دەردەبڕی و ڕووبەڕووی دەبۆوە، بەهەست و ڕۆح و هزری خۆی لەگەڵ ئازارە مەزنەکانی ژنان و گەلەکەیدا دەژیاو لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی و یەکسانی لەنێو تێکۆشانێکی بێوچاندا بوو. وەک کچە کوردێکی ژیرو زیرەک بەوردبینی لەرووداوەکانی دەڕوانی و هەڵوێستی وەردەگرت. هەر بەهۆی لێهاتوویی خۆیەوە بەبەرپرسیارێتی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ڕووداو و پێشهاتەکاندا دەکرد.
لە ساڵی 2003دا وەک ئەندامێکی دەستەی گشتی بەشداری لەدامەزراندنی کۆنگرەی گەلدا کرد و لەدەستەی بەڕێوەبەرایەتیدا ئەرکی خۆی بەجێ دەگەیاند و لەکۆمیتەی کاروباری ژناندا بەبەرپرسیارێتی ڕێکخستنی و هۆشیارییەکی مەزنەوە لەگەڵ ئەو ڕووداو و کێشانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەتایبەتی ئەو کێشە ناوخۆییانەی بزاڤی ئازادی لەوکاتەدا تێیدا دەژیا، لەدژی هەموو هەوڵە ڕادەستکاری و پاکتاوکارییەکاندا لەنێو تێکۆشان و خەباتدا بوو.
لەسەر داخوازی هەڤاڵانی دەبێتە ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی (PKK) . دواتر لەگەڵ هاتنەوە ئارای ڕەوشی شەێ و پێکدادان، لەسەر بنەمای پێشنیار و پێداگری خۆی دەچێتە ڕیزەکانی هێزی پاراستنی گەل HPG وە و وەکوو فەرماندەیەکی یەکینەکانی ژنی ئازاد (YJA-STAR) لەناوچەی حەفتانینی بادیناندا بە بەرپرسیارێتییەکی مەزنەوە لەبەرانبەر قۆناخی هەستیار و چارەنووسسازی گەلەکەمان تێدەکۆشێت.
لەلایەنی باوەڕی و ئیرادەشەوە پێگەیەکی تایبەتی هەبووە و بە باوەڕی و ئیرادەیەکی مەزنەوە سەیری کێشەکان و ڕووداوەکانی دەکرد و هیچ کاتێک نەبوو بڵێ: نابێ و هەرگیز ناکرێ، بەڵکوو بەپێچەوانەوە هەمیشە دەیگووت:بۆ گەیشتن بەئامانجە مەزنەکان پێویستە ڕەنجێکی مەزنیش بدرێ، چونکە وەک خۆی دەیگوت لە بەردەم تێکۆشەردا شتێک بەناوی موستەحیلەوە نییە. هەروەک لەنامەکەیدا نووسیویەتی: ڕۆژێک بەرانبەر هیچ زۆری و زەحمەتییەکی شۆڕش دوودڵی و بێ مۆراڵی و بێ باوەڕیم ژیان نەکرد.
ڤیان جاف چۆن هەر لەسەرەتاوە نەیتوانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی #15-02-1999# پەسند بکات و وەک قەدەرێک بیبینێ، وەکوو خۆی ئاماژەی پێکردووە پێویستە وەکوو ملیتانێکی سەردەم بەشداری لە شەرمەزارکردن و پووچەڵکردنەوەی ئەو پیلانگێڕییە نەگریسەدا بکەم کە لە دژی گەلەکەمان و ڕێبەرەکەیدا پەیڕەو دەکرێت
هەروەک خۆی لەنامەکەیدا دەڵێت: هەرگیز نەمدەتوانی هەشتەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی 15ی شوبات داقورتێنم و قبوڵ بکەم، بۆیە پێویست بوو وەک بورکانێک ڕووبەڕووی سیاسەت و پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی ئازادی ژن و گەلی کوردستان ببمەوە.
لەروانگەی بێ سەرۆکایەتی و بێ ئازادی هەرگیز ژیان نابێت تادەهات هزر و هەست و ڕۆحی خۆی بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکی مێژوویی مەزن ئامادە کردبوو. تا لەشەوی 2/1ی مانگی شوباتی 2006دا لەناوچەی حەفتانین و بە دروشمیسەرلەنوێ واتادان بەگوتەکانمان گڕ لەجەستەی خۆی بەردەدا.
ئەم بابەتە 82,486 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی شەهیدبوون: 02-02-2006
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-02-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 82,486 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 02-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
خەنجەر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
سامان عوسمان دەروێش
14-04-2023
سەریاس ئەحمەد
سامان عوسمان دەروێش
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
28-04-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
27-04-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
ئەکتەران چۆن باسی شاژنی کۆمیدیا بەیان بۆمبا دەکەن؟
27-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆی ئەزموونی
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری خاشاک
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 517,439
وێنە 105,705
پەرتووک PDF 19,160
فایلی پەیوەندیدار 96,448
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
کورتەباس
خەنجەر
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
کورتەباس
چەکخانە ژەهرینەکان
کورتەباس
گۆرانی میللی کوردی
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
ژیاننامە
عەبدولخالق ئەحمەد 2
ژیاننامە
محەمەد باوەکر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەریوان زەنگەنە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
شای بازان
پەرتووکخانە
ڕۆڵگێڕی پووچگەرا لە شانۆی ساموێل بێکێتدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
یادە زیندووەکان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
پێکەنین لە سەردەمی کۆلێرادا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناوم گوناحە
پەرتووکخانە
دێڕگەلێک لە نەقڵ و عەقڵ و هزردا
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
چوار گەنجی گوندی پێباز لە کەلار ساڵی 1987

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.219 چرکە!