سوەیل، ئەم گیایە لە تیرەی "ئالینگەکان" Convolvulaceae ە و لە لەولاو و نیلوفەڕی کێوەی دەچێ، بەڵام لاسکەکەی چەرموو یان سوورە و قەدەکەشی زۆر باریکە، ئەم گیایە زۆرتر بۆ باقەبێن بەکاری دێنن و جۆرێکی زۆر باشی لە کوێستانان دەڕوێ. یۆنانیەکان دێم کراوی ئەم ڕووەکەیان بۆ دەرمانی نەخۆشی سەرع و نارەحەتی عەساب بەکار دەبرد. ئەبو عەلی سینا ئەم گیایە بۆ دەرمانی زۆر دەردان دەنوێنێ. سەیری ئالینگەکان بکە.